🔸ڕژیمی ئێران هاوکات لە گەڵ گرتن و دەستبەسەرکردنەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەناو زیندانەکانیش گوشاری زیاتر دەخاتە سەر چالاکوانانی زیندانی. سەبا کوردئەفشاری چالاکی مەدەنی جارێکی تر لەناو زیندان ڕووبەڕووی هێرش و لێدان بووەتەوە. چەند چالاکی مەدەنیی دیکەش ڕاپێچی زیندان کراون.
🔸ئاژانسی هەواڵدێریی هەرانا ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان لە زیندانی قەرچەکی وەرامین بە باتۆم هێرشیان کردووەتە سەر سەبا کوردئەفشاری و بە لێدان و ئەشکەنجە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین گواستوویانەتەوە. بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو زیندانییە ئێستا لە بەندی زیندانیانی تاوانە قورسەکان ڕاگیراوە.
🔸سەبا کوردئەفشاری بە تۆمەتی چالاکی دژی سەپاندنی حیجابی زۆرەملی سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
🔸لەلایەکی دیکەوە شەهابەدین نەزەری کە پێشتر سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ تێپەڕاندنی ئەو حوکمە داسەپاوە، ڕەوانەی زیندانی ئێڤینی تاران کراوە.
🔸چالاکێکی دیکەش بەناوی ئەحمەد یەزدانی پوور دوێنێ لەتاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە قۆڵبەست کراوە و بۆ تێپەڕاندنی ئەو حوکمەی بەسەریدا سەپابوو، بۆ زیندانی ئێڤین گواستراوەتەوە. ئەو چالاکە سیاسییە پێشتر سزای ٣ ساڵ و حەوت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.
🔸چالاکێکی سیاسیی دیکەش بەناوی "نادیا میراخورلی" تەمەن ٦١ ساڵان سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی چریکی فیداییانی خەلق (ئەقەلییەت) خراوەتە پاڵ ئەو چالاکە سیاسییە.
 


 

 
 
 
 
 
.jpeg) 
 
.jpg) 
 
 

 
 
 
 
 
 
 
No comments:
Post a Comment