Pages

Ads 468x60px

15 Mar 2024

دوابەدوای دانیشتنەکی ئەنقەر و بەغداد دەولەتی سەر لی شیواویی عیراقیش بو بە دژی پارتی کریکارانی کوردستان نازانم دەلوەی /عیراق هیزەکانی لە گەل هیزەکانی پارتی لە کویی بوون کاتیک داعش هات دەستی بە کومەلکوژی یەزیدیەکان کرد؟

 


دوابەدوای  دانیشتنەکی ئەنقەر و بەغداد دەولەتی سەر لی شیواویی عیراقیش بو بە دژی پارتی کریکارانی کوردستان  نازانم دەلوەی /عیراق هیزەکانی لە گەل  هیزەکانی پارتی لە کویی بوون کاتیک داعش هات دەستی بە کومەلکوژی یەزیدیەکان کرد؟

گەورە کاربەدەستانی تورکیا و عێراق لە بەغدا کۆدەبنەوە بۆ باسکردنی هاوکارییەکانیان لە بواری وزەدا و هەروەهاش دۆسێکانی تایبەت بە ئاسایش و بەرگرییەوە.



بڕیارە ئەو کۆبوونەوەیە ڕۆژی پێنجشەممە بکرێت، بەپێی لێدوانێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا.

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، پشێوی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دراوسێیەدا هەبووە هاوکاتی چڕ بوونەوەی کردە لەشکرییەکانی ئانکەرە بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری عێراقدا.

عێراق دەڵێت ئەو کردە لەشکرییانەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکەیە، بەڵام ئانکەرە دەڵێت "دەبێت خۆی بپارێزێت" و ئاگاهیش دەدارت لەسەر کردنی هێرشێکی نوێ.

بەغدا و ئانکەرە ناکۆکیشیان لە نێواندایە لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێی بۆری یان لولە نەوتییەکانی لە عێراقەوە ڕاکێشراون بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیادا.

لە لێدوانێکدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و هەروەها ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میت) لەگەڵ هاوشانە عێراقییەکانیاندا کۆدەبنەوە لە بەغدا و بە کۆبوونەوەیەکی "لوتکەیی ئاسایشی" ناودێری کرد.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەش دەکەن بەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا سەردانی عێراق بکات، پاش هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی تورکیا کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگی سێیەدا بکرێت.

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates