Pages

Ads 468x60px

7 Jun 2022

تورکیا بۆ شەڕی دژ بە پەکەکە پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی هێناوە و شەڕیان پێ دەکات.

 





تورکیا بۆ شەڕی دژ بە پەکەکە پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی هێناوە و شەڕیان پێ دەکات.


ئامەد مەلازگرد، ئەندامی بریاری ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە): 

▫️لە ٤٧ ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیە بۆ سەر پەکەکە شەڕێکی گەورە کراوە.

▫️ دوژمن هەموو تەکنیک و هێزی تایبەتی خۆی بەکارهێناوە، بەڵام نەیتوانی سەربکەوێت.

▫️ ئێستا پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی هێناوە و شەڕیان پێ دەکات.

گەریلا بۆ داگیرکەران: ئێرە کورستانە هاتنتان هەیە بەڵام گەڕانەوەتان نییە


🔹لە یەکێ لە بەرەکانی شەڕی دژی داگیرکاریی ڕژێمی تورکیا، چالاکی هێزەکانی گەریلا بە پێشەنگایەتی نالین فورات فەرماندەی یەژەئاستار ئەنجام دەدرێت، گەریلاکان بە داگیرکەرانیان وت، ئێرە کورستانە هاتنتان هەیە بەڵام گەڕانەوەتان نییە.

ئامەد مەڵازگرت: ڕژێمی تورکیا پاشماوەکانی داعشی هێناوە بۆ شەڕی زاپ

🔹ئامەد مەڵازگرت، ئەندامی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، لە ڕێگەی ئامێری بێتێلەوە قسەی لەگەڵ هێزەکانی گەریلا لە سەنگەرەکانی شەڕ کرد و وتی: لە ماوەی ٤٧ ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا شەڕێکی گەورە بەڕێوەبراوە، دوژمن هەموو تەکنیک و هێزی تایبەتی خۆی بەکارهێناوە و بەشداریی پێکردووە، هەموو دەرفەتی خۆی لەم شەڕەدا بەکاردەهێنێت، نەیتوانی سەربکەوێت، ئێستا پاشماوەکانی داعش، چەتە و کۆنترای هێناوە و دەیەوێت سەربکەوێت، لە بەرانبەر ئەوەشدا هەڤاڵانمان بە ڕاستی لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە و تاوەکو ئێستا، بە فیداکارییەکی گەورەوە و بە ڕۆحێکی فیدایی پەکەکەیی وەڵام دەدەنەوە و شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەبەن.

🔹ڕاشیگەیاند: دوژمن تێکشکاوە، بۆ ئەوەی شکستەکەی بشارێتەوە، شەڕەکە فراوانتر دەکات، ئەم شەڕە شەڕێکی ئاسایی نییە، شەڕی مان و نەمانە، پرسی گەلی کورد و کوردستانە.

🔹مەڵازگرت ئاماژەی بە هەنگاوە شۆڕشگێرییەکانی گەریلا کرد و وتی: بەم هەنگاوانە داگیرکەریی ڕژێمی تورکیا لە زاپ تێکدەشکێت.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates