Pages

Ads 468x60px

9 Feb 2019

منداڵەکان هی کۆمەڵگان



منداڵەکان هی کۆمەڵگان
نە هی تەنیا خانەوادە
ئەوان تەنیا ئەمانەتن
دووارۆژی نێو کۆمەڵگان
ئەگەر پێت خۆشە کۆمەڵگا
خاڵی بێت لە دەرد و ئازار
زۆر تکایا دایە و بابە
منداڵەکات کۆتەک مەدە


ئەگەر پێت خۆشە کۆمەڵگا
بەتاڵ بێ لە هەر خەسارێ
تکا ئەکەم دایە و بابە
منداڵەکات ئازار مەدە
بە ئازار و دەرد و لێدان
بە تەحەقیر و بە جنێو دان
بە هیچ ئەژماردە کردنیان
منداڵ قەد نابێ بە ئیسان
بۆ کۆمەڵگایێک ئینسانی
پێویستمانە بە ئاگایی
ئەبێ منداڵ وەک گۆڵدانێ
تەنیا فەقەت پەروەردەی کەی
تەنیا چتێک کە منداڵێک
پێوستیەتی تۆ بیزانی
ئارامش و ئاسایش و
مهر و ئەشق و ئاسوودەیی
ئەگەر ناتوانی نازانی
چۆن ئەبێ منداڵ بە خێو کەیت
تکایە زۆر زۆر تکایە
بیر لە منداڵ هێنان نەکەیت
نەخۆشینی نێو کۆمەڵگا
کۆمەڵگایێک کە بەر بادە
هەمووی لەوێ دەس پێ ئەکات
پەروەردەی نێو خانەوادە
منداڵەکان هی کۆمەڵگان
نە هی تەنیا خانەوادە
ئەوان تەنیا ئەمانەتن
دووارۆژی نێو کۆمەڵگان

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates