Pages

Ads 468x60px

21 Aug 2018

جان بۆڵتن لە دیدارى لەگەڵ نەتانیاهۆ: "بۆ ئەمریکا زۆر گرنگە کە ئێران هیچ کات تواناى خاوەنداریەتى چەکى ئەتۆمى نەبێت".


جان بۆڵتن لە دیدارى لەگەڵ نەتانیاهۆ: 

"بۆ ئەمریکا زۆر گرنگە کە ئێران هیچ کات تواناى خاوەنداریەتى چەکى ئەتۆمى نەبێت".

قسەکردن لەسەر ئێران پرسێکى گفتوگۆى بۆڵتن بووە لە ئیسرائیل



جان بۆڵتن ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا، ڕۆژى یەکشەممە چووە ئیسرائیل و چاوى بە سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل کەوت.
بوڵتون بە گەیشتنە نێو ئیسرائیل لە تویتەرەکەى خۆیدا نووسى "لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەرپرسە باڵاکانى ئەو وڵاتە لەمەڕ هەندێک پرسى دوو لایەنە و بابەتگەلى ئەمنى" قسە دەکات.

ڕاگەیاندنەکانى ئیسرائیل لەمەڕ گفتوگۆى نێوان بۆڵتن و بەرپرسانى ئیسرائیل، ئاماژەیان بەوە کردووە کە قسە لەسەر سیاسەتەکانى نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا سەبارەت بە گەمارۆى سەر ئێران و ئامادەیی سەربازى کۆمارى ئیسلامى لە سوریە کراوە. بە پێى ڕاپۆرتى تەلەفزیۆنى ئیسرائیل، بۆڵتون جگە لە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران لەگەڵ هاوتاکەى خۆشى واتە موئیر بن شبات گفتوگۆى کردووە.
بۆڵتن پێنج مانگ بەر لە ئێستا سەردانى ئیسرائیلى کرد و لە سەردەمى جۆرج بوشیشدا لە ساڵى ٢٠٠٤ و لە پۆسى فەرمى حکومەت سەردانى ئیسرائیل کرد.

ئیسرائیلییەکان دڵخۆشن بە بوونى بۆڵتن لەو پۆستەى ئەمریکا چونکە یەکێکە لە دژەکانى ئێران و کۆمارى ئیسلامى و بەرنامە ناوکییەکەى ئێران. بە پێى ڕاپۆرتێکى بەشى ئینگلیزى تایمزى ئیسرائیلى، بۆڵتن ڕۆڵێکى گرنگى هەبووە لە بڕیارەکەى دۆناڵد ترامپى سەرۆککۆمارى ئەمریکا بۆ دەرچوون لە بەرجام.



سەرچاوە:
 تەلەفزیۆنى ئیسرائیل، تایمزى ئیسرائیل، ڕۆیتەرز

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates