لە دوو چالاکیدا ٧ ئەندامی سوپای داگیرکەری تورک کوژران
ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە، لە گوندی کمار-ی سەربە ناوچەی شیراوای عەفرین، هێزەکانمان بەرامبەر سەربازانی دەوڵەتی تورک لە بارەگاکەیاندا، لە یەک کاتدا دوو چالاکییان ئەنجام دا، یەکێکیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگربوو، کە دیوار و ڕێگا بڕینی دەکرد، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە بەتەواویی تێکشکێندرا".
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕاشیانگەیاند: لە هەمان گوند و لەکاتی کۆبوونەوەی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەک بەڕێوەبرا، لە ئەنجامیدا بارەگاکە ڕوخێندراو حەوت سەربازی سوپای تورک کوژران و دوو سەربازی پلەبەرزیش برینداربوون، دواتر سوپای تورک بە سێ فڕۆکە کوژراو و بریندارەکانی بۆ نەخۆشخانەکانی تورکیا گواستەوە
 

 

 
 
 
 
.jpeg) 
 
 
.jpg) 
 
 

 
 
 
 
 
 
 
No comments:
Post a Comment