Ads 468x60px

2 Apr 2016

چون پاراستن ئه‌ندامێیكی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌ی فروشته‌ میتی توركی ؟.


چون پاراستن ئه‌ندامێیكی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌ی فروشته‌ میتی توركی ؟.


به‌ر له‌ 23 ساڵ 31-3-1993 له‌ روداێكی پڕ له‌ خیانه‌تكاری، زه‌كی ئامێدی له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كی پارتیه‌وه‌ ده‌فروشرێته‌ میتی توركی وئه‌وانیش ده‌ست به‌جێ تیروری ده‌كه‌ن
زه‌كی یه‌عقوب ئامێدی ناسراو به‌ هه‌ڤاڵ كه‌نداڵ ئامێدی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی (پاك) پارتی ئازادی كوردستان بوو، ئه‌و حزبه‌ی له‌ ساڵی 1991 ل لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ دامه‌زرا بو باشوری كوردستان.سه‌رهاتی تیروركردنی زه‌كی ئامێدی جیاوازتر ده‌بێت له‌ تیروركردنی ئه‌و زنجیره‌ی تیروره‌ی كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان وه‌ك (عه‌لی شه‌عبان ئامێدی، ره‌ئوف ئاكره‌یی، هه‌ڤاڵ رێناس، ئه‌بو نه‌سیر، فرانسیس، ئارام كوچه‌ر، ئازاد سه‌روكانی، سادق عومه‌ر، ..هتد) .
له‌وێیه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ له‌ ساڵی 1993 شه‌ر هه‌لگیرسا له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ وپارتی، ئیدی بریاری گرتن وتیروركردن وته‌سلیمكردنی گشت ئه‌ندامانی نزیك له‌ ته‌ڤگه‌ری په‌كه‌كه‌ ده‌رچوو به‌ هاوكاری میتی تورك، له‌و نێوه‌نده‌شدا پارتی به‌ رامبه‌ر راده‌ستكردنی هه‌ر كادرێكی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ به‌ میت وژێته‌م برێك پاره‌ وه‌رده‌گرت كه‌ زورینه‌ی له‌ رێگه‌ی غه‌ریب ئاكره‌یی بوو. له‌ ساڵی 1993 كه‌ زه‌كی ئامێدی ده‌كه‌وێته‌ به‌ر كه‌مینی پاراستنی پارتی له‌ ده‌ڤه‌ری ئامێدی ئه‌وانیش ده‌به‌نه‌ زیندانیه‌كی نهێنی پاراستن له‌ دهوك تا واده‌ی راده‌ستكردنی دێت به‌ میتی تورك، له‌وێ زه‌كی ئامێدی دوو كه‌سیتر ده‌بینێت كه‌ بو هه‌مان مه‌به‌ست رفێنرابوون، كچێك و كورێكی تر كه‌ خه‌لكی روژئاوا ده‌بێت. دوای مانه‌وه‌ی دوو روژ له‌ زیندانه‌كه‌ی پاراستن، له‌ رێگه‌ی ده‌روازه‌ی گونده‌ سه‌رزێری سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری به‌رواری بالا له‌ ناحیه‌ی كانی ماس، زه‌كی ئامێدی و هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ی تر راده‌ست به‌ میتی توركی ده‌كرێن، ئه‌وانیش هه‌ر له‌وێ به‌ سێ فیشه‌ك زه‌كی ئامێدی شه‌هید ده‌كه‌ن ودوو كه‌سه‌كه‌یتریش ده‌گوازنه‌وه‌ بو زیندانی ئامه‌د.
له‌ رێگه‌ی ئه‌و دوو زیندانه‌ی په‌كه‌كه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی رێكخستنه‌ نهێنیه‌كانی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ له‌ زیندان ئه‌و نهێنیه‌ ئاشكرا ده‌بێت كه‌ زه‌كی ئامێدی له‌ لایه‌ن بنه‌ماله‌كی سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری به‌رواری بالا كه‌ سێ كه‌س بوونه‌ رفێنراوه‌ وبه‌ ناوه‌كانی (ل، ح، ح) و(ح،ح،ح) و (م،خ،ح) كه‌ له‌ گه‌ل پاراستنی پارتی كاریان كردووه‌.
په‌كه‌كه‌ش بریاری توڵه‌ی كه‌نداڵ ئامێدی ده‌ده‌ات وله‌ رێگه‌ی ته‌ماحكردنی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ به‌ كرینی سیلاح وخوارده‌مه‌نی رایان ده‌كێشێته‌ شاخ و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ری دوو له‌و سێ كه‌سه‌ تومه‌تباره‌ به‌ رفاندنی زه‌كی ئامێدی ده‌زگیریان ده‌كات وئه‌وانیش دان به‌ هه‌موو پلانه‌كه‌ ده‌نێن كه‌ له‌ رێگه‌ی پاراستنی پارتیه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پاره‌ فروشتویانن به‌ میتی تورك، په‌كه‌كه‌ش یه‌كسه‌ر هه‌ر دوو كه‌سه‌كه‌ له‌ سێداره‌ ده‌دات و توله‌ی شه‌هید زه‌كی ئامێدی به‌و شێوه‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌ .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates