Pages

Ads 468x60px

19 Aug 2018

لە پەرلەمانی ئیسرائیل پڕۆژەیاسایەک لەبارەی کوردستان پێشنیازدەکرێت


لە پەرلەمانی ئیسرائیل پڕۆژەیاسایەک لەبارەی کوردستان پێشنیازدەکرێت

لە پەرلەمانی ئیسرائیل ناسراو بە کنسێت، پڕۆژەیاسایەک پێشکەشکراوە کە داوادەکات ناوچە کوردییەکان لە باکووری سووریا و ئێران بە "خاکی دووژمن" ئەژمارنەکرێن و بازرگانانی ئیسرائیل بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئەنجامبدەن.
گەرچی ئەو پڕۆژەیاسایە هیچ جیاوازییەک لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستاندا ناکات، بەڵام ئەو پەرلەمانتارەی پڕۆژەیاساکەی پێشنیازکردووە بە میدیا ئیسرائیلییەکانی گوتووە، ئێستا مەبەستیان لە پڕۆژەکە کوردستانی عێراقە، بەڵام دەکرێت لەداهاتوودا بگۆڕدرێت.

کسێنیا سڤیتلۆڤا، ئەندامی کنسێت لە  پارتی یەکێتیی سەهیۆنی کۆتایی ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاسایەکی لە کۆنفرانسێکدا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و کوردستان خستەڕوو، ژمارەیەک کورد لە ئیسرائیل و ئەوروپا و عێراق لە کۆنفرانسەکەدا بەشداربوون.

کسێنیا سڤیتلۆڤا ئاماژە بەوەدەکات، پڕۆژەیاساکە بۆ ئەوەیە ئیسرائیلییەکان بتوانن بۆ کاری ئەکادیمی، بازرگانی و بەسەرکردنەوەی گۆڕی ئازیزانیان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

سڤیتلۆڤا دەڵێت "من ناڵێم پڕۆژەکە لە 100% وەک خۆی پەسنددەکرێت، بەڵام زۆر لە وەزیرانی حکومەت هاوبیر و هاوسۆزن بۆ بیرۆکەکە". دەشڵێت "ئەگەر پڕۆژەکەم پەسندیش نەکرێت، دەتوانین پێناسەیەکی گرنگ بخەینە سەر مێز کە کوردستانی عێراق گرنگی چییە و ئایا دەتوانین وەکو ناوچەکانی دیکەی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین".

دوای دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل لەساڵی 1948، هەزاران جوو عێراق و هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشت و چوونە وڵاتە نوێکەیان.

نزیکەی 200 هەزار کوردی جوو لە ئیسرائیل هەن و نیوەیان لە ئۆرشەلیم (قودس) نیشتەجێن.

پێشتر کسێنیا سڤیتلۆڤا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە. هەروەها گوتاری لەبارەی دەوڵەتی کوردستان و پەیوەندییەکانی ئیسرائیل - کوردستان نووسیووە. 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates