Pages

Ads 468x60px

2 Apr 2016

مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، ئەردۆگان بەڵگەیەکی لە ناو مالی کوردان بە ئەمەریکییەکان نیشانداوە..مەسعود رۆڵی زولفۆ دەبێنێ ، ئایا هەمان وەسیەتیش دەکات؟!.


مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، ئەردۆگان بەڵگەیەکی لە ناو مالی کوردان بە ئەمەریکییەکان نیشانداوە..مەسعود رۆڵی زولفۆ دەبێنێ ، ئایا هەمان وەسیەتیش دەکات؟!.

ئەردۆگان لە سەفەریدا بۆ واشنتۆن ، ئارمانجێکی گرنگی هەبوو ، هەوڵی زۆریدا بیپێکێت ، بەلام بۆی نەکرا ، بەڵگەگەلێکی لە ناوی مالی کوردانی لەگەڵ خۆی برد ، بەلام دیسان بۆی نەچووەسەر.
ئەردۆگان ، ویستی بۆ خۆی بچێتە بەردەم ئۆباما ، پێی بڵێت: پەکەکە و پەیەدە ، یەکن ، ئەگەر پەکەکە تیرۆریستە لاتان، دەبێت پەیەدەش تیرۆریست بێت !.
هەموو هەوڵی ئەردۆگان بۆ بینینی ئۆباما بۆ ئەوەبوو ، لێ بەخت یاوەری نەبوو ، ئۆباما تەئکیدی کردەوە کە ، پەیەدە تیرۆریست نییە.
لە سەروبەندی پێداچوونەوە بە پەیماننانەی سیڤەر ، کە دەبوو خەڵکی کورد رازی بێت بەمانەوەی لە چوارچێوەی تورکیا ، کەمال ئەتاتورک ، بەڵگەی لەناوی مالی کوردان ،بە هاوڕییەتی ئینینۆ نوێنەری ئەتاتورک، دوو کوردی کوردە مورتەزەقە و خۆفرۆشی برد لەگەڵ خۆیدا ، کە بریتی بوون لە برنج زاده فوزي بك و زولفو زاده زولفو، یەکێک لەوانە وەک بەڵگە بە جلی کوردییەوە ، لەوێدا شاهیدی بۆ ئەتاتورک دا، کە کورد هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ تورکان دا نییە هەموو مافێکیان هەیە ، کارەساتی بۆ کوردان هێنا ، کوردیان خستەوە ژێر دەسەلاتی تورکیا ، تورک کابرایان کوشت، لێ پێش کوشتنی وەسیتێکی کرد ، وتی: لە شوێنێک بمنێژن ، سەرە رێگا بێت لە دیاربەکر ، هەر کوردێکی بەشەرەف هاتو تێپەڕی با تفێک لە گۆڕەکەم بکات و، ریسوام بکات.
ئەو خۆفرۆشە ریسواکرا ، لە لەحزەیەکی مێژوویی گەورەترین خزمەتی بەدوژمنان کرد.
دیمانەکەی مەسعود بارزانی پێش سەفەرەکەی ئەردۆگان کە لەگەڵ سکای نیوز ئەنجامیدا ، دووپاتی کردەوە کە پەکەکە و پەیەدە یەکن ، ئەمە سەرباری دەهؤل کوتینی میدیاکانی پارتی لە سەر ئەم بابەتە دەیکەن ، ئەردۆغان ، لەم سەفەرەیدا ،ئەو بەڵگانەی هەمووی پێشکێشی ئیدارەی ئۆباما کرد ، پێی وتبوون: ئەوەتا خۆ هەر من نیم دەڵێم پەیەدە تیرۆریستە ، لەگەڵ پەکەکەیە ، ئەوەتا کوردەکانیش خۆیان ئەوانیش وادەڵێن: بۆ باوەڕمان پێناکەن؟!.
میدیاکانی پارتی و دیمانەکانی بەرپرسانی پارتی، بەتایبەتی مەسعود بارزانی ، هەمان رۆڵی کابرای کوردیان بە جلی کوردییەوە، ئەمجارە بۆ ئەردۆگان لە پایتەختی ئەمەریکا بینی. لێ ئەمجارە ئەمەریکا باوەڕی پینەکردن ، قارەمانێتی کور و کچانی شەرڤانان ، مەجالی هیچی بۆ ئەو هەوڵە نەزۆکەی دوژمانی کورد ،نەهێشتەوە.
پرسیارێک لێرە خۆ قوت دەکاتەوە، ئاخۆ ، دەبێت ئەوانەی رؤلیان هەبوو و هەیە ، لە رەشکردنی شۆڕشی رۆژئاڤا و باکوری کوردستان ، بەتایبەتی مەسعود بارزانی، رۆژێک بە خۆدا بێنەوە ، پێش مالئاوایکردنیان لە ژیان ، وەسیەتێکی هاوشێوەی وەسیەتی کابرای جلە کوردییەکەی لۆزان ، بنوسێت؟!.
بڵیت: لەسەر رێگای چوونە قامشلۆ بمنێژن ، ئەوەی کوردی بەشەرەفە وەک شەیتان رەجمم بکەن؟!..ئەرێ دەبێ مەسعود بارزانی ئەوەندە شەهامەتەی هەبێت و وەسیەتێکی ئاوا بکات؟!..
وێنەکە: لە هۆڵێکدا گیراوە راگەیاندنەکانی ئاکاپە باس لەوە دەکەن کە ئەردۆغان لەگەڵ ئیدارەی ئۆبامادا کۆبۆتەوە بەڵام ڕاستێکە وانییە ئەوەی ڕاستییە بەم شێوەیەیە ،ئەوانەی بەشدار بوونە ئەو کەسانەن کە لە کاتی کاریان لەناو ئیدارەی ئۆباما خانەنشین بوونە یان خۆیان دەستیان لەکار کێشاوەتەوە .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates