Pages

Ads 468x60px

31 Oct 2012

ھاوار بازیان وەڵامی کۆمەڵی ئیسلامی دەداتەوە


زۆربی هەرە زۆری گرۆپە ئیسلامیەکانی کوردستان هەمیشە لە بەرژەوەندی دۆژمنانی کوردستاندا هەلسۆکەوتیان کردوە بۆ پاراستی بەرژەوەندی دۆژمنانی کورد کار و ئیشیان کردوە  ئیستاش کە کومەلەی ئیسلامی دژ بە بەرژەوەندیەکانی کوردستان هەلسوکەوت دەکات کە کاک هاوار بازیان وەلامی کومەلەی ئیسلامی داوەتەوە


ھاوار بازیان وەڵامی کۆمەڵی ئیسلامی دەداتەوە


بۆ کۆمەڵی ئیسلامی: باسکردنی پەکەکە بۆ ئێوە شەرعی نییە

ھاوار بازیان




ئارام قادر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا زۆر توندتر و رەقتر لە سەربازی تورک و سووری کەوتووەتە سەر رەخنەگرتن لە پارتی کرێکارانی کوردستان لە رۆژئاوا، ئەوە جگە لەوەی پێشتریش حزبەکەی توندتر لە پاسداری ئێرانی ھێرشی کردووەتە سەر رۆڵەکانی رۆژھەڵاتی لە حزبی دیموکرات و تا ئێستەش بەھۆی بێ دەسەڵاتیی سیاسی و نەبوونی توانای دادوەری دۆسیەی رفاندن و رادەستکردنەوەی ٧ کادیری حزبی دیموکرات لەلایەن کۆمەڵی ئیسلامییەوە (بزووتنەوەی ئیسلامیی پێشوو) بێدەنگی لێکراوە، بەڵام بەدڵنیایییەوە فەرامۆش و پشتگوێ نەخراوە. لە بەڵگەیەکی دەستنووی عەلی عەبدولعەزیز جێگری رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی (کۆمەڵی ئیسلامیی ئێستە) لە ١٩٩٧.١٠.٢٥ کە لە بەردەستدا ھەیە و کاتی خۆی سوودی لێوەردەگرین، کۆمەڵی ئیسلامی زۆر بێ شەرمانە تەنانەت ھەڕەشە دەکا ئەگەر رۆژھەڵاتییەکان واز نەھێنن ئەوە ناچارین "بە خراپ" وەڵامیان بدەینەوە! بەڵام لەبارەی تەوەری سەرەکیی ئەم وتارە، ئارام قادر لەو نووسینەیدا کە سەرچاوەکانی لە کۆتایی ئەم وتارەدا ھاتوون، دەڵێ:
"بیستوومە پەکەکە ھەڕەشەی کردووە بە ناردنی ھێز بۆ رۆژئاوای کوردستان بەھۆی ئەوەی ھێرش کراوەتەوە سەر کوردانی ناوچەی رۆژئاوا، بەڵام پرسیارێک خۆی قوت دەکاتەوە کە بۆچی کاتێک شۆڕشی سووریا سەری ھەڵنەدابوو ئەم ھێزە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان نەکرا"؟
لەوبارەیەوە دەڵێ "پرسیارێک قوت دەبێتەوە"، بێ خەبەر لەوەی ئەوان ھەموو گیانیان پرسیار و قوت بوونەوەیە.




بەر لەھەموو شتێک، کەسێکی کە بڕوای بە کوردستانی گەورە ھەبێ و رۆژئاوا، رۆژھەڵات، باکوور و باشوور بەکار بێنێ، ئەوە بێگومان پێشوازی لە ھەموو جۆرە ھەوڵێک دەکات کە تێیدا شەڕەف و کیان و گیانی کورد لە ھەر پارچەیەک بپارێزێ، بەڵام نووسینەکەی ئەو بەرپرسە باڵایەی کۆمەڵی ئیسلامی ھەر لێرەوە بە "نفاق"ی سیاسی دەست پێدەکات و راستییەک بە نووسینەکەیەوە دیار نییە. ئەو بەرپرسە ئیسلامییە کە لە کاتی نووسینەکەیدا رەنگە زیاتر وەک نوێنەری ئەردۆگان یان بەشار ئەسەد بیری کردبێتەوە، پێویست بوو ئەگەریش وازی لە کوردبوون و سۆزی نەتەوەیی ھێناوە، ئەوە وەک خاوەن ویژدانێک بیری کردبایەوە کە ھەرچی شانازی لە رۆژئاوا و باکوور ھەیە ئەوە دەستکەوتی پەکەکەیە. ئەگەر سەنگی کورد لە ئەنکارا قورس بووەتەوە و بەداخەوە کوردێکی وەک کۆمەڵی ئیسلامیش تێیدا سوودمەند دەبێ ئەوە لە فیداکاری و بەرھەمی پەروەردەی پەکەکە دژی سوپای دڕندەی تورکە. ئەگەر ئەمڕۆ ھەموو کوردێک و دیسان مخابن کۆمەڵی ئیسلامیش شانازی دەکا بەوەی کورد لە رۆژئاوا دەنگی خۆی ھەیە و باسی ئازادبوونی خۆی دەکا، ھەموومان باش دەزانین لەو قۆناخەدا تەنیا پەکەکەیە مافی خاوەندارێتیی لە دەستکەوتەکان ھەیە. 



جێگەی ستایشە نەک رەخنە کاتێک پەکەکە بەو ھەمووە کێشە و گەلەکۆمە و پیلانگێڕییانەی داگیرکەران و دارودەستە کوردییەکانیان ھێشتا لەسەرپێ وەستاوە و خۆی بەخاوەن و بەرپرس لە پاراستنی ھەموو کوردستان دەزانێ. ئەگەر تا ئێستە پەکەکە ھێزی رەوانەی رۆژئاوا نەکردووە، تاکتیکی سیاسیی ئەو حزبە وای خواستووە ئەگینا ھیچ گۆڕانکاری و دووڕوویییەک لە پارتی کرێکاراندا نییە. پەکەکە لە رۆژانێکدا شەڕی داگیری کردووە کە کۆمەڵی ئیسلامی ھەر ناتوانێ لە کتێبە کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیدا بە روایەت و ئەفسانەش بیانگونجێنێ. لەیادمە ئەو رۆژانەی پەکەکە تەنیا قەندیلی ھەبوو و پەنای بۆ قەندیلی سارد و سەرکەش بردبوو، (دڵشاد گەرمیانی) سەر بە حزبەکەی (ئارام قادر) پەنای بۆ باوەشی گەرمی کۆماری ئیسلامی برد. بۆیە رەنگە گلەییکردن لە حزبێکی خاوەن کەسانی وەک گەرمیانی ھەر ئاسن کوتان بێ!
ئارام قادر پرسیار دەکا کە بۆچی لە ئێستەدا پەکەکە ئەو کارە لە رۆژئاوا دەکا؟ خۆ ئەگەر کۆمەڵی ئیسلامی تۆزێک ئەقڵی سیاسی ھەبێ دەبووایە بەر لە پەکەکە خۆی بەخاوەنی ئازار و مەینەتی کوردانی رۆژئاوا دانابووایە، بەڵام شەرم دەکەن سەرەتا خۆیان وەڵامی ئەو پرسیارەی خەڵکی کوردستان بدەنەوە کە بەڕاستی بۆچی ئیسلامییە سیاسییەکان بەرامبەر دوژمنانی کورد وا نەرمن؟ چونکە بەرپرسانی ئەو حزبە و ئاوەڵانی تری ئیسلامی لە کوردستان دەست لە ملی کۆماری ئیسلامین و فەرمان شکێنی لە مووچەخۆر ناوەشێتەوە.
لە بەشێکی تردا ئەو بەرپرسە ئیسلامییە دەڵێ: پشتیوانی شۆڕش گەلانی کورد لە ھەموو پارچەکانی کوردستان دەکەن". ئەوپەڕی فێڵی سیاسی بەو رستەوە دیارە کە تا ئێستە ھەر نیازی دوژمنان لە دڵی کەسانی وەک ئارام قادر و کۆمەڵی ئیسلامیدا ھەیە، چونکە ھەموو نەتەوەی کورد بە دەستەواژەی "گەلانی کورد" بچووک دەکاتەوە. دیارە ئەو رێبازە فکریە لە تارانەوە ئاو دخواتەوە بەتایبەت کە لەسەر وەزنی "شۆڕشی گەلانی ئێران"ی باس لە "شۆڕشی گەلانی کورد" دەکا!
ھەروەھا ھاتووە: "٤٠ ساڵە حزبی بەعس لە سووریا کورد دەکوژێ، بۆ ئەو ھێزەی پەکەکە رەوانە نەکرا"؟ پرسیارێکی زۆر نەزانانەیە، خۆزیا پرسیارەکە واکرابووایە بۆچی کۆمەڵی ئیسلامی رووی لە شەڕی کورد و دامەزراندنی بناخەی تیرۆرزیم لە کوردستان کرد، بەڵام رووی تفەنگ و کیسە TNTییەکان ھەر لە منداڵانی کورد بوون؟ بەڕاستی بۆچی پۆتینی داگیرکەری بەعسی لە خاکی قامیشلی بە ریشی درێژتر لە پانتۆڵی سعوودی، کڵاشینکۆف و TNTی ھاوردەی ئێران و عێراق شاد نەبوون و ئێستەش ھەر بە ترسەوە دەڵێن "رۆژئاوا" و زۆر زیاتر لە مالیکی خۆیان دژی کورد دەبینن؟
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێ "ناردنی ھێزی پەکەکە بۆ رۆژئاوا لەم کاتەدا سەرسوڕمان" دروست دەکا! راست دەکات، تێگەیشتن لە سۆزی نەتەوەیی ھەمیشە مایەی سەرسوڕمانە بۆ ھێزێکی وەک کۆمەڵی ئیسلامی کە ھەمیشە فێر بووە ژێردەستەی داگیرکەران بێ. گلەیی ناکرێ ئەگەر ئەمڕۆ ئیسلامییە سیاسییەکان لە کرداری پەکەکە بۆ رۆژئاوا تێنەگەن، بۆیە نابێ ئەوان لە بازاڕی سیاسیدا، دراوی کۆنی تێنەگەیشتنی خۆیان بە پارەی جوانی رەخنە بگۆڕنەوە.


---------------------------

 هەڵوێستی ئیسلامیەکان بەرامبەر بە هێرشەکان کە بۆ سەر کورد دەکرێت لە رۆژئاوا زۆر ترسنۆکانەیە ،،ئەوان ئەیانەوێت کورد وەکو مەڕ قسە نەکات 
کاتێک دێن سەری ئەبڕن ،،ئەوە لە رۆژئاوا هێرش کراوەتە سەر کورد ئەم ئیسلامیانەش ئەیانەوێ کورد هیچ بەرگریەک نەنوێنێت!!! بەراستی هەڵوێستێکی ترسنۆکانەیان نواندوە ئەم ئیسلامیانە
ده ستخۆش بۆ وه لام دانه وه جوانه که ی به ریز هاوار بازیان له جیی خۆیه تی،ئیسلامی به ئاشکرادیاره پیاوو به کرئ گیراوی ئیرانه به شیری ئیسلامی ئیران گۆشکراوه ئیتر چۆن ئه م راستیه ی پئ قبول ئه کریت...کویرانه ش فیشه ک به تاریکیه وه ده نیین و ره خنه وپرسیارگه لیکی ناماقول ده که ن له مه ر هاتنی پ ک ک بۆ رۆژ ئاوا

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates