Pages

Ads 468x60px

12 Oct 2023

روژی شەمەی رابردو تیرۆریستانی حەماس بە پشتیوانی رژیمی ئیران هیرەشیان کردە سەر خەلکی ئیسرائیل و چەندها مندالیان سەربری وەک داعش دەستیان بە جەنایەتیکی دژە مروڤانە کرد

 



لە ئیرە عەلی خامەنی  دانی پیدا دەنیت کە رژیمی ئیران لە پەشتی هیرشەکی سەر ئیسرائیل بووە 
سەیری تیرۆریستانی حماس بکەن چی بە مندالان دەکەن

روژی شەمەی رابردو تیرۆریستانی حەماس بە پشتیوانی رژیمی ئیران هیرەشیان کردە سەر خەلکی ئیسرائیل و چەندها مندالیان سەربری وەک داعش دەستیان بە جەنایەتیکی دژە مروڤانە کرد

 

کاردانەوەی جیهان بەرامبەر هێرشە کتوپڕەکەی  تیرۆریستانی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل ئەم هیرشە بەپشتیوانی و لە سەر داوای خامەنی ئەجامدرا 

تیرۆریستانی حەماس  چەند سالە لە ئیران لە ژیر دەستی سوپای پاسداراندا مەشقیان پی دەکریت و هەر ئەم تیرۆریستانە لە کاتی راپەرینی ژن ژیان ئازادی شانبەشانی هیزەکانی رژیمی ئیران دەستیان بە کوشتنی خەلکی ئیران بەتایبەتی خۆپیشاندران کردوە

سەربرینی مندالانی ئیسرتائیلی لە لایەن تیرۆریستانی حەماسەوە


وەلامی خەلکی ئیران





گروپی چەکداریی حەماس گەورەترین هێرشی دەکات سەر ئیسڕائیل و چەکدارەکانی دزە دەکەنە ناو چەندین ناوچەی ئیسڕائیلەوە و لە هەمان کاتیشدا لە کەرتی غەزەوە ژمارەیەکی زۆر موشەک ئاڕاستەی ئیسڕائیل دەکات.

ئیسڕائیل دەڵێت لە جەنگدایە و دەستیکردووە بە هێرشە ئاسمانییەکانی دژی ئامانجەکانی حەماس لە غەزە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسڕائیل ئاماژە بەوە دەدەن شەڕە تەقە هەیە لە نێوان چەکدارانی حەماس و هێزەکانی ئاسایشی ئیسڕائیل لە باشووری ئیسڕائیلدا.

هاوکات زۆرێک لە وڵاتانی جیهان کاردانەوەیان هەبوو سەبارەت بە هێرشە کتوپڕەکەی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل. ئەمانەش کاردانەوەکانن:

ئەمەریکا
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە " ئەمەریکا بێ دوودڵی سەرکۆنەی هێرشەکانی حەماس دەکات و لە پاڵ حکومەت و گەلی ئیسڕائیلدا دەوەستێت.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن وتی " لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی بەرگری کار دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئیسڕائیل هەرچی پێویست بێت دابین بکرێت بۆی بۆ بەرگریکردن لە خۆی و پاراستنی هاووڵاتییانی لە توندوتیژی و تیرۆری بێ جیاکاری."

نوێنەری ئاشتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆر وێنسلاند وتی " ئەمە کەنداڵێکی مەترسیدارە، داوا لە هەمووان دەکەم خۆیان لە لێوارەکە دووربخەنەوە."

ئەڵمانیا
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز دەڵێت " ئەمڕۆ هەواڵی ترسێنەرمان پێگەیشت لە ئیسڕائیلەوە. بە تەواوەتی توشی سەرسوڕمان بووین بەو موشەکانەی کە لە غەزەوە هەڵدەدرێن و پەرەسەندنی توندوتیژییەکان. ئەڵمانیا سەرکۆنەی ئەم هێرشانەی حەماس دەکات و لە پاڵ ئیسڕائیلدا دەوەستێت."

فەڕەنسا
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات و دەڵێت " هاوسۆزی تەواویی خۆم بۆ قوربانییان و خێزانەکانییان و کەسوکارییان دەردەبڕم."

مەحمود عەباس
دەزگای هەواڵی وەفای فەڵەستینییەکان لە زاری سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینییەکان مەحمود عەباسەوە بڵاویکردەوە گەلی فەڵەستینی مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات دژی " تیرۆری نیشتەجێیەکان و هێزی داگیرکەران."

سعودیە
دەزگای ڕاگەیاندنی سعودیە بڵاویکردەوە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە داوای "دەستبەجێ ڕاگرتنی توندوتیژییەکان دەکات."

وتی " ئاگاداری پەرەسەندنە بێپێشینەکانین لە نێوان ژمارەیەک لە فراکسیۆنەکانی فەڵەستینییەکان و هێزە داگیرکەرەکانی ئیسڕائیلدا کە بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستێکی بەرز لە توندوتیژی."

میسڕ
دەزگای هەواڵی میسڕ لە زاری وەزارەتی دەرەوەی میسڕەوە بڵاویکردەوە " میسڕ هۆشداریدا لەسەر دەرەنجامی مەترسیداری زیادبوونی گرژییەکان." هەروەها داوای دان بەخۆداگرتنی کرد و داوای کرد هاووڵاتییانی سڤیل نەخرێنە ژێر مەترسی زیاترەوە.

بەڕیتانیا
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی وتی " بەڕیتانیا سەرکۆنەی هێرشە ترسناکەکانی حەماس دەکات بۆ سەر هاووڵاتیانی سڤیلی ئیسڕائیلی. بەڕیتانیا هەمیشە پشتگیری لە مافی ئیسڕائیل دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی."

یەکێتی ئەوروپا
سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین وتی " سەرکۆنەی هێرشەکەی تیرۆریستانی حەماس دەکەم دژی ئیسڕائیل. ئەوە تیرۆرە لە پیسترین شێوازیدا. ئیسڕائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات دژی ئەو هێرشە دڕندانانە."

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئاگاداری هەواڵی ئیسڕائیلین و سەرکۆنەی هێرشەکانی حەماس دەکەین. ئەم توندوتیژییە ترسناکە دەبێت دەستبەجێ ڕابگیرێت. تیرۆر و توندوتیژی هیچ شتێک چارەسەر ناکەن."

کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڤۆڵکەر توێرک وتی " ئەم هێرشە کاریگەرییەکی ترسناکی هەیە لەسەر هاووڵاتیانی سڤیلی ئیسڕائیل. دەبێت هاووڵاتیانی سڤیل هەرگیز نەبنە ئامانجی ئەو هێرشە."

داواشی لە ئیسڕائیل کرد لە وەڵامەکەیدا هاووڵاتیانی سڤیل نەکاتە ئامانج.

تورکیا
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش وتی " داوای دان بە خۆداگرتنی سەرجەم لایەنەکان دەکەین."

قەتەر
وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕیش وتی تەنها ئیسڕائیل بەرپرسە لە زیادبوونی توندوتیژییەکان لەگەڵ گەلی فەڵەستینیدا. وتیشی قەتەڕ داوا لە هەردوولا دەکات دان بە خۆیاندا بگرن.

عومان
دەزگای هەواڵی عومانیش لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین " دەستبەجێ دەستوەربدەن بۆ وەستاندنی پەرەسەندنەکان و پەنابردن بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان."

هۆڵەندا
سەرۆک وەزیری هۆڵەندا مارک ڕوتێ وتی " ئێستا قسەم لەگەڵ سەرۆک وەزیر نەتانیاهودا کرد سەبارەت بە هێرشە بێپێشینەکەی حەماس دژی ئیسڕائیل. پێم وت هۆڵەندا بێ دوودڵی سەرکۆنەی ئەم توندوتیژییە تیرۆریستییە دەکات و بە تەواوەتی پشتگیری لە مافی ئیسڕائیل دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی."

ڕووسیا
دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا میخایل بۆگدانۆڤەوە بڵاویکردەوە ڕووسیا سەبارەت بە شەڕەکەی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسڕائیلدا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئیسڕائیل و فەڵەستینییەکان و وڵاتانی عەرەبیدا. وتیشی " وەکو هەمیشە داوای دان بەخۆداگرتن دەکەین."

ئۆکرانیا
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکیش سەرکۆنەی " هێرشە تیرۆریستییەکەی " سەر ئیسڕائیلی کرد، وتی " نابێت گومان لە مافی ئیسڕائیل بکرێت بۆ بەرگریکردن لە خۆی."

حیزبوڵای لوبنان
لەلایەکی دیکەوە حیزبوڵای لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری لێدەکرێت و دوژمنی سەرسەختی ئیسڕائیلە، وتی " لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سەرکردایەتی بەرخۆدانی فەڵەستینییەکاندا." وتیشی " ئەوە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ بەردەوامیی داگیرکارییەکەی ئیسڕائیل و پەیامێکە بۆ ئەوانەی کە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەدەن لەگەڵ ئیسڕائیلدا."

ئیماڕات
ئیماڕاتیش بە هەمان شێوە ڕایگەیاند " وڵاتەکە داوای دان بەخۆداگرتنی لایەنەکان دەکات و داوا دەکات دەستبەجێ شەڕەکە بوەستێندرێت."

هاوکات هەریەک لە ڕابەرانی چیک و پۆڵەندا و نەمسا و پورتوگال و ئیتاڵیا و سویسرا و بەلجیکا و یۆنان سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز







No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates