Pages

Ads 468x60px

9 Aug 2014

•مەسەلەی داعش کات و ماوەیەکی کورتی ماوەتەوە لە ناو کوردستاندا ، بەڵام خەتەری دووهەم پلانی قاسم سلێمانی زۆر لە شەڕی داعش خراپترە .



•مەسەلەی داعش کات و ماوەیەکی کورتی ماوەتەوە لە ناو کوردستاندا ، بەڵام خەتەری دووهەم پلانی قاسم سلێمانی زۆر لە شەڕی داعش خراپترە .

سڵاو برای کوردم لە هەر کوێ هەیت بە هەر لەهجە زاراوەیەکی کوردی قسە دەکەیت 
• سۆرانیت 
• بادینیت 
• شکاکیت 
• کەڵهوڕیت
• لوڕیت
• گۆرانیت
• جافیت
• زازایت
• کرمانجیت
• یان بادینیت
• هیچ فەرق ناکات لای دوژمنان هەموو بە چاوێک سەیر دەکڕێین بە پلانێک داومان بۆ دادەنرێت ، بە هێزێک هەوڵی کوشتنمان دەدەن و بە یەک گولە شەهید مان دەکەن و دەمان کوژن . کەواتە برای کوردم بە خۆتدا وەرەوە و هەموو بەرژەوەندیە کاتیەکان بخە لاوە و تەنیا بەرژەوەندی نەتەوەکەت بخەرە بە چاوان و تەنیا با هەنگاوت بۆ بە دەست هێنانی کوردستانێکی سەربەخۆی بێت و بەس بە دوور لە هەموو بەرژەوەندیە حیزبی و شەخسی .
• برای کوردم کوردستان نیشتیمانی هەمو کوردە بەبێ جیاوازی کوردستان دایکی دوهەمی تاکی کوردە ، ئەگەر دوژمن لاقی گڵاوی نایە سەر پالەکەت کراسی دایک و دەستی بری لەچکەکەی سەری دا بگرێت تۆ چی دەکەیت هەڵوێستت چییە ؟ ئەمڕۆکە دروست لەو حاڵەتەداین وا دووژمن بە پلانی جۆراو جۆر لە هەوڵی ئەوەدایە کەوا ئەو هەلەی کە لە بەردەستتدایە لە دەستت دەر بهێنت و لە بەرامبەری رای گشتیدا وا پیشان بدەن کەوا گەلی کورد توانای پاراستنی سنورەکانی خۆی نیە و وە ناتوانێت خاوەنی سەربەخۆیی بێت ، قۆڵی هیمەتی لێ هەڵماڵن و چەتەکانی داعش لە خاکی کوردستان وە دەر بنێن و ئارامی و ئاسایشی دیسانەوە بە خەڵات بدەنەوە بەر بەرۆکی منداڵانی کوردستان ، شەری داعش زۆر کوردتە بەڵام با نەفەستان بۆ پلانی دوای داعش درێژتر بێت ، چونکە گومانم نیە قاسم سولەیمانی بە بێ پلان نەوەستاوە و دوا بە دوای نەمانی داعش دا پلانێکی یەک جار لە شەڕی داعش خراپتر و ماڵوێرانکەر ترمان بۆ دێتە پێشەوە ، ئەویش شەەڕی برا کوژییە کە بە هەوڵی کوماری ئیسلامی چەند لایەن و گروپێکی خۆیی ئەو هەوڵە لە ڕێگای قاسم سولێمانیەوە دەخرێتە گەڕ ، هیوادارم تاکی کرد زۆر زۆر هۆشیارتر ببیتەوە لەم کاتەدا ، ئەم کاتەی کە ئێمەی کوردی تێدایە دوا هەنگاوەکانی بە دەست هێنانی سەربەخۆییە ، گەر هەر یەکە لە ئێمە تاکی کورد بۆ ئەم مەبەستە بە دڵسۆزی تەواوە ئەو هەنگاوە هەڵنەگرین با گومانی لە حەرامزادەی خۆی نەبێت و تەوقی نەعلەتی داکی شەهیدانی لە مل دەکرێت تاوەکو ئەم دنیا هەیە و مێژوویەکی بۆگەناوی بۆ خۆی و حیزبەکەی تۆمار دەکات .
• محمد ئێناخی ٨/٨/٢٠١٤
• مانچستەر بریتانیا

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates