Pages

Ads 468x60px

24 Dec 2021

ناڕوونیی چارەنووسی زێنەب جەلالیان دوای دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی یەزد

 


ناڕوونیی چارەنووسی زێنەب جەلالیان دوای دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی یەزد


▪️لە چارەنووس و دۆخی تەندروستیی زێنەب جەلالیان، ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد، پاش دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی یەزد، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.


▪️زێنەب جەلالیان مانگی بانەمەڕی ساڵی ٩٩ی هەتاوی، بەبێ ئاگاداری پارێزەر و بنەماڵەکەی، لە گرتووخانەی شاری خۆی، بۆ گرتووخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان و دواتر بۆ زیندانی ئێڤین و دواجار بو گرتووخانەی یەزد دوور خرایەوە.


▪️ناوبراو بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی لە گرتووخانە، پێویستی بە چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانە هەیە، بەڵام ڕێگای پێ نەدراوە.


▪️لەو بارەیەوە چالاکانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ مرۆڤ نیگرانییان دەربڕیوە و داوا لە ناوەندە پێوەندیدارەکان دەکەن لەو بارەوە بێدەنگ نەبن.


▪️زێنەب جەلالیان زستانی ١٣٨٦ی هەتاوی لە جاددەی سنە بۆ کرماشان دەسبەسەر کرا و بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبێکی کوردی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و پاشان سزاکەی بوو بە زیندانی هەتاهەتایی.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates