Pages

Ads 468x60px

25 Dec 2021

ناسا لە ڕێگەی تەلیسکۆبی جەیمس وێب بۆشایی ئاسمان کۆنتڕۆڵ دەکات



ناسا لە ڕێگەی تەلیسکۆبی جەیمس وێب بۆشایی ئاسمان کۆنتڕۆڵ دەکات


ئاژانسی ناسا ناردنی تەلیسکۆبی جەیمس ویب کە گەورەترین و بەهێزترین تەلیسکۆبە دوادەخات، ڕایگەیاند، هۆکارەکەی بۆ کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێتەوە.

ناسا ناردنی تەلیسکۆبی جەیمس وێبی بۆ بۆشایی ئاسمان ڕاگەیاند کە بەگەورەترین تەلیسکۆب دادەنرێت.

ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئەمڕۆ شەممە لە شاری کۆرۆری گویانای فەڕەنساوە ناردنی تەلیسکۆبی "جەیمس وێب"ـی لە ڕێگەی مووشەکی "ئاریان 5" بۆ بۆشایی ئاسمان پشتڕاست کردەوە.



هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت کە تەلیسکۆبەکە پێویستی بە نزیکەی مانگێک دەبێت بۆ ئەوەی بگاتە شوێنی مەبەست کە زیاتر لە 1.5 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە.


تەلیسکۆبەکە بە سەرپەرشتی ئاژانسەکانی ناسای ئەمریکی و بەهاوبەشی ئاژانسەکانی ئاسمانی ئەوروپا و کەنەدا لە ساڵی1996 دروستکراوە، هەروەها بۆ ماوەی 14 ساڵە وادەی ناردنی ئەم تەلیسکۆبە دوادەخرێت.




جەیمس وێب هەروەها جێگرەوەی تەلیسکۆبی هابڵە و  لە ڕێگەی تیشکی خوارسوور چاودێری گەردوون دەکات، هەروەها بە وردییەکی بەرز چاودێری گەردوون و هەسارەکان بۆ زاناکان ڕوون دەکاتەوە.

زاناکان پێشبینی دەکەن لە ڕێگەی ئەم تەلیسکۆبەوە بوونی ژیانێکی تر لە دەرەوەی زەوی بۆ مرۆڤایەتی بدۆزنەوە

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates