Pages

Ads 468x60px

4 Jan 2021

وڵاتانی بە ناو پێشکەوتنخوازی ڕۆژئاوایی ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن بە پێوانەیەکی سەرەکی ژیان و بەڕێوەبەری خۆیان دەزانن. ئەو یەکە کاتێک بەرژەوەندی هێزە هێژمۆنگەراکان دەکەوتە مەترسیەوە وەلاوە دەنرێت. دۆسیەی دامەزرێنەری ویکی‌لیکس یەکێک لەو کاتانەی کە بەرژوەندی هێزەکان قسەی یەکەم و دوایی تێدا دەکات.

▪️جوولیان ئاسانژ بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری وێبسایتی ویکی‌لیکسە. ناوبراو دوای ئەوەی کە لە سایتەکەیدا چەندین کردەوەی وڵاتانی رۆژئاوایی بە تایبەت ئامریکای لە قاودا روو بەڕووی چەندین گۆشاری جۆراوجۆر بوویەوە. لە رەوتی رووداوەکاندا جوولیان ئاسانژ لە زیندانێک لە بریتانیا بەند کرا.

▪️بڕیارە بەیانی دادگایەک لە لەندەن سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی بە ئامریکا بڕیار بدات. دادگا بەیانی کاتژمێر دە بە کاتی لەندەن بڕیارەکە رادەگەینێت. بەڵام بڕیاری دوایی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەیدات.

▪️جوولیان ئاسانژ بە هۆی بڵاوکردنەوەی بەڵگە و داکیۆمێنی سەربازی لە وێبسایتی ویکیلیکس کەوتە بەر هێرشی وڵاتانی رۆژئاوایی. لە بەڵگەکانی ویکیلیکس ئامانجە شارەوەکانی ئامریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئەفغانستان و عێراق لەقاو درابوو.

No comments:

Post a Comment

Blogger Templates