Pages

Ads 468x60px

2 Jul 2014

سلێمانی بکرێتە پایتەختی گەشتیاری جولەکە



سلێمانی بکرێتە پایتەختی گەشتیاری جولەکە
لە پارتی ناسێۆنالیستی کوردەوە بۆ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە شاری سلێمانی بکەنە شاری گەشتیاری جولەکە ئەویش لە بەر ئەم خاڵانەی لای خوارەوە. 
١/ تا پێش دروست بونی دەوڵەتی ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر جولەکە لە شاری سلێمانیدا ژیاون.

٢/ جولەکەکانی سلێمانی ئێستاش لە نێو کتێبە میژووی و ئەدەبیەکانی نیوسەدە پێش ئێستادا بە زیندوی ماونەتەوە.
٣ /ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی سلێمانی بە ناوی ئەوانەوە ناونراون .
٤/ ژمارەیەکی زۆری جولەکە هەن لە ئیسرائیل کە خوازیارن سەردانی شوێنی ژیانی باو باپیرانیان بکەنەوە.
٦/ وەک ڕێزلێنانێک لە داواکاری سەرانی ئیسرائیل بۆ دروست کردنی دەوڵەتی کوردستان و داننانیان بەو دەوڵەتە هێشتا لە دایک نەبوەدا.
٧/ بۆ دروست کردنی باڵانسێک لە نێوان عەرەب و ئیسرائیلدا کە دوژمنایەتیەکی لە مێژینەیەنا هەیە . کە دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتاکانی دروست بونی ئاینی ئیسلام. ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی ئەو هەڵەیەیی کە شارەوانی هەولێر کردویەتی، کە هەولێری کردوەتە پایتەختی گەشتیاری عەرەبەکان، کە ئەوان بە درێژای مێژوو جگە لە دوژمنی سەر سەختی کوردو تینو بە خوێنی کورد هیچی تر نەبوون.
پارتی ناسێۆنالیستی کورد
٢/٧/٢٠١٤

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates