Pages

Ads 468x60px

14 Jan 2016

ده‌هه‌ڵسه‌وه‌ كچه‌ بێنازه‌كه‌ى شاجوانى هۆلاكۆ به‌زێن ده‌هه‌ڵسه‌وه‌ كۆتره باڵ ڕه‌نگينه‌كه‌ى


ده‌هه‌ڵسه‌وه‌ كچه‌ بێنازه‌كه‌ى شاجوانى هۆلاكۆ به‌زێن ده‌هه‌ڵسه‌وه‌ كۆتره باڵ ڕه‌نگينه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌هه‌ڵسه‌وه‌ ڕوحى شێر ئه‌زانى ئه‌ترسان له‌نه‌ڕه‌ى شێر ده‌هه‌ڵسه‌وه‌ قه‌ڵا له‌ بێده‌نگى ئێمه‌ نه‌فره‌ت ئه‌كا ده‌هه‌ڵسه‌وه با ئه‌سرينى قه‌ڵا ئه‌وشاره تۆفان نه‌كا ده‌هه‌ڵسه‌وه‌ پێمان بڵێ چنامه‌ردێك جه‌سته‌ى جوانى کچى شاره كه‌م ئه‌ سوتێنێت ده‌هه‌ڵسه‌وه‌ پێمان بڵێ چنامه‌ردێ ئه‌يويست له‌تۆڕی جاسوسيت بگلێنێ. ده‌هه‌ڵسه‌وه‌ توخاترى ئه‌و قورئانه‌ پيرۆزه‌ى ژوره‌كه‌ت ده‌هه‌ڵسه‌وه توخاترى به‌رماڵى نوێژه‌كه‌ت ده‌هه‌ڵسه‌وه‌ داد وه‌ره‌كه‌م دادگاكان هه‌ڵسێنه‌وه‌ .
هۆنراوه‌ى 
ئومێد میزۆپۆتامى

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates