Pages

Ads 468x60px

12 Oct 2023

رژیمی ئیران ئارمیتا گیراوندی کوشت و ئەم ژنە خۆی دان بەو کوشتنی ئارمیتا گیراوەندا دەنیت

ئەم ژنە دەلیت ئیمە ئارمیتامان کوشت حەقی بو 


 رژیمی ئیران ئارمیتا گیراوندی کوشت  و ئەم ژنە خۆی دان بەو کوشتنی ئارمیتا گیراوەندا دەنیت

ەپێی زانیارییەکانی تاران، ئارمیتا گیراوند بەدەستی رژیمی ئیران کوژرا  و پزیشکی ئیپبلیتی تاوانکاری ئیسلامی بۆ ئەوەی ئاشکرای نەکات کێ لێی داوە، کوشتوویەتی.


ئارمیتا گیراوەند پەردەی ڕژێمی میزۆپدیای ئیسلامی لەبەر نەکردبوو، ژنێک هێرشی کردە سەری و دای  لە سەری،وبێهۆشبوو  دواتر بردیان بۆ نەخۆشخانەی فەجر، ئەو نەخۆشخانە سەربازییەی کە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای پاسداراندایە.

کاتێک  ئە روداوە ڕوویدا ڕژێمی کوماری پەتوسیدارە ترساوە و هەربۆیە خامنەیی داوایی لە حەماسی تیرۆریست کرد   بە هاوکاری سوپای قودەس گروپی  تیرۆریستی فەلەستینی هیر

س بەکاتە سەر ئیسرایئل هەروەها دەزگای هەواڵگری تورکیا ڕۆڵی هەبوو لەم هێرشەدا بۆ سەر ئیسرائیل. کاتێک خامنەیی پەیوەندی بە ڕێبەری حەماسەوە کرد و وتی ئێمە لە مەترسیداین ئەوە دووبارە ڕوویدا فلچیکانێک لێیدرا دەشێت جموجۆڵی جەماوەری و ناڕەزایەتیی توند دژی ڕژێم ڕووبدات گروپی تیرۆریستی فەلەستینی گوێی لە خامنەیی گرت و هیرشی کردە سەر  ئیسرائیل بە هاوکاری  ڕاستەوخۆی هێزەکانی قودسی ئێران لە لوبنانەوە  ولە قەزەوە  هێرشی کردە ئیسرایئل . خامنەیی پێی وابوو شەڕ لە نێوان تیرۆریستانی فەلەستینی و ئیسرائیل ڕوودەدات چونکە خەڵک بیر لە شەڕەکە دەکەنەوە نەک بیر لە دروستکردنی کێشە بۆ ئایەتوڵڵا 

میدیاکانی ناوخۆی ئێران ڕایاگەیاندووە کە دۆخی تەندرووستیی ئارمیتا گراوەند، ئەو نەجەوانە تەمەن ١٦ ساڵانەی نزیکەی دوو هەفتەیە لە "کۆما"دایە بەرەو خراپتر چوووە.


🔻میدیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە گوایە "دۆخی ئارمیتا گراوەند تا چەند ڕۆژ لەمەوبەر جێگیر کرابوو، بەڵام لەم دوو سێ ڕۆژەدا خراپتر بووە و هەوڵی پزیشکەکان بۆ دووبارە جێگیربوونی بەردەوامە."


🔻ئارمیتا گراوەند ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕەزبەر، لە ڕێگەی چوونی بۆ قوتابخانەکەی، لە وێستگەیەکی میترۆی تاران سەری زەبری بەرکەوت و بێهۆش بوو. هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران هەر ئەوکاتە دەستبەجێ ئارمیتایان بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی گواستەوە.


🔻کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئیدعا دەکەن کە ئارمیتا بەهۆی دابەزینی گوشاری خوێنی، بێهۆش بووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە دەوروبەری ئەو نەخۆشخانەی ئارمیتای تێدا خەوێندراوە، هێزی ئەمنی جێگیر کراوە.


🔻زانیارییەکانی دیکە باس لەوە دەکەن کە بەهۆی ئەوەی ئارمیتا حیجابی زۆرەملیی لەسەر نەکردووە، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانیی حیجابی ڕژیمی ئێرانەوە لێیدراوە و زەبر بەر سەری کەوتووە.

کەسێکی نزیکی بنەماڵەی گراوەند: دایک و باوکی ئارمیتا نەیانتوانیوە کچەکەیان ببینن و گومانمان هەیە لە ژیاندا مابێت

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی گراوەند بە هاوڵاتی راگەیاند دایک و باوکی ئارمیتا تا ئێستا کچەکەیان نەبینووە لە نەخۆشخانە و گومانیشیان هەیە زیندوو مابێت.

ئارمیتا گراوەند کچێکی تەمەن 16 ساڵە و خەڵکی کرماشانە. بەپێی وتەی چەند رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی لەنیو ئێران، چەند رۆژێک لەمەوبەر لە میترۆی تاران دوای ئەوەی پۆلیسی ئەخلاقی تووشی گێچەڵی دەکەن و رووبەرووی دەبنەوە بەهۆی نەبەستنی لەچکەوە، لەهۆش خۆی دەچێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران.

ئێستا نیگەرانی ئەوە هەیە کە کەیسی ئارمیتا گراوەند وەک ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵی لێبێت کاتێک لە ساڵی رابردوودا پۆلیسی ئەخلاقی هێرشیکردەسەر بەهۆی پەیڕەوی نەکردن لە "جلوبەرگری رەسمی ئەخلاقی" و گیانی لەدەستدا، کە دواتر بووە هۆی دروستبوونی نارەزایەتییەکی گەورە و خۆپیشاندانی بەرفراوان.

ئێران نکۆڵی لەوە ئەکات بەوەی ئارمیتا گراوەند لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە لێی درابێت. گرتە ڤیدیۆییەکان ئاماژەن بەوەی، بە پێچەوانەی وتەکانی پۆلیسی ئەخلاقی، لەلایەن ئەو کەسانەوە وەک پارێزەرانی حیجاب دانراون لێی دراوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات کە ئارمیتا لە نەخۆشخانەی فەجر لە تاران لە دۆخێكی ناجێگیری مەترسیداردایە دوای ئەوەی کەوتووەتە دۆخی کۆماوە.

سەرچاوەیەک لەنزیک بنەماڵی گراوەند بە هاوڵاتی وت، "کەس ئاگاداری تەندروستی ئێستای ئارمیتا نییە. گومانمان هەیە لەوەی مابێت. تەنانەت باوک و دایکیشی نەیانتوانیوە لە نەخۆشخانەی فەجر و لە بەشی ICU بچنە لای و بیبینن، هەرچەشنە سەردانکردن و هەواڵپرسینێک قەدەغە کراوە. ئیزن نادەن بنەماڵەکەی سەردانی بکەن.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات نیگەرانی بە قسەکانییەوە دیاربوو، لە هەمانکاتدا ترسێکی تێدا دەبیندرا بەوەی کە مۆبایلەکەی لەژێر کۆنترۆڵدا بێت وتی،  "دایک و باوکی ئارمیتا تەنها لە ریگای ئێشگرەکان و دکتۆر و پەرەستارەکانەوە لە باری تەندروستی کچەکەیان ئاگادر دەکرێنەوە، هەڕەشەیان لێکراوە نابێ لەگەڵ میدیاکان قسە بکەن، ناهێڵن هیچ کەس لە دەرەوەی بنەماڵە پەیوەندییەکی وەهای لەگەڵیان ببێت، لە راستییدا دایک و باوکی ئارمیتا جۆرێک گەمارۆ دراون کە ناکرێت پەیوەندی بکرێت پێیانەوە و ئەندامانی نزیکی بنەماڵەش بە هەزار نارەحەتی ئەتوانین پەیوەندییان پێوە بکەین."

دوای روداوەکە دایک و باوکی ئەم کچە کوردە کرماشانییە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایانگەیاند کچەکەیان بوراوەتەوەو باری تەندروستی تێکچووە و "نازانین، وتوویانە زەختی خوێنی دابەزیوە."

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئەو لێدوانە دەڵێت، "لە دیمانەکەدا بەڕوونی دەردەکەوێت کە سەرەڕای گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان لەسەر دایک و باوکی ئارمیتا، هێشتا بەڕوونی نازانن هۆکاری دابەزینی پەستانی خوێنی منداڵەکەیان چی بووە."

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالینا بێربۆک، لە تویتەر نووسیویەتی، "جارێکیتر کچێکی گەنج لە ئێران لەگەڵ مەرگ لە جەنگدایە تەنها لەبەر ئەوەی لە مێترۆ قژی دەرکەوتووە، ئەمە نابێ قبووڵ بکرێت."

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە ئاماژە بۆ لێدوانەکەی دایک و باوکی و بێ ئاگایی باوکی لە تەندروستی کچەکەی وتوویەتی :" جێگای دایک و باوکی بەردەم کامێرا نییە، مافی ئەوانە لە ژوور سەری کچەکەیان بن."

سەرچاوەکەی نزیک لە بنەماڵەی گیراوەند بە هاوڵاتی وت، "من بۆ خۆم دوای بڵاوبوونەوەی ئەو وتووێژە نەمتوانیوە قسە لەگەڵ دایک و باوکی بکەم. ناهێڵن پەیوەندیمان لەگەڵیان ببێت. بەڵام لە ناو خزم و کەسوکاردا ئەوە دەوترێت کە بە زۆر ئەو وتووێژەیان لەگەڵ کراوە و وەڵامەکانیان بۆ نووسراوەو ناچارکراون ئەو شتانە بڵێن کە بۆیان نووسراوە. هەڕەشەیان لێکراوە ئەگەر ئەو شتانە نەڵێن و لەبەردەم تەلەفیزیۆن ئامادە نەبن پرۆسەی دەرمانی کچەکەیان رائەگرن. تۆش بیت هەڕەشەی وات لێ بکەن و ئەگەر هیوایەکی کەمیشت هەبێت، ئامادەی داواکارییەکانی ئەوان جێبەجێ بکەیت. ئەمە جگەرگۆشەیە و باسی مەرگ و ژیانی جگەرگۆشەیە، ئەزانی خۆ!؟"

لە وەڵامی ئەوەی ئاخۆ ئارمیتا هیچ نەخۆشییەکی پێشتری بووە سەرچاوەکە باسی لەوە کرد کە، "ئارمیتا کچێکی تەندروست بوو، مەگەر وەک هەموومان نەخۆشییەکی وەک هەڵامەت یان شتی هاوشێوەی گرتبێت ئەگینا قەت پێشتر پێشینەی نەخۆشی نەبووە. لەو کاتەشدا کە ئەم رووداوەی بۆ پێش هاتووە، بە هیچ شێوەیەک نەخۆش نەبووە، تەنانەت هەڵامەتیشی نەبووە."

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکای "ئارمیتا کچێکی وەرزشکار بوو. تەندروست ئەژیا. بەردەوام خەریکی وەرزش بوو. لە باری رۆحییەوە کچێکی بەهێز و گەش بوو. هیوادارم بگەڕێتەوە ناو بنەماڵە و تەندروستی خۆی بەدەست بهێنێتەوە. بەڵام ئەوانەی دەیانەوێ وا دەری بخەن ئارمیتا نەخۆش بووەو بوراوەتەوە راست ناکەن، ئارمیتا پاڵی پێوە نراوە، ئەوان ئەیانەوێت بە کچێک کە وەرزشکارە بڵێن نەخۆشی بووە، کچێک کە نەخۆشی ببێت ناتوانێ بە شێوەی پیشەییانە وەرزش بکات."

سەبارەت بە پۆشینی جلوبەرگ و لەچک لەسەرکردنی ئارمیتا، سەرچاوەکە باسی لەوە کرد، "لە ساڵی رابردووەوە زۆر ئاسایی بووەتە کە کچان ئیتر وەک جاران حیجاب و لەچک ناکەن. ئەویش کچێکی گەنج بووە و لەگەڵ دوو هاوڕێی خۆی لە قوتابخانە گەڕاوەتەوە. ئاساییە وەک هەموو گەنجەکانی هاوتەمەنی، وەک هەموو هاوڕێکانی لەچکەکەی فڕێداوە یان تۆزێک زیاتر قژیان دیار بووە. پۆلیسی ئەخلاق لە مێترۆ لەگەڵیان بەشەڕ هاتووە و دەستی پێوە ناون. ئەگەر پۆلیسی ئەخلاق وەها نەکردووە بۆچێ هەڕەشەیان لە هاوڕێکانی کردووە نابێ قسە بکەن؟!"

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates