Pages

Ads 468x60px

28 Jul 2013

بۆ جاری‌ دووهه‌م و له‌ ماوه‌ی‌ دوو مانگی‌ رابردودا به‌ هۆی‌ بێرێزیكردن به‌ بیروباوه‌ركه‌یانه‌وه‌ كوردێكی‌ یارسانی‌ له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ ئێران خۆی‌ سوتاند و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی‌ له‌ ده‌ستدا.


بۆ جاری‌ دووهه‌م و له‌ ماوه‌ی‌ دوو مانگی‌ رابردودا به‌ هۆی‌ بێرێزیكردن به‌ بیروباوه‌ركه‌یانه‌وه‌ كوردێكی‌ یارسانی‌ له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ ئێران خۆی‌ سوتاند و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی‌ له‌ ده‌ستدا. 

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ كوردپا بڵاویكرده‌وه‌، گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی‌ یارسانی‌ به‌ ناوی‌ محه‌ممه‌د قه‌نبه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ پارێزگای‌ قه‌زوین و به‌ ره‌گه‌ز كورد به‌ نیشانه‌ی‌ ناره‌زایه‌تی‌ كردن به‌ بێ رێزی‌ به‌رپرسانی‌ تاران به‌ ئایینه‌كه‌یان ئاگری‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ به‌رداو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

ئه‌و رووداوه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ مانگی‌ ئایاری‌ رابردوودا به‌ هۆی‌ سوكایه‌تی كردنی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ تاران به‌ ئایینی‌ یارسان دوو گه‌نجی‌ یارسانی‌ ئاگریان له‌ خۆیان به‌رداو كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداو ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌و ناره‌زایه‌تی‌ رێكخراوه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ لێكه‌وته‌وه‌. 

له‌ یاسای‌ بنه‌ره‌تی‌ ئێراندا به‌ فه‌رمی‌ دان به‌ ئایینی‌ یارسان وه‌ك كه‌مه‌ ئایینێك نه‌نراوه‌ وبه‌رده‌وام له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی‌ ئێرانیه‌وه‌ سوكایه‌تیان پێده‌كرێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتوانی‌ ئێران به‌ تایبه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ كرماشانی‌ خۆرهه‌لاَتی‌ كوردستان په‌یره‌ویی ئایینی‌ یارسانن.   

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=32313

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates