Pages

Ads 468x60px

26 Jul 2014

پێویستە کورد سود لە یاساکانی ئیسرائیل ببینێت:


پێویستە کورد سود لە یاساکانی ئیسرائیل ببینێت:

66 ساڵ پێش ئێستا کاتێ دەوڵەتی جولەکە دروست بوو ئەو کۆمەڵە عەرەبەی لەسەر خاکی ئیسرائیل دەژیان بڕیاریاندا وەک هاوڵاتیەکی ئیسرائیلی بمێنەوە لەگەڵ جولەکە بژین لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئیسرائیل،
یاسای حکومەتی ئیسرائیل هەموو مافێکی هاوڵاتی بونی پێداون،، خوێندن بە زمانی عەرەبی لە مەکتەب و زانکۆیەکان ، مزگەوت و بۆنە تایبەتیەکانیان، وەک هەموو هاوڵاتیەکی ئیسرائیلی سەربازی بکەن ، چەند ئەندام پەرلەمانێکیانهەیە لە پەرلەمانی ئیسرائیل، ‌هتد....

...
بەڵام یاسای دەوڵەتی ئیسرائیل رێگە بە هیچ عەرەبێکی ئیسرائیلی نادات خانوو زەوی بکرێت و بەناوی بکرێت، عەرەبی هاوڵاتی ئیسرائیلی زۆرن بەلام تەنها یەک عەرەب نابینیت خاوەن خانووی خۆی بێت، هەموویان لە کرێچین کە خاوەنی خانووەکان جولەکەن، ئەوە یاسای پاراستنی خاکی ئیسرائیلە بۆ ئەوەی عەرەبەکان هەموو کاتێک خۆیان بە میوان بزانن.
بەڵام کورد سەدەیەکە روبارێک خوێنی داوە لەپێناو ئازاد کردنی بستێک خاکی کوردستان، ئێستاش عەرەب زۆر بەئاسانی هاتوە خانوو زەوی لە کوردستان دەکرێت و بەناوی دەکرێت، پێویستە لەسەر هەموو تاکێکی کورد دەنگی نارەزای بگەیەنێتە حکومەتی هەرێم تاکو یاسایەک دەربکرێت بۆ رێگە گرتن لەو عەرەبانەی ئاوارەی کوردستانن بەلام ئاوا بروات لە ماوەیەکی زۆر کەم کورد ئەبێتە میوان و کرێچی عەرەب لەسەر خاکی خۆی..

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates