Pages

Ads 468x60px

14 Feb 2019

ئەمەریکا و کۆنفڕانسى وارشۆدا و ئێران




ئەمەریکا و کۆنفڕانسى وارشۆدا و ئێران
▫️ وەزیرانی دەرەوە و بەرپرسانی باڵای 60 وڵات لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا کۆ دەبنەوە لەکاتێکدا ئەمەریکا هیوادارە بتوانێت فشارەکانی سەر ئێران زیاد بکات، ئەمەش سەرەڕای ترسەکانی وڵاتانی ئەوروپا لە زیادکردنی گرژییەکان لەگەڵ تاراندا.
▫️ ئامادەنەبوونی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و فەڕەنسا تیشک دەخاتە سەر گرژییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا بەهۆی بڕیارەکەی ساڵی ڕابردووی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە بۆ کشانەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران و سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاراندا.
▫️ بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی کە خۆی لایەنێکی سەرەکی بوو لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا وتی ئامادەی کۆنگرەکە نابێت بەهۆی ئەوەوە کە کاری دیکەی هەیە. بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ ڕۆژی هەینی سەردانی بڕۆکسل دەکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موگیرینیدا.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates