سهروهر عهلی:دوزینهوهی گۆری جولهکهکان له خانهقین که دهگهرێتهوه بۆ سهدهیهک لهمهو پێش
خانەقین یەکێک لە شارە کۆن و دیرینەکانی کوردستانە و تاێبەتمەندی جوگرافی خۆێ هەیە و دەروازەی سەرەکیە لە نێوان عێراق و ئێران.لە دەمی شەڕی جیهانی یەکم لەشکەری هاوپەێمانان بە تاێبەتی لەشکەری لیڤی بریتانی و پۆلۆنیەکان لەو ناوچانەدا بوونە و شوێنەوارەکانیان هەرچەند تێکدراوون بەڵام هێشتا هەر ماوون. لەم دواییانەدا کۆمەڵە گورێک دۆزراونەتەوە کە دەگورێنەوە بۆ سەدەێ رابوردو.
لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ کاک سەروەر عەلی چالاکی کاروباری سڤیل کە وێنەێ گۆڕەکانی لەسەر فەێس بووک بڵاوکردبوەوە بە دەنگی ئەمریکای ووت ئەو گۆرانە لە کاتی کارکردن لەسەر رووباری باڵا جوو کە لە سیروانەوە دەڕژێتە رووباری ئەڵوەن ئەو گۆڕانە دوزراونەتەوە کە ٢٠ گۆرن لە ژمارەی ٧٠ – ٩٠ گۆڕ کە زۆری لەو گۆڕانە تێک دراوون. کاک سەروەر دەڵێت لەو زانیارانەی کە پیرەمەندانی شارەکەوە بەدەستمان کەتوە کە هەندێکیان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٠٠ ساڵە دەڵێن ئەم گۆڕانە دەگەرێنەوە بۆ جوەکان داوا لە کاربەدەستان دەکات کە هەوڵی پاراستنیان بدەن چونکە ئەمە بەشێکە لە مێژووی شارەکە.
No comments:
Post a Comment