Pages

Ads 468x60px

14 May 2022

💢 ساڵیادی شەهادەتی سڵێمان موعینی و خیانەتی مالی بارزانی

 

soleimani maeini




💢 ساڵیادی شەهادەتی سڵێمان موعینی و خیانەتی مالی بارزانی

له‌ سه‌ر داوای ساواک مه‌لا مسته‌فا، سلێمانی موعینی شه‌هید کرد و ته‌سلیم به‌ ئێرانی کرده‌وه‌

سولەیمان موعینی .. ئێران ئەمریان بە مەلا مستەفای بارزانی کرد، کە شەهیدی سەرکردە سولەیمان موعینی بکوژێ، دواتر تەرمەکەی تەسلیم بە ئێران بکاتەوە

سیامه‌ندی موعینی، کوڕی ئه‌و سه‌رکرده‌ تێکۆشه‌ره‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌، که‌ مه‌لا مسته‌فا تیرۆر و شه‌هیدی کرد، دوای ئه‌وه‌ ته‌رمه‌که‌ی ته‌سلیم به‌ ئێران کرده‌وه‌، ساواکیش بۆ ته‌مبێکردن و ترساندنی کورده‌کان بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک به‌ هه‌ڵواسراوی پیشانی خه‌ڵکیی ده‌دا. کوردستانپۆست به‌ پێویستی زانی دیداری کاک سیامه‌ند بکات، هه‌ندێک زانیاریی نوێ و یادگاری خۆی له‌ سه‌ر ئه‌و مێژووه‌ بگێڕێته‌وه‌، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وه‌شی بۆ باسکردین، که‌ که‌ناڵی NRT  چاوپێکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵدا کردووه‌، به‌ڵام بڵاویان نه‌کرده‌وه‌، گومانیش بۆ ئه‌وه‌ ده‌چێت که‌ له‌ ژێر فشار و ترسدا چاوپێککه‌وتنه‌که‌یان راگرت و ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و دیداره‌یان به‌خشنه‌کرد.
په‌یامنێری کوردستانپۆست له‌ ستۆکهۆڵم ئه‌م پرسیارانه‌ی ئاڕاسته‌ی کاک سیامه‌ندی موعینی کرد، له‌ خواره‌وه‌ وه‌ڵامه‌که‌ی بخوێنه‌ره‌وه‌:


کوردستانپۆست: دەکڕێت کەمێک باس لە هەوڵەکانی باوکت و هاورێکانی بکەی بەئامانجی چی هاتبوونە باشوور؟
سیامه‌ند: پاش تێکشکانی کۆماری جوانەمەرگی کوردستان کۆمەڵێک لاوی تێکۆشەر حەولی بەردەوامبوونی خەبات لە ناو حیزبی دیمۆکراتی کوردستانیان دەدا و لەم قالبەدا دەیان هەویست خەبات و تێکۆشان بەردەوام بکەن بە دژی دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی حکومەتی پەهلەوی. هەر لەو سەردەمەدا لە باشوری کوردستان خەباتێکی چەکداری و سیاسی هەبوو کە بۆ خەلک و تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێگای دڵخۆشی و هیمایەک بوو، هاوکات بۆ پشتیوانی ئەم خەباتە و پتەو کردنی ڕیزەکانی خۆیان ڕویان کردە ئەم بەشە لە کوردستان.



کوردستانپۆست: ئایا پێش ئەوەی باوکت لەلایەن پیاوەکانی مەلا مستەفاوە بگیرێ و تەحویل بە ئیران بکرێتەوە، هیچ جۆرە کێشەو ناخۆشیەک لەنیوان هەردو پارت (دیموکرات و ماڵی بارزانی) هەبوو؟
سیامه‌ند: ئەوەندی من بزانم هیج کێشەیەکی بنەڕەتیان نەبوو، بەڵام لە ناو حیزبایەتیدا رەنگە جیاوازی بیر و بۆچون هەبووبێت، ئەوەی بگەرێتەوە نیوانی کاک سولەیمان و مەلا مستەفا، ئەوەی دەزانم بە پیی بەڵگە و وینەکانی کە بە دەستمەوە هەیە، وا ویدەچیت کاک سولەیمان، لە لای مەلامستەفا زۆر خۆشەویست بووە. هاوکات شۆڕشی باشور گەلێک کەڵکی لەم تێکۆشەرانە وەردەگرت و بە هۆی ئەوە کە ئەو سەردەم کەسی خوێندەوار زۆر نەبوون کە لە ناو شۆڕش دا هەڵسوڕاو بن و بەشێک لەم تێکۆشەرانە خوێندەواری زانکۆکانی ئێران بوون کە بۆ شۆڕشی باشور زۆر بە کەڵک بووە. ئەو سەردەم هیچ کێشەیەک لە بەینی ئەو دو پاڕتەدا نەبوو بەڵکو زۆریش لێک نزیک بوون و هاوکاری باشیان بە یەکەوە هەبوو.


کوردستانپۆست: قسە و باس زۆرە لەسەر بریاری ساواک کەبەئەمر داوایان لەمەلا مستەفا کردوە کەئەو تاوانە ناپاکیە بکات.... ئایا بەزیندویتی یان دوایی شەهید بوونی جەستەی سولیمان موعینی تەسلیم بە ساواک کراوەتەوە ، وەچۆن تەسلیم کرایەوە کاردانەوەی خەلک چی بوو!؟
سیامه‌ند: ڕاستە دوای ئەوەی کە پەیوەندیەکانی ساواک لە گەل بارزانی چڕتر بۆوە، ئێران داوای لە بارزانی کرد کە پێشی تێکۆشان و هەڵسوڕانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بگڕێت و هەر لەو چوارچێوە دا ئەمریان بە مەلا مستەفا کرد کە کاک سولەیمان بگرێت یان بیکوژێت و تەحویلی ئێرانی بداتەوە و ئەو کارەش لە ڕوانگەی خەلکەوە وەک خەیانەتیکی گەورە بە ناوچاوانیانەوە نوسا و خەلک زۆر بە خراپی باسی دەکردن کە شۆڕشی باشور بۆتە بەکرێگیراوی ئێران و ئەو خۆشەویستیەی ئیتر لە ناو خەلکدا نەمابوو. لە گوفتوگۆیەک لە گەڵ عیسا پەژمان بەکرێگیراوی ساواک دەلیت ئێمە ئەمرمان بە بارزانی کرد سولەیمان موعینی بکوژێت و هەڤاڵانی بگری و تەحویلی ئێرانیان بداتەوە و ئێمەش پارەیەکی باشمان دایە.


کوردستانپۆست: بە بیروڕای تۆ ئامانجی مەلا مستەفا لەم هەنگاوە چی بوو ؟
سیامه‌ند: هیچ ئامانجێکی نەبوو تەنیا ئەو پەیوەندیە ناسالمەی لە گەڵ ساواک بوو کە مەجبوری کرد ئەو کارە دژە کوردیەی بکات و تەنیا و تەنیا لە بەرژەوەندی داگیرکەری کوردستان دا بوو.



کوردستانپۆست: ئایا بەرای بەرێزتان پێشوتر هیچ سەرکردەیەک زاتی ئەوەی کردوە ئەم کارەی مەلا مستەفا بکات وبیکاتە ئاو ڕشتنێک پارتەکانی تریش دواتر پەیرەوی بیکەن .واتا کوردی بەشەکانی تر تەسلیم بەئێران یان بە ولاتێکی تری داگیرکەر بکاتەوە ؟
سیامه‌ند: ئەوەندی من لە میژوی کورد ئاگادار بم، لە سەردەمی نویدا خەبات لە کاناڵی حیزبیەوە شێوازێکی نویە، کە تێکۆشەران لەم سەردەمەدا دەستیان پێکردبوو و پێش ئەو، هەر وەک خۆشتان دەزانن زۆربەی شۆڕشەکان لە قالبی عەشیرەتی و مەزهەبیەوە بە دژی زۆرداران و داگیرکەران خەباتیان دەکرد. حیزبایەتیش چەشنێک خەباتی کلاسیک بوو کە پێشتر لە وڵاتانی دیکەوە فۆرمی درابویە و لە گەل پێسکەوتویی کۆمەڵگا مێتۆدی خەباتیش شکڵ و قەوارەی دەگۆرێت. و کوردستانیش لەم بەرەو پێشچونە هەڵاوەردە نەبوو. یەکەم جار پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕاق بە سەرۆکایەتی بارزانی ڕەچەشکێنی ئەم شێوە قێزەونەی دان و ستانەی سیاسی لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستان بوو کە هەتاکو ئێستاش گەلەکەمان باجی دەداتەوە و ڕوناکبیرانی گەلەکەمان زۆر بە جیددی لێکۆڵینەوەیان لە سەر نەکردوە، هەتاکو گەلەکەمان بە شێوەیەکی بنەڕەتی دژی ئەو جۆرە خەیانەتە ڕوبەڕو نەبنەوە هەر دەم مەترسی دوپات کردنەوەی ئەم جۆرە تڕاژێدیایانە لە ئارا دا دەبێت هەر چەند هێندێک کەس دەڵین ناهێڵین دوپات ببێتەوە بەڵام ئەوە تەنیا قسەیەکی بی بنەمایە و هیچ گارانتیەکی نیە،ئەوان دەبی پێداچونەوەیەکی سادقانە بە سەر ڕوداوەکان دا بکەنەوە.



کوردستانپۆست: باس لەوە دەکرێ شەهیدی سەرکردەی باوکت زۆر لەمەلا مستەفا پاراوەتەوە کە بەدەستی خۆی بیکوژێ نەوەک تەحویل بەئێرانی بداتەوە چونکە ئەوە ئابروچونێکی زۆر گەورە یە بۆ ناوی کورد بەلام مەلا مستەفا بریارەکەی ساواکی جێ بەجی کردوە ؟
سیامه‌ند: من بە وردی نازانم لەو کاتە چی گوتراوە بەڵام ئەوەندی من بزانم کاتێک کاک سولەیمان بە دەسیسە لە لایەن قادر تەگەرانیەوە تەسلیمی سەدیق ئەفەندی کرا، ئەو کات لە لایەن سەدیق ئەفەندیەوەڕاگوێزی بارەگای بارزانی کرا و هەر ئەو دەم ٢ کەس لە مەئمورانی ساواک لە وی دەبن و داوا لە مەلا مستەفا دەکەن کە کاک سولەیمان بکوژیت و تەرمەکەی تەحویلی ئەوان بدات، ئەوە بە 2 ئامانج ئەو داوایە دەکە، یەکەم ئەگەر بە زیندویی کاک سولەیمان تەحویلی ئێران دراباوە ئەوان زۆریان بۆ زەحمەت دەبوو بیکوژن چونکو ئەو سەردەم باسی (فەزای بازی سیاسی) دەکرا و ئێران دەی هەویست بە وڵاتانی ڕۆژئاوا بڵی ئێمەش ئازادیمان هەیە و تەنانەت ئامنستی و هێندێک ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەردانی زیندانەکانیان دەکرد. دوهەم ئەم کارەی بارزانی کاردانەوەیەکی نیگاتیوی لە سەر خەلکی ڕۆژهەڵات دەبوو بە نیسبەتی شۆڕشی باشور، بۆ تێکشکاندنی ورە و موڕالی سیاسی جەماوەری خەلک کە بڕوایان بە شۆڕش تێک بشکێت، کە بەو خەیانەتە ساواک بە ئامانجەکانی خۆی گەییشت.



کوردستانپۆست: ئایا شەهید سولێمان موعینی هەر بەتەنیا روبەروی ئەو ناپاکیە بۆوە . یان هاوریی تری لەگەل بووە؟
سیامه‌ند: نەخیر کاک سولەیمان لە گەل هەڤاڵیکی تری بوو بە ناوی خەلیل شەوباش، کە هەر وەکی پێشتر ئاماژەم پێکرد، کاتێک سەدیق ئەفەندی کاک سولەیمان دەباتە لای بارزانی، هەر لە ڕێگاوە کاک خەلیل تیرەباران دەکەن و هەر لە وی بەجیی دەهێڵن، کە گۆیا خەلکی گوند تەرمەکەی دەدۆزنەوە و بە خاکی دەنێژن.



کوردستانپۆست: ئایا دوای ئەو تاوان و ناپاکیە نەتەوەیە نوێیە ، هیچ تاوان و ناپاکی تری لەم شیوە رویداوە ، قسەو باس لەسەر تەحویل دانەوەی زیاتر دەکڕی تۆ زانیاریت چیە؟
سیامه‌ند: بەڵی ئەوە یەکەم و ئاخرین کردەوە نەبوو بەڵکو بەردەوام ئەم خۆشخزمەتیە بە داگیرکەران کرا و کۆمەڵێکی زۆر لە خەباتگێرانی ئەو سەردەم وەک دوکتور شوان،ئاڵچی و کۆمەڵیکی تر کوژران و تەحویلی تورکیە درانەوە و پاشانیش لە هەمو پارچەکانی کوردستان ئەوە بوو بە نەریت و کوژران و تەحویل دانەوەی شۆڕشگێران بە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان درێژەی هەبوو، وەک مێتۆدێکی قێزەون لە لایەن پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕاق بە دژی نەیارانی خۆی بە کەڵکی هێنا بۆ بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی خۆی.



کوردستانپۆست: مەسعود بارزانی بەئاشکرا لەپەرتوکەکەی ئاماژە بەتیرۆرکردنەکەی دەکات کە هەلەیان کردوە ئایا لەپای ئەو ناپاکیە هیچ داوای لێبوردن یان شتێکیان بەرامبەر ئیوە کردوە؟
سیامه‌ند: بەڵی مەسعود لە کتێبەکەی ئاماژە بەو ڕوداوە دەکات، بەڵام بە شێوەیەکی زۆر ناشەفاف و ناڕاست. هیچ داوایەکی لێبوردنیان لە خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەکردوە.



کوردستانپۆست: ئایا هۆی چیە سالیادی باوکت هیچ لایەنیکی دیموکرات گرنگی پێ نادات؟
سیامه‌ند: دێمۆکڕاتەکان کە قسەیان لە گەڵ دەکی گەلێک شانازی بەو سەردەمەوە دەکەن و کاک سولەیمان وەک سەرکردە و قارەمانێکی گەورەی گەل پێناسە دەکەن، لە سەردەمی ڕوخانی شای ئێران لە ساڵەکانی ١٩٧٨ بەم لاوە وێنەو و پۆستەری کاک سولەیمان لە لایەن حیزبەوە بە هەزاران بڵاو کراوە و ساڵیادیان بۆ دەگرت، بەڵام ئێستا بە هۆی ناچاری و بێدەستەڵاتی ناوێرن هیچ کردەوەیەک لە خۆیان نیشان بدەن تەنانەت باسیشی بکەن.



کوردستانپۆست: کاتێک باوکتان شه‌هید کرا، ئێوه‌ته‌مه‌نتان چه‌ند بوو، که‌سوکاره‌که‌تان له‌کوێ بوون، چه‌ند خێزانن؟
سیامه‌ند: کاتێک باوکم تیرۆر کرا من تەمەنم هەشت ساڵ بوو، و خوشکیکی چەند مانگانەم هەبوو کە لە سەنگەسەر کاتیک دەستبەسەر بووین لە دایک بوو.



کوردستانپۆست: ئایا ساواک له‌و کاته‌دا و پێشتریش فشاری خستبووه‌سه‌ر ئێوه‌؟
سیامه‌ند: ئێمە هیچ فشارێکمان لە لایەن ساواکەوە لە سەر نەبوو بەڵام باپیرم و کەس و کارمان لە مهاباد لە ژیر زەخت و زۆریەکی زۆر دابوون و بە دائیم مەئموریان لە سەر بو و زۆر جاران بانگهێشتی ساواک دەکران و بەردەوام هەڵیان دەکوتایە سەر ماڵیان و ئەزیەتیان دەکردن، پاشان کە من تەمەنم گەییستە 16 بەرەو ژور چەند جاران بردیانمە ساواک و تەنانەت جارێکیش لە یەکەم خۆپێشاندانەکانی شاری مهاباد من و کۆمەڵێک خەڵکی تر کەوتینە ناو زیندان و 49 رۆژ زیندانی کرام .




کوردستانپۆست: چ یادگارێکتان له‌گه‌ڵ باوکاتان هه‌یه‌؟
سیامه‌ند: بە هۆی ئەوە کە من زۆر کەم لە گەل باوکم ژیاوم ، باوەر بکەم سەرجەم کەمتر لە6 مانگ، بۆیە بیرەوەریەکان زۆر نین و بەداخەوە من نەم توانی ئەو مرۆڤە شۆڕشگێرە لە نزیکەوە باش بناسم، و زۆر زو بوو بە قوربانی گەلەکەی. کاک سولەیمان هەر وەک لە ناەیەک کە بۆ ئیدریس بارزانی نوسیوە دەر دەکەوی کە ژیانی خۆی بۆ خەبات تەرخان کردبو و بنەماڵە لە دەرەجەی دەهەمەوە دەهات.


کوردستانپۆست: باوکتان نووسین و یاداشتی له‌پاش خۆی به‌جێ ماوه؟
سیامه‌ند: بەڵی هێندیک نامەو و نوسراوە و شی کردنەوەی سیاسی هەیە کە بەشێکیان لە کتێبەکانی کەریمی حیسامی دا هاتونەوە باسیان لی کراوە.‌



کوردستانپۆست: بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ده‌یان که‌سی له‌تێکۆشه‌ره‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی تیرۆر و ته‌سلیم به‌ئێران کردۆته‌وه‌، به‌لای تۆوه‌ هۆی چییه‌ که‌وا جگه‌ له‌ ئێوه‌ که‌سی دیکه‌ له‌بنه‌ماڵه‌کانیان وه‌کو ئێوه‌ هه‌ڵویست وه‌رناگرن؟
سیامه‌ند: بەڵی ڕاستە کەم نین ئەوانەی بە دەستی نەیارانی کورد کوژراون و تەسلیمی ئیران کراونەتەوە، من پەیوەندیم لە گەل کۆمەڵیک لە بنەماڵەی ئەو قوربانیانە هەیە و ئەوانێش دلخوێنن لە سەر ئەم کارەساتانە و ڕەنگە ڕٶژێک ئەوانێش هاواریان بەرز بکەنەوە و داوای ڕونکردنەوە لە بکەرانی ئەو کردەوانە بکەن. بۆ لیکۆڵینەوەی ئەم ڕوداوانە پێویستی بە لێژنە و کومیتەیەک هەیە کە بتوانێت ئەم ئەرکە نەتەوەییە بباتە پێش بۆ پێش گرتن لە دوپات کردنەوەیان و نفرین کردنی کوردکوشتن بە دەستی کورد.



کوردستانپۆست: به‌نیازیت چی بۆ به‌دادگایی، یان به‌ناساناندنی تیرۆری باوکتان بکه‌ن؟
سیامه‌ند: من نامەیەکی زۆر موئەدەبانەم بۆ مەسعود بارزانی ناردوە و لە نامەکەدا ئاماژەم بەوە کردوە کە پێویستە مەسعود بە هۆی ئەو کارە و بە مناسبەتی سەرۆکایەتی پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕاق داوای لێبوردن لە گەلی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات و چیتر بێدەنگی و خۆ گێل کردن لە سەر ئەم کارەساتە نەکات و بە شێوەیەکی شەفاف ڕونی بکاتەوە کە ئەگەر خەتایان کردوە ئەوە داوای لێبوردن بکات، ئەگینا بە ڕونی بۆ گەلەکەمانی باس بکات هۆی ئەو خەیانەتە چی بووە؟
من بە پێی توانام بەردەوام دەبم لە سەر ئەم بابەتە هەتاکو ئەنجامێکی لێوەردەگرم. هۆکاریشی ئەوەیە کە ئەم خۆشخزمەتیانەی پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕاق لە خەباتی نەتەوەیی گەلەکەمان نەبیتە نەریت و وەک سیمبولێکی قیزەون باسی لێوە بکردریت کە ئیتر لە دواڕۆژ دا هیچ حیزب و لایەنێک ئەو مافە بە خۆی نەدات خەیانەتی ئاوا دەرحەق بە ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلەکەی خۆی بکات.



کوردستانپۆست: ماوەیەک لەمەوبەر که‌ناڵی ئاسمانی NRT دیداری لەگەل کردی ، وەریکلامیشیان بۆکرد ، کەچی دوایی بلاویان نەکردەوە !؟ ئایا بەرای تۆ هۆکارەکەی چی بوو ، وەهیچ رونکردنەوەیان بۆتۆ نەدا کەبۆچ بلاویان نەکردەوە؟
سیامه‌ند: بەڵی لە سەردانم دا بۆ سولیمانی لە سەر داوای NRT چاوپێکەوتنێکم هەبوو، لە بەشی ڕوداو و مێژوو ، لە دوو بەشی 50 خولەکیدا چاوپێکەوتنەکەیان تۆمار کرد و بڕیار وا بوو لە ڕۆژی 12 ی مانگی 7 بڵاوی بکەنەوە. 2 ڕۆژ پێشتر لە سەر تلویزێۆنەکەیان رێکلامیان بۆ بەرنامەکە کرد ، بەڵام بە داخەوە لە سەر کاتی خۆی چاوپێکەوتنەکەیان بڵاونەکردەوە، هۆیەکەی بە پیی گوتەی بەرپرسانی تلویزیۆنەکە هەرەشەی هێندێک بەرپرسی حیزبی بووە کە پێێان خۆش نەبووە ئەم بەشە لە مێژوی کورد بۆ خەڵکباس بکرێتەوە.
چاوپێکەوتنەکە لە دوو بەش دابوو کە بەشی یەکەم لە سەردەمی کۆماری کوردستانەوە باس لە سەر ڕەوشی کورد دەکات و پاشان ڕوداوی خەیانەتی شۆڕشی باشور لە هەمبەر تێکۆشەرانی ڕٶژهەڵاتی کوردستان کە باسی پەیوەندی بارزانی و ساواکی ئێران دەکەم و فرۆشتنی ئەم تێکۆشەرانە بە ڕژیمی پاشایەتی ئێران.
بەشی دوهەم تێڕوانینی خۆم و بەسەرهاتی ئێمە لەو سەردەم دا دەگێڕمەوە زۆرتر باری تێڕوانینی سەخسی هەیە.
پارتی زۆری حەول داوە کە کەمتر باسی ئەو بەشە لە مێژو بکردرێت و تەنانەت حیزبەکانی ڕٶژهەڵاتیش خۆی لێ دەبوێرن و زۆر بە دەگمەن باسی دەکەن، هۆیەکەشی بە بڕوای من ترس لە پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاقە.
ئەوەی کە بڵاوی نەکردەوە هۆیەکەی دەگەڕێتەوە سەر هەڕەشەی پاڕتی لەم کاناڵە و هەوەها، پێشوش کە من لە کاناڵەکانی تر باسم کردوە لە لایەن پاڕتیەوە گلەییان لێ کراوە، کە بۆ چی" کای کۆن" ! بە با دەکەن و ئێستاکە هەلی نیە باسی شتی ئاوا بکردرێت. من دەبینم کە هێندێک کەسیش بە ناوی ڕوناکبیر ئەم تێڕوانینەیان هەیە، بەڵام پرسیار ئەوەیە دوای 44 ساڵ کەی کاتی ئەوە دێت کە ڕوداوەکان بەو جۆرەی کە هەیە باسی بکردرێتەوە، پرسیار ئەوەیە بۆ دەبی مێژوی سەردەمێک بشاردرێتەوە بۆ بەرژەوەندی دەستەڵاتداران. هەر چەند مێژومان رون و شەفافتر بیت ئەوەندە داهاتومان سەقامگیرتر دەبێت، مێژو چرای روناکی ڕێگامانە، نابی بهێڵین چراکەمان بکوژێننەوە

بنەماڵەی بارزانی و ڕۆڵی عەلی جەوانمەردی لە پاراستنی پارتی دا

Thursday, 04.16.2020, 11:55

9465 بینراوە









لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ هێزێکی کەمتر لە ١٠٠٠چەکداری داعش هێرشی کردە سەر شەنگال.
١٥٠٠٠ پێشمەرگەی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق بێ تەقاندنی یەک فیشەک لە پێش خەڵکدا بە سواری سیارە و بە خێرایی ٧٠ کیلۆمیتر لە سەعات دا بەرەو هەولێر هەڵاتن.
هەر مرۆڤێکی بە ویژدان دەزانێ ئەگەر پێشمەرگەکان یەک ڕۆژ بەرگریان کردبایە، کاتی پێویست بۆ خۆ دەربازکردنی ئیزەدیەکان دەڕەخسا.
کوژرانی ٥٠٠٠ کەسی سیڤیل و بە کۆیلەکرانی سێکسی ٦٣٠٠ کچ و ژنی کوردی ئیزەدی بەشێک بون لە ئاکامی ئەم ڕووداوە.
هەشت گریلا کە بە قاچاغی لە شەنگال بون، بە هاوکاری کۆمەڵێک لاوی ئیزەدی لە سەر چیای شەنگال بەرگریان کرد. داعش نەیتوانی ئەم کێوە داگیر بکات. ئەگەر ئەم بەرگریە نەکرابایە ١٨٠٠٠٠ئیزەدی هەڵاتوو بۆ ئەم کێوەش ئەنفال دەکران. لە ڕۆژەکانی دوایی دا هێزەکانی ی پ گ توانیان بە قوڵایی پەنجا کیلۆمیتر لە ژێر ئاگری داعش باریکە ڕێیەکی مرۆڤی بکەنەوە و زۆربەی ئاوارەکانی کێوی شەنگال بۆ ڕۆژئاوا ڕاگوێزن.

 لێرە چەند پرسیار دێتە گۆڕێ:

١- ئایا ڕێبەرانی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق پێشتر لە گەڵ داعش و تورکیا تەوافوقیان کردوە بۆ ڕادەست کردنی شەنگال؟
٢- ئەگەر ئەم تەوافوقە نەکرابێ و بێ دەستوری سەرۆکایەتی هێزەکانی پارتی شەنگالیان بە خەڵکەوە بۆ داعش جێ هێشتبێ، بۆچی دوایە هیچ فەرماندەیێکی پێشمەرگە توشی لێپرسینەوە و دادگایی و ... نەبۆوە؟
٣- ئەگەر دەستوری بەرگری نەکردن و ڕاکردنی هێزی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتی ڕا دراوە، بۆچی هیچ فەرماندە و پێشمەرگەیێک لەم فەرمانە دژی ئینسانیە سەرپێچی نەکردوە؟ مەگەر ئەم ١٥٠٠٠جەنگاوەرە پێش ئەوەی پێشمەرگە و موچەخۆری حیزبەکەیان بن، ئینسان نین؟
لە کاتێک دا کە سەدان هەزار ژن و منداڵ و خەڵکی بێ دیفاع مەترسی کوشتار و کۆیلە بونیان لە سەرە ، هەر یەک لەم ١٥٠٠٠پێشمەرگەیە لە گەڵ دو فەرمانی دژ بە یەک ڕوبەڕوو دەبنەوە:
ئەلف- پابەند بون بە دەستوری ڕێبەرایەتی بۆ پاشەکشەی بە پەلە و ئاواڵە کردنی دەرگا لە بەر دەم کارەساتی مرۆیی.
ب- ویژدان و عاتیفەی مرۆڤایەتی و کوردایەتی بۆ شەڕ و بەرەنگار بونەوەی داعش لانی کەم بۆ ڕۆژێک یان چەند سەعاتێک تا خەڵک کاتی پێویستیان بۆ بڕەخسێ لە شوێنی خەتەر دور بکەونەوە.
بە واتایەکی دیکە، پێشمەرگە یان دەبو حیزبەکەی ڕازی بکا و موچەکەی وەرگرێ، یان دەبو بە قیمەتی خەتەری لە دەست دانی موچە و شایەد گیانی خۆی بە ئەمری ویژدان، عاتیفەی مرۆیی و هەستی کوردایەتی لە بەرانبەر داعش بەرگری کردبایە.

نەتیجە:

ئەگەر ڕێبەرانی پارتی فەرمانی ڕادەست کردنی شەنگالی دابێت وپێشمەرگە ئەم دەستورەیان بە جێ گەیاندبێ ، هەم پارتی و هەم ١٥٠٠٠پێشمەرگەکە لە تاقی کردنەوەکانی بەرپرسیارەتی ویژدان و هەستی مرۆیی و کوردایەتی دا ڕەد بونەوە.
ئەگەر پارتی دێموکڕات دەستوری دەستبەجێ پاشەکشەی لە شەنگال نەدابێ، جەنگاوەرەکان سەربەخۆ ئەم ناوچەیان بێ بەرگری چۆل کردبێ، فەرماندە و پێشمەرگە لە تاقیکاری ئینسانی و ویژدانی دا ڕەد بونەتەوە؛ و پارتی دێموکڕاتیش کە فەرماندەکانی ڕوبەڕوی دادگا و سزا نەکردۆتەوە لە بەرپرسیارەتی مێژویی، نیشتمانی و مرۆڤی دا تا ئاستی هێزێکی میلیشیایی و مافیایی دێتە خوار.
مستەفا سەلیمی مەحکوم بە ئیعدام لە زیندانی سەقز هەڵدێ دوایە دەگیرێتەوە و حوکمەکەی جێبەجێ دەکرێ.
لایەنگرانی پارتی دێموکڕات بە ئیدعا دەکەن ناوبراو توانیویەتی خۆی بگەیێنێتە پێنجوێن لە باشوری کوردستان و لە لایەن ئاساییشی یەکیەتیەوە ڕادەستی دەوڵەتی ئێران کراوەتەوە.
لایەنگرانی یەکیەتی ئینکاری ئەم کارە دەکەن.
ئەگەر ڕادەست کرابێتەوە پێویستە یەکیەتی بە ڕوونی ئەم ڕووداوە ئاشکرا بکات و ئەگەر بەرپرسانی ئاساییش سەربەخۆ لەم کارە تێوەگلابن پێویستە ڕوبەڕوی دادگا بکرێنەوە. ئەگەر بە بریاری سەرانی یەکیەتی کرابێ دەکەوێتە تاوانێکی حیزبی و پێویستە یەکیەتی بە شەفافیەت و یاسا ڕوبەڕووی ئەم کەیسە بێتەوە. چونکە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی کەسانی پەنابەر کە ترسی کوشتنیان لە سەرە نابێ ڕادەستی ئەم دەوڵەتانە بکرێنەوە کە قانونی ئیعدام تێیدا جێبەجێ دەکرێ. تەنانەت ئەگەر تاوانی جنایەت، کوشتن و چەتەگەریشیان لە سەر بێت.
ئەگەر یەکیەتی بێتاوان بێت لە دونیای ئەمڕۆ دا ئاشکرا کردنی ڕاستیەکان بە سەردانی بنەماڵەی قوربانی و لێکۆڵینەوەی ورد لەم دێیەی پێنجوێن کە ئیدعا دەکرێ لەوێ ماوەتەوە و گیراوە زۆر ئاسانە.
ئەوەی کە مەبەستی ئەم وتارەیە بەزاندنی سنوری لۆمپەنیسمی سیاسی کوردەواریە.
لەشکرێک پارێزەری مافی مرۆڤ،کوردپەروەر، شۆڕشگێڕ، پاڵەوان و ئازادئخوازی سەر فەیسبوک کەوتونەتە شوێن عەلی جەوانمەردی بۆ ڕەشکردنی یەکیەتی نیشتمانی بە قیمەتی سپی کردنەوەی مێژووی ڕەشی بنەماڵەی بارزانی.
لێرە دا مەبەست بەرگری لە یەکیەتی نیشتمانی نیە. بەڵکە دەبێ ڕاستیەکان بە چاک و خراپ وەک خۆیان بنوسرێنەوە.
لە مێژووی یەکیەتی نیشتمانی دا بە پێچەوانەی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق پشتیوانی شۆڕشگێڕانی سێ پارچەکەی دیکەی کوردستان زۆر تۆمار کراوە.

بەڵگە و سەنەدی زۆر هەیە،وەک:

١-بیرەوەریەکانی شۆڕشگێڕانی دێموکڕاتی ئێران نیشتەجێی باشور لە کۆتاییەکانی ١٩٦٠ی ز کە زیاتر لە سەد کەسی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە لە ترسی مەلا مستەفا پەنایان بردە جەماعەتی ئیبراهیم ئەحمەد و مام جەلال و لە دەست کوشتن و ڕادەست کردنەوەیان بۆ ساواکی ئێران نەجاتیان بوو.
لەم حاڵە دا کە مەلا مستەفا خەریکی کوشتار و ڕادەست کردنەوەی شۆڕشگێڕانی کوردی ڕۆژهەڵات و باکور بو، شەیارەکانی دیوەخانی بارزانی وەک شۆڕشگێڕ و ڕێبەری کورد مەدح و سەنای مەلا مستەفایان دەکرد و جەماعەتی برایم ئەحمەد و مام جەلالیان ناو نابون جاشی ٦٦.
٢- ناردنی هێزی پشتیوان بۆ ڕۆژهەڵات لە ساڵەکانی ١٩٧٩ تا ١٩٨٢ کە تەنیا لە گیرانەوەی جادەی خانێ- سەردەشت ١٨ کەسیان قوربانی دا.
دروست لەم ساڵانە دا مەسعود و ئیدریس بارزانی لە ژێر چەتری کۆماری ئیسلامی دا خەریکی کوشتاری پێشمەرگەی کۆمەڵەو دێموکڕات بون. تەنیا لە هێرشێکی غافڵگیرانە دا لە دۆڵی بایزاوای شنۆیە ١١پێشمەرگەی کۆمەڵەو و ٢٢ی حیزبی دیموکڕاتیان کوشت. (هاوینی١٩٨١ )
پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق بە پێی دانپێنانی کاربەدەستانی جەمهوری ئیسلامی ئێران لە شەڕی پاکسازی ڕۆژەڵات دژی دێموکڕاتی ئێران و کۆمەڵە ٦٠٠ شەهیدیان! داوە.
٣- لە ساڵەکانی ٢٠١١ تا ٢٠١٤ لە حاڵێدا کە پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق خەندەکی لە بەرانبەر ڕۆژئاوا هەڵقەندبو و دەروازەی سێماڵکای لە سەر داخستبون کە تەنانەت پێشی ئاڵ و وێری بازەرگانی خواردەمەنیشیان گرتبو، یەکیەتی بە ڕێگای قاچاغ دا ئەسلەحە و پێداویستی دەگەیاندە ڕۆژئاوا؛ و یەکەمین وەجبەی چەک و تەقەمەنی بۆ نەجاتی کۆبانی گەمارۆدراو لە لایەن یەکیەتی بە کۆمەکی تەیارەکانی ئامریکا بۆ پارێزەرانی ئەم شارە فڕێ درایە خوار. (پاییزی٢٠١٤)
سەرەڕای ئەوەی شۆڕشگێڕانی سێ پارچەکەی دیکەی کوردستان قەرزداری یەکیەتی نیشتمانین، بەڵام یەکیەتی هەڵە و خەتای تاکتیکی گەورەی کردوە. وەک:
١- پێک هێنانی حکومەتی هاوبەشی فیفتی-فیفتی لە گەڵ پارتی لە ساڵی ١٩٩٢ و دامەزراندنی پارلمانی شەریکایەتی کە یەکەم بڕیاری ئەم پارلمانە شەڕی دژی پ ک ک بو.
٢- بەستنی پەیمانی یەکیەتی ئیستراتژی لە گەڵ پارتی و دامەزراندنی حکومەتی چەتەگەری هەرێمی کوردستان بە ڕێبەری مەسعود بارزانی و دانی مافێکی زۆری حکومەتداری لە ڕادەی پاشایەکی موتڵەقە بەم کەسە.
٣- نەبەستنی کۆنگرەی حیزبی بۆ دەیان ساڵ و نەگۆڕکردنی ڕێبەر و سەرانی حیزب تا ڕادەیێک کە بەشێکی زۆری سەرانی پێشتر شۆڕشگێڕ، گیرۆدەی پۆست، سەروەت سامانی وەدەستهاتو لە ڕانتخۆری دەسەڵات بون. بە جۆرێک کە ئێستا بە زەحمەت جیاوازی بەینی کەسانی وەک شێخ جەعفەر، کۆسرەت ڕەسوڵ، مەحمود سەنگاوی و... لە گەڵ سەرانی دەستڕۆییشتو و میلیاردێری پارتی وەک فازل میرانی و کەریم سەنجاری دەبینیدرێت.
٤- ڕازیبون بە پاشکۆیەتی بنەماڵەی بارزانی لە بەڕێوەبردنی گەندەڵترین حکومەتی ناوچە.
٥- لاسایی کردنەوەی پارتی بۆ بە بنەماڵەیی کردنی حیزب و حکومەت.
یەکیەتی ئەگەر دەسەڵاتی شارێکی بۆ مابایەوە و لەم شارە نمونەیێکی لە حکومەتی دەستپاک، دێموکڕاتیک، پێشکەوتنخواز و دادپەروەر پێک هێنابایە، دەسکەوتی بۆ خۆی و گەلی کورد زۆر زیاتر دەبو لەوەی کە بە بیانوی یەکیەتی نەتەوەیی خۆی تا ڕادەی شەریکی دەرەجە دوی پارتی بچوک و ناحەز کاتەوە.
٦- درێژە دان بە شەڕی پڕ کارەساتی دژی حکومەتی ئێراق دوای مفاوزاتی ١٩٨٣. لاسایی کردنەوەی پارتی بۆ پەلکێش کردنی هێزەکانی ئێران بۆ ناو قووڵایی باشوری کوردستان، کە هی پارتی کارەساتی کۆمەڵکوژی بارزانیەکان و هی یەکیەتی کیمیایی هەڵەبچەی لێ کەوتەوە. ئەنفالەکانی ساڵی ئاخری شەڕی ئێران و ئێراق ئاکامی درێژەدانی ئەم سیاسەتانە بوون.
٧- خنکاندن و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
بۆ گەلێکی وشیار ڕابردو چرای ڕووناکی دواڕۆژە. بە خوێندنەوەی مێژووی ئەم دو حیزبە بۆمان دەردەکەوێ کە لە گەڵ دو نێوەرۆکی جیاواز تەڕەفین.
بنەماڵەی بارزانی دۆستی ئیستڕاتژیکی داگیرکەرانن. بەڵام پێوەندی یەکیەتی نئشتمانی کوردستان بە خاتری جەبری جوغڕافیایی و ڕاگرتنی باڵانس لە بەرابەر شەڕخوازی پارتی دایە و بە گشتی تاکتیکیە نە ئیستڕاتژی.
پارتی دێموکڕات نوێنەری بەژوەندی خێڵێکی کوردیە. هەرچەند لە ژێر دروشمی ڕزگاری نەتەوەیی تێکۆشان دەکا، بەڵام ئاسۆی خەونەکانی لە بەرژوەندی عەشیرەکەی تێناپەڕێ. لە مێژووی حەفتا ساڵەی دا هەر کاتێک پێویست بوە بەرژوەندی گەلی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان قوربانی بەرژوەندی بنەماڵەی بارزانی کردوە. وەک:
١- ڕێبەرایەتی ئاغاوات و سەرۆک عەشیرەتەکانی ناڕازی لە ئیسلاحاتی زەوی و کۆمەڵایەتی عەبدولکەریم قاسم بە فیتی شای ئێران و موسادی ئیسڕائیل( دژە شۆڕشی چاردە ساڵەی ئەیلول ١٩٧٥-١٩٦١)
٢- داسەپاندنی شەڕی دەسەڵات و کودتای سەربازی دژی باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی١٩٦٥ و ناچار کردنیان بۆ هاڵاتن بۆ ئێران و دوایەش بۆ شارەکانی ژێر دەستی حکومەتی ئێراق، (ئەگەر هەڵنەهاتبان قەرار بو هەمویان بە دەستوری مەلا مستەفا بکوژرێن، دوایەش کە بۆ ڕزگاری گیانیان لە دەست مەلا هەڵاتن ناویان نان جاشی ٦٦ و شەڕێکی زۆریان بە سەر دا سەپاندن.
٣-کوشتنی ڕێبەرانی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی باکور( دوکتور شوان و سەعید ئاڵچی) کوشتن و ڕادەست کردنی ڕێبەرانی کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرن( سلێمان موعینی، خەلیل شەوباش، سەدیق ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری، مە ڕەحیمی وێردی و .. لە ساڵاکانی دەیەی ١٩٦٠ی ز.
٤- جاشایەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە لە ساڵەکانی(١٩٨٤- ١٩٧٩) و کوشتاری سەدان پێشمەرگەی ئەم دو حیزبە ڕۆژهەڵاتیە.
٥- داسەپاندنی شەڕی دژی پ ک ک لە ساڵی ١٩٩٢ کە توانی بە واسیتەی دەوڵەتی٥٠-٥٠ لە گەڵ یەکیەتی و پارلمانی هاوبەش یەکیەتی نیشتمانیش پەلکێشی ئەم شەڕە بکات.
٦- داسەپاندنی شەڕی براکوژی دژی یەکیەتی نیشتمانی بە کۆمەکی داگیرکەرانی کاردستان( ئێران،تورکیا ، ئێراق)١٩٩٨- ١٩٩٤
کۆماری ئیسلامی ئیران ساڵی یەکەم پشتیوانی سەرەکی پارتی بو. یەکیەتی ناچار کرا بۆ ئێران سەر دانوێنێ و پێشی چالاکی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی لە ئێران گرت و ڕادیۆی حیزبی دێموکڕاتی داخست. ئەم تاکتیکەی یەکیەتی باعیس بو ئێران کۆمەکی خۆی بۆ پارتی بوەستێنێ.
پارتی کە شەڕی یەکیەتی پێ نەدەکرا، ەڵام پشکی زۆرتری لە سەروەت و دەسەڵاتی باشور دەویست، پەنای بۆ تورکیا برد. تورکیا بە شەرتی هاوکاری لە شەڕی پ ک ک دەستی کرد بە پشتیوانی پارتی کرد؛ و تەناتەت هێزی هەواییشی بۆ هێنایە مەیدان.
دیسان پارتی نەیتوانی باڵانسی هێز لە سەر زەوی بە قازانجی خۆی بگۆڕێت. ڕووی کردە دەوڵەتی سەدام و بە هاوکاری دەبابەکانی حەرەس جەمهوری توانی هەولێر و زۆربەی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکیەتی داگیر بکات.
بیل کلینتۆن: ئەوەی بارزانی بە گەلەکەی کرد لە 31ی ئاب، من بمکردایە پێش ئەوەی گەلەکەم بمکوژێت پاسەوانەکانم دەیانکوشتم
 ٧- ساڵی ١٩٩٧ لە حاڵێکدا کە پارتی و پ ک ک پەیمانی ئاگربەستیان لە ناو دا بو؛ پارتێ هێرشی بردە سەر دەرمانگا و بریندار و کادری دەرمانی و چالاکانی ڕۆژنامەوانی پ ک ک لە هەولێر و زیاتر لە ٧٠ کەسی لێ کۆمەڵکوژ کردن؛ و هەمویان خستنە ناو گۆڕی بە کۆمەڵ کە ئێستاش شوێنەکەیان بۆ کەس و کاریان ڕوون ئاشکرا نەکردوە.
ئەم شەڕانە جارێکی دیکە نیشانی دا کە کوردایەتی و ڕزگاری نەتەوەیی و ... بۆ پارتی دێموکڕات بێجگە لە دروشمێکی بریقەدار هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نیە و پارتی و داگیرکەرانی کوردستان دۆستانی ئیستڕاتژیکی یەکترن.
مێژووی پارتی پێمان دەڵێ کە ئەم هێزە یەک ئیستراتژی نەگۆڕی هەیە کە بریتیە لە:
«دابین کردنی بەرژوەندی داگیرکەرانی کوردستان لە پێناو ئاغایەتی بە سەر باشوری کوردستان دا»
بنەماڵەی بارزانی زیندوبونەوە و درێژەی ئاغایەتی ئیمارەتە کوردیەکانی دەورەی ئیمپراتوری عوسمانی و ئێرانیە کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدە کۆتاییان پێ هات.
لە مێژووی شێست ساڵی ڕابردو بێ چەتری داگیرکەرێکی کوردستان یەک ڕۆژیش ژیانیان تێنەپەڕاندوە. کرۆنۆلۆژی(خەتی زەمانی) گرێدراوی پارتی دێموکڕات بە داگیرکەرانی کوردستان:
١- ئێران و ئیسڕائیل، ساڵی ١٩٦١ تا ١٩٧٥. لەم دەورەیە دا لە چوارچێوەی شەڕی سارد بۆ کز کردن یان گۆڕینی دەوڵەتی ئێراق کە گرێدراوی سۆڤیەت بو، شۆڕشی ئەیلول ساز کرا و دوای ئەوەی هەمو ئامانجەکانی ئەم دو دەوڵەتە وەدی هات، لە پەیمانی ئەلجەزایێر کردیانە قوربانی وەرگرتنی نیوەی شەتولعەرەب بۆ ئێران.
٢- ئێران و تورکیا، ١٩٧٥تا ١٩٧٩. لەم دەورەیە دا ساواکی ئێران و میتی تورک بۆ سەرکوتی شۆڕشەکانی کورد لە سێ پارچەی تورکیا، ئێران و ئێراق قیادە موەقەتیان لە ماهاباد ماڵی دوکتور عەبدوڵا مەولەوی دامەزراند. کارەساتی حەکاری بە کوژرانی ٧٥٠ پێشمەرگەی یەکیەتی گەورەترین دەسکەوتی ئەم سێ‌کۆچکەیە بو.
٣- دەوڵەتی جەمهوری ئیسلامی ئێران، لە ساڵێ ١٩٧٩ تا ئێستا درێژەی هەیە. داگیرکردنی تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕی ورمێ، شنۆ، نەغەدە، خانێ تا سنوری سەردەشت بەرهەمی ئەم ئیتفاقە بو.
٤– دەوڵەتی تورکیا، لە دەیەی ١٩٦٠ز بە کوشتنی ڕێبەرانی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی تورکیا بە فەرمانی مەلا مستەفا دەستی پێکردوە لە دەیەی ١٩٩٠ بەو پەڕی خۆی گەییشتوە و تا ئێسا کە ٢٠ پایگای تورکی بە دژی پ ک ک و یەکیەتی و گەلی کورد لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتی مۆڵ داوە، درێژەی هەیە.
٥- دەوڵەتی سەدام، لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ بە داگیر کردنی هەولێر و ڕادەست کردنی بە پارتی گەییشتە لوتکە. 

ئەم پێوەندیە تا ڕوخانی سەدام درێژەی کێشا

یەکەمین دەورەی فێرکاری مەسعود و ئیدریس بارزانی لە ناو خاکی ئیسڕائیل لە لایەن پسپۆڕانی سازمانی جاسوسی موساد لە نیوەی یەکەمی دەیەی ١٩٦٠ی ز بەڕێوە چو.
لە ناو موساد زۆرترین گرینگی بە کەڵک وەرگرتن لە سێکس دەدرێت. بە جۆرێک کە تەواوی سەرکەوتنەکانی ئیسڕائیل وەک شەڕی ١٩٦٧ی لە گەڵ میسر و وڵاتانی عەرەبی ژن و سێکس نەخشی سەرەکی تێدا گێڕاوە.
کەڵک وەرگرتن لە سێکس یەکێک لەم دەرسە گرینگانەیە کە مەسعود بارزانی لەم فێرگەیە فێر بوە، کە بە شێوازی جۆراوجۆر دەکار دەکرێن. بەشێک لە سەرانی یەکیەتی لە داوی کچانی جاسوسی پاراستن کەوتون و ئێستا بۆ ئەوەی فیلمیان لێ بڵاو نەبێتەوە بە ناچاری بونەپانیک(پارتی ناو یەکیەتی)
شێوەیێکی دیکەی ئەم مەکتەبە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر لاوانی لایەنگر و هەڵگرتنەوەی فیلمە لەم کارە. بە تایبەت کەسانی خاوەن بەهرە و هونەر. لە دەیەی ١٩٨٠ی ز بەشێکی زۆری ئەو لاوانەی پارتی دەیناردن بۆ ئوروپا و ئامریکا تا دەرس بخوێنن و کاریش بۆ پارتی بکەن، دوای ماوەیێک لەم حیزبە جیا دوبونەوە و دەچونە ناو یەکیەتی یان حیزبی دیکە. ئیتر پارتی لە تاران و کەرەج پێش ناردنیان مەستیان دەکردن یان دەرمانی هۆشبەریان دەدانێ. دوایە سێکسیان لە گەڵ دەکردن و فیلمیان لێیان هەڵدەگرتەوە، دڵنیایان دەکردنەوە تا لە ناو پارتی بمێننەوە ئەم فیلمانە بڵاو ناکرێنەوە. ئێستا لە ناو ئاڕشیوی پاراستنی پارتی سەدان فیلمی ئاوایان هەیە.
بە پێی سەرچاوەیێکی باوەڕ پێکراوی ناو پاراستن یەکێک لەم فیلمانە هی عەلی جەوانمەردیە. لەم فیلمە چەند جار تەجاوەزی سێکسی کراوەتە سەر.
ئەگەر عەلی جەوانمەردی نکۆڵی لەم فیلم و ڕووداوە تاڵە دەکات، لە دونیای زانستی پزشکی ئەمڕۆ دا زۆر ئاسانە دروستی یان نادروستی ئەم خەبەرە ئاشکرا بکرێت.
با لە دەوڵەتێکی بێتەڕەف دا لێژنەیێک لە پزشکانی دادوەری فەحسی کۆمی بۆ بکەن. جا ئەو‌دەم ڕەش و سپی وەدەر دەکەوێ.
ناوبراو ناچارە هەرچی پاراستن بۆی بنوسن ئەنجامی بدات. 
بۆ بەهاری ٢٠٢٠ کەیسی مستەفا سەلیمی خرایە بەر‌دەستی و ئەوەندەی توانیان گەورەیان کردەوە.
هەر ئینسانێکی خاوەن هۆش و ویژدان کە ئاگای لە مێژوو بێت دەزانێ کە ٩٩٪ ڕادەست کراوان و کوژراوانی سێ پارچەی کوردستان لەم ٦٠ ساڵە دا بە دەستوری مەلا مستەفا و ئیردیس و مەسعود کراوە.
چۆنە عەلی جەوانمەردیەکان لە کەیسی کوشتن و ڕادەست‌کردنەوەی سەدان شۆڕشگێڕی باکور و ڕۆژهەڵات کەڕ و کوێر و لاڵن؟ بەڵام بۆ ڕەشکردنی پ ک ک و ینک پەنا دەبەنە هەر جۆرە سەفسەتە و چەواشەکاریەک؟ چۆنە مو لە ماستی نەیارانی پارتی دا دەبینن، بڵام ماستاوی پڕ لە پیسایی دیوەخانی بارزانی بە کوردایەتی ڕەسەن دەرخواردی خۆیان و کەسانی ساویلکە و گەمژەی ناو کۆمەڵگای کوردی دەدەن؟

پەڕاوێزەکان:

یەکەم -
ئیستڕاتژی هاوژیانی بنەماڵەی بارزانی لە گەڵ دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان. 

هاوژیانی ئیمارەتە کوردیەکان لە گەڵ دەوڵەتانی عوسمانی و ئێرانی لە سەدەی ١٩ کۆتایی پێ‌هات؛ لە ٦٠ ساڵی ڕابردوو بە شکڵێکی نوێلە ژێر ناوی کوردایەتی بە ڕێبەری بنەماڵەی بارزانی زیندو بۆتەوە. دەکرێ بە سیستمی «نوێ‌میرنشینی» یان «دەوڵەت-قەبیلە» ناوزەد بکرێ
(هاوژیانی)Symbiosis

لە تەبیعەت دا سێ جۆر هاوژیانی هەیە:

١- هاویاری- کە هەر دو لایەن قازانج دەکەن (وەک مێرولە و شەتە)
٢- ئەنگەلی- کە لایەک قازانج دەکات و لایەک زەرەر (وەک مرۆڤ و مێشولە یان مرۆڤ و کرمی ئاسکاریس)
٣- هاوسفرە بون- لایەک قازانج ئەکات ولایەکیش نە قازانج ئەکات و نە زەرەر. ( وەک داڵاش و شێر). کە شێر ڕاو دەکات و تێر دەخوات و دوایەش بەرماوەکەی داڵاش دەیخوات.
پێوەندی ئیمارەتەکان لە گەڵ حکومەت لە نەوعی شمارە یەکە. واتە هاویاری. ئیمارەت حاکمیەتی دەوڵەت لە ناوچەی دیاری کراو زەمانەت دەکات و دەوڵەتیش ئاغایەتی و سامانی ئیمارەت دەپاریزێ.
ڕابیتەی ئیمارەت و دەوڵەت پێکەوە لە بەرانبەر خەڵکی ژێر دەسەڵات، لە نەوعی شمارە دویە( ئەنگەلی) حاکمانی دەرەجە ٢ و ١ (ئیمارەت و دەوڵەت) وەک میشولە و کرمی ئاسکاریس خوێنی خەڵک دەمژن. نەخۆش و لاوازیان دەکەن.
داگیرکەرانی کوردستان لە نەوعی ئەنگەلی دەرەکین. وەک مێشولە بۆ جەستەی مرۆڤ. بەڵام بنەماڵەی بارزانی لە جۆری ئەنگەلی ناولەشن. وەک کرمی ئاسکاریس و ڕیخۆڵەی مرۆڤ.
بۆ پاک کردنەوەی ناو لەشی مرۆڤ لە ئەنگەلی ناولەش وەک کرمی ئاسکاریس دەبێ ڕێکاری زانستی دروستی خۆی بۆ دیاری بکرێت. دەبێ لە ناو جەستەی توشبو دا گۆڕانێکی وەهای تێدا بکرێ کە ئەنگەلەکە نەتوانێ درێژە بە ژیانی خۆی بدات یان زاو و زێی تێدا بکات. ئەویش لە ڕێگای بڵاو کردنەوەی تۆوی وشیاری و زانیاری. خەڵک بە تایبەت لاوان هان بدرێن بە شێوەیێکی زانستی مێژوو بخوێننەوە.
کۆمەڵگا لە پەروەردەی دەرەبەگایەتی دور بکرێتەوە و بەرەو شارومەندی و یەکسانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی پەروەدە بکرێن. 

دووەم -
جۆریبەشێک لە خەیانەتەکانی مەلامستەفا و بنەماڵەی بارزانی دژ بە گەلی کورد:

١- لەساڵی 1959داعبدولکەریم قاسم لە بارەگای تایبەتی خۆی لەوەزارەتی بەرگری بە مەبەستی ئاشتکردنەوەی مەلا مستەفاو ئەحمەد ئاغای زێباری گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات، ئەحمەد ئاغا بە عبدولکەریم قاسم دەڵێت،ئەگەر مەلا مستەفا راست دەکات وخاوەن عەشیرەتە،با پێنچ پشتی خۆی بڵێت،ئەمانە بێبنچینەن،من ئامادەم دوانزە پشتی خۆم بڵێم،لەسەر ئەم قسانە لە ساڵی 1960 دا لە موسڵ ئەحمەد ئاغای زێباری بەفەرمانی مەلا مستەفا تیرۆرکرا
٢- بەفەرمانی مەلا مستەفا هاوسەری کوڕەگەورەکەی"عوبێدوڵا"واتە بوکی خۆی بە منداڵەکەی ناو سکییەوە بەدەستی فارس باوە لە هەولێر کوژرا
٣- مارگرێت تاقە پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلول دا بوو، بارزانی داوای پەیوەندی سیکسی لە مارگریت دەکات و ئەویش ڕازی نابیت بۆیە دوای ئەوەی بە زۆر دەستدرێژی دەکاتە سەر شەهیدی دەکات و تۆمەتی ئەوەی دەخەنە پاڵ کە ژنێکی بێ ناموس و بێ ئەخلاق بووە
٤- ساڵی 1967 ژمارەیەک پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران لە لایەن چەکدارانی مەلا مستەفا شەهیدکران.یەک لە وانە برایمە سوری محەمەدە لاوەی خەڵکی ناوچەی خانێ بو لە گوندی ئالانەشەهیدیان کردوتەرمەکەیان دایەوە بە ڕژێمی ئێر
٥- لە مانگی سیپتەمبەری 1967 دامەلا ڕەحیمی وەرتێ،ناسراو بە میرزا ئەحمەد ئەندامی کومیتە ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن مەلا مستەفاوە دەگیرێ و دەیانەوێت بە زیندویی تەسلیمی بکەنەوە بە ساواک، ئەویش ناڕەزایەتیەکی زۆر دەردەبڕێت و هەر لەوێدا گولە بارانی دەکەن
٦- دەستەی ساڵح لاجانی نۆ کەس بوون، لەپاش کوشتنی مەلا ئاوارە هاتبوونە ژێر دەسەڵاتی مەلا مستەفا،ئەوانیش گیران و درانەوە بە ئێران و هەمویان گولە باران کران
٧- هەر لە هەمان مانگدا،سوارەی سەکری، ئەسکەندەر علی، محەمەد موئمینی، حەبیب ئەبابەکر، جەعفەر ئەبا بەکر و مونتەقیمی قازی،لەگەڵ دەیان پێشمەرگەی تر درانەوە بە ئێران. جیا لە مونتەقیمی قازی، هەمویان ئیعدام کران
٨- مانگی ئایاری ساڵی 1968 هەردوو شۆڕشگێر سڵێمان موعەینی و خەلیل شەوباش لە دیلمان لەلایەن دەزگای پاراستنی بارزانی دەگیرێن، خەلیل شەوباش لە ڕیگا دەکوژن کاک سلێمان سجن دەکرێت و لە سەر داوای مەلامستەفا، هەژاری موکریانی لە سجن سەردانی سلێمان موعینی دەکات و سوکایەتی زۆری پێ دەکات کە لە چێشتی مجێور دا خۆی بەشێکی باس کردوە. دوایەش شەهیدی دەکرێ و تەرمەکەی درایەوە بە ساواکی ئێرانی
٩- کوشتنی سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو باڵی حیزبی دیموکراتی کوردستانی تورکیا سەعید یاڵچی ، دکتۆر شڤان محەمەد بێگی، ،حەکۆو بروسک لە ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کان.
١٠- لە ئاخرین کۆتاییەکانی ئاشبەتاڵدا،مەلا مستەفا فاخیر مێرگەسووری و خێڵەکەی قەتڵوعام کرد
١١- تیرۆر کردنی ‌سه‌رکرده‌ پێشکەوتنخوازەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وانە سەدیق ئەنجیری و ئەسعەد خودایاری
١٢- گرتن و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی ٤٥ ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئیعدام کردنیان له‌لایه‌ن ساواکه‌وه‌ 1967- 1968
١٣- سوتاندنی ئه‌وڕه‌حمانی ساڵحی خله‌ به‌ زیندووی لە کانی ماسی 1963- 1964
١٤-جینایەتی جەنگی ناسراو به‌کاره‌ساتی هه‌کاری و شه‌هید کردنی 700 پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی 1978
١٥- ئاشبه‌تاڵ پێکردنی شۆڕشێ 14 ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک 1975
١٦- دیارنه‌مانی سه‌روه‌ت و سامانی شۆڕشی ئه‌یلول 1975
١٧- کودەتای سەربازی بە سەر باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستانی عیراق 1964
١٨- فایلی په‌یوه‌ندی نێوان قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌و رژێمی پاشایه‌تی ئێران/ 1975- 1979
١٩- راونانی هه‌زاران خێزانی بارزانی، له‌شێخانی بارزان بۆ باوه‌شی رژێمی ئێراق/ 1974
٢٠- هاوکاری سەربازی و سیخوری بۆ ڕژێمی ئێران لە شەڕی ئێران/ ئێراق. کاردانەوەی رژێمی بەعس بو بە هۆی ئەنفال و له‌ناوبردنی٨٠٠٠ بارزانی له‌قوشته‌په/ 1983
٢١- قۆرغ کردنی داهاتی داهاتی گومرکی برایم خەلیل لە ١٩٩٤ تا ئێستا کە ڕۆژانە زیاتر لە ٢ ملیون دۆڵارە هه‌تا ئه‌مڕۆ
٢٢- گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی دەیان میلیارد دۆلار له‌پرۆژه‌ی وه‌همی، دزی و تاڵانی سامانی نیشتمانی/ 1992- هه‌تا ئێستا
٢٣- شه‌هید کردنی 67 گریلای بریندار، ڕۆژنامەوان و کادری پێ.کا.کا‌ له‌ هه‌ولێڕ، ساڵی 199٧
٢٤- تیرۆره‌کانی ساڵی 1991 ی بادینان وه‌ک نه‌زیر عومه‌ر، فرانسیس وره‌وف کامیل
٢٥- شه‌هید کردنی ڕێبازو هاوڕێکانی که‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا به‌شدار نه‌بوو،به‌ دیلی شه‌هیدیان کردن له‌ بادینان
٢٦- زمان بڕین وکوشتنی که‌ریم عوسمانی هونه‌رمه‌ند و سه‌دانی تر له‌ 31 ی ئابدا و نه‌دانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیان به‌ خاوه‌نه‌کانیان تا ئێستا
٢٧- شه‌هیدکردنی ئه‌م ناوانه‌ له‌ ساڵی 1964 ه‌وه‌ تا 1975: (عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح،حسین‌ قادر، نوری حه‌مدی علی،ساڵح عه‌ره‌ب،عبدوڵا،مه‌لا علی،سه‌یدعبدوڵا، مارف حوسین،مه‌لا محه‌مد ئه‌مین،محه‌مه‌د مام علی،محه‌مه‌د مام ئه‌مین،عومه‌ر مام عه‌لی، فه‌ره‌ج سه‌عید عبدوڵا (حه‌مه‌ سوور) ئه‌حمه‌د علی ڕه‌شوانی، ئه‌حمه‌د عبدوڵا ئه‌میری، مه‌حمود سڵێمان دیگه‌ڵی،شێخ مسته‌فا به‌هره‌کانی،عه‌زه‌ گورگه‌،عومه‌ر سۆفی ماوه‌تی،عوسمان به‌کر عه‌وینی،سه‌ید ئه‌نوه‌ر گرده‌ عازه‌بان،عه‌بدولڕيحمان (داره‌وان)، مسته‌فا علی،عه‌زیز حمکۆ،عه‌تا برای حمکۆ، به‌کر گۆمه‌شینی،قادرحه‌سه‌ن شه‌قڵاوایی،حه‌مه‌ ئه‌مین گورگو،نوری کاکو، حوسه‌ین یونس، ئه‌حمه‌د قادر، خورشید حه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د برایم، حه‌مه‌ ئه‌مین به‌کر علی، محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، حه‌سه‌ن عبدولڕه‌حمان،سالم ساڵح ئه‌فه‌ندی،محه‌مه‌د کویرا،عه‌بدوڵا سه‌رمان، ئه‌حمه‌د سه‌بری، عه‌بدوڵا ڕه‌حمان گه‌رمافی،عومه‌ر هادی، مه‌جید سه‌عید سوور،، ڕه‌شید قه‌ره‌و کۆچه‌ر، محه‌مه‌د زیندوو کۆچه‌ر،حه‌زفیا شلیمۆن،حسین که‌مه‌کی،سه‌لاح شێته‌ ڕه‌وف، حه‌واس میرا، سه‌یق بابوخکی، مه‌سۆ بیفکی،که‌ریس نیکی گه‌ردی،نیکی گه‌ردی عه‌تا،ئه‌حمه‌د حاجی برا حه‌مه‌ی جاف، شێخ سه‌عید که‌سنه‌زانی،که‌ریم محه‌مه‌دسه‌عید، عه‌تا عه‌باس ئاغا
٢٨- دوانزه‌ کادری حیزبی شیوعی به‌فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی زاخۆ "عیسا سوار"به‌ بڕیاری مه‌لامسته‌فای بارزان هه‌ر هه‌موویان تیرۆرکران
٢٩- زیاتر له‌ 600 پێشمه‌رگه‌ له‌ داخی ئاشبه‌تاڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خۆیان کوشت له‌ ساڵی 1975
٣٠- تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نووسان شێخ ستار،سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌،سه‌رده‌شت عوسمان و ویداد حوسێن لە ٢٠٠٨ بە دواوە
٣١- وێران کردنی گوندی که‌ڵه‌کن و کوشتنی حسین ئاغای سورچی و ئه‌نفال کردنیان١٩٩٦
٣٢-پێشەنگی له‌شکری پاسداری ئێران بۆ سه‌ر کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ ساڵی 1979-198٢
٣٣- ئه‌سیرکردنی حه‌مه‌ علی قه‌ره‌چه‌تانی که‌ پێشتر فه‌رمانده‌ی پارتی بوو،هاته‌ ناو یه‌کێتی وله‌شه‌ڕی ناوخۆ به‌ ئه‌سیری شه‌هیتتان کرد وتا ئێستا ته‌رمه‌که‌یتان نه‌داوه‌ته‌وه‌ به‌ که‌س و کاری ساڵی 1996.
٣٤- شه‌هید کردنی حه‌سه‌ن کوێستانی و هاوڕێکانی بە پیلانی وتووێژی ئاشتی کردن/ 1994
٣٥- داسەپاندنی هەمو شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ بە پاڵپشتی رژێمەکانی ئێراق، ئێران و تورکیا.
٣٦- داسەپاندنی شەڕی ناوخۆ بە سەر یەکیەتی نیشتمانی که‌ بوو به‌ هۆی کوشتنی ١٢٠٠٠ ڕۆڵه‌ی کورد/ ١٩٩٤تا ١٩٩٨
٣٧- خیانه‌تی مێژوویی 31 ی ئابی 1996
٣٨- دوا بە دوای کۆبونەوەی نەهێنی تورکیا،داعش،بارزانی لە ئەمان پایتەختی ئوردۆن، کە بو بە هۆی ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی، مەسعود بارزانی بە نەهێنی فەرمانی چۆل کردنی شەنگالی دا بە فەرماندەکانی پێشمەرگەی پارتی بۆ بە دەستەوە دانی ناوچەی شەنگال بە داعش. لە لە ئەنجامی ئەم سیناریۆیە دا ١٥٠٠٠پێشمەرگە لە بەرانبەر ٩٠٠ چەکداری داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ڕا دەکەن و ژن و منداڵ و پیر و جەوانی ئیزەدی بۆ گورگەکانی داعش جێ دەهێڵن. کۆمەڵکوژکرانی زیاتر لە ٥٠٠٠ کوردی ئیزەدی، بە تاڵان چونی ٦٣٠٠ کچ و ژنی ئیزەدی، داگیر کرانی یەک لە سەر چواری خاکی کوردستان بە دەستی چەتەکانی داعش نەتیجەی ئەم خەیانەتە بو.
٣٩- پەلکێشی تورکیا و نیشتەجێ‌کردنی ٣٠ مۆڵگەی سپای تورک لە زۆنی زەرد.

وێنەکان:

بارزانی چی بە رۆژنامەنووسە تورکەکان وت؟
رۆژنامەکانی تورکیا شتی سەیر دەڵێن:
دێلی نیوزی تورکی دەڵێت: بارزانی وتی ژیانی 3000 پێشمەرگەمان کردە
قوربانی بۆ دژایەتیکردنی پەکەکە، لەوە زیاتر چیترتان دەوێت تا متمانەمان پێبکەن؟!

سەرچاوەکان:

١- بیرەوەریەکانی مەلاڕەسوڵی پێشنەماز، محەمەد خزری، کەریم حیسامی، سەعید کاوە(کوێستانی)

[1] - پێژمان. عیسا. دامگە حوادس. سلێمانی موعینی- خەلیل شەوباش- سدیقی ئەنجیری. ئەسعەدی خودایاری – مەلا ڕەحیمئ وەرتێ لە لایەن چەکدارەکانی مەلا مستەفا کوژران و ٤٥ کەسی دیکە بە زیندویی ڕادەستی ساواک کران کە زۆربەیان ئیعدام کران، لە وانە جەماعەتی ساڵح لاجانی کە ٩ کەس بوون، هەشتیان ئیعدام کران

[1] - بیرەوەریەکانی پۆڵا نانەوازادە لە سەر ماڵپەڕی فەیسبوکی خۆی

[1] https://globalgovernment2012.blogspot.com/2014/12/blog-post.html خیانەتەکانی قیادە مووقەتە بە نەتەوەی کورد

نوسەران:عەبدولا حەسەن زادە- دوکتور قاسملو

[1] - نەوشیروان. مستەفا ئەمین- خەون یا مۆتەکە- یادداشتی ڕۆژانەێ شەڕی ناوخۆ١٩٩٨- ١٩٩٤-  لاپيڕەی ٢٣

[1] 

[1] 

[1] - نەوشیروان مستەفا- خەون یا مۆتەکە لاپەڕەی ٢٤  چاپی پی دی ئێف

[1] 
.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates