Pages

Ads 468x60px

1 Aug 2019

دەولەتی ئەمەریکا گەمارۆیی خستە سەر جەوادی زەریف وەزیری دەرەویی رژیمی نامەشروعی ئیران





دەولەتی ئەمەریکا گەمارۆیی خستە سەر جەوادی زەریف وەزیری دەرەویی رژیمی نامەشروعی ئیران 
🔺 مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا محەمەد جەواد زەریفی وەک پاساوکەری سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێران نێودێڕ کرد.

زەریف خرایە نێو پێڕستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە


وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە ۹ی گەلاوێژ لە ڕاگەینراوێکدا بڵاوی کردەوە کە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانی خستە نێو پێڕستی گەمارۆکانیەوە.

لەم ڕاگەیندراوە هاتووە کە چۆن محەمەد جەواد زەریف بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کار دەکا و نوێنەری ئەوە، گەمارۆی دەخرێتە سەر.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی ۲٤ی ژوەن بە دەرکردنی فەرمانێک گەمارۆی خستە سەر خامنەیی و نووسینگەکەی کە بەپێ ئەم فەرمانە گەمارۆ خستنە سەر کەسانی پەیوەندیدار لەگەڵ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی یان نووسینگەکەی ڕێگەپێدراوە.

هەروەها بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا لەم بارەوە بەڕۆیتەرزی گوتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە ئەگەری دانوسان لەگەڵ ئێران، زەریف وەک لایەنی سەرەکی دانوسان نابینێت و دەیهەوێ لەگەڵ کەسێک پەیوەندی ببێت کە ڕۆڵی ڕوون و سەرەکی لە بڕیار و سیاسەتگوزاری ئێران هەیە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates