Pages

Ads 468x60px

25 May 2022

دۆخی جەستەیی سوهەیلا حیجاب لە زیندانی کرماشان خراپە.. مەترسی لەدەستدانی بینایی هەیە

 


دۆخی جەستەیی سوهەیلا حیجاب لە زیندانی کرماشان خراپە.. مەترسی لەدەستدانی بینایی هەیە

بە پێی ڕاپۆرتی دەستکەوتوو لە زیندانی کرماشان، سوهەیلا حیجاب، زیندانی سیاسی کە لە دۆخێکی خراپی جەستەییدایە، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو تووشی ئیلتهاب و عفوونەتی چاو بووەتەوە و کێشەی بینینی بۆ دروست کردووە.

▫️بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای سەردانکردنی نەخۆشخانە،  چارەسەری سەرەتایی بۆ چاوی کراوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ زیندان کە هەم لە ڕووی پاکوخاوێنییەوە زۆر پیسە و هەمیش ئاوی زیندان پیس و زوو زوو دەبڕێت!

▫️ئەم زیندانییە سیاسییە لە ئەنجامی ئازار و ئەشکەنجەی بەردەوامی سەرکوتکەرانی ڕژێم، تووشی ئازار و نەخۆشی گەورەی دڵ و گورچیلەکانی بووەتەوە و بەرپرسانی دادوەری و ئەمنیی کۆماری ئیسلامی ڕێگەی دەرمانکردن و بینینی پارێزەرەکەیان لێ گرتووە!

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates