ئێران مالیكى ناردووه‌ته هه‌ولێر و ئه‌مرۆ وه‌فدێكى باڵاى ئێرانیش به‌نهێنى هاتوونه‌ته هه‌رێم.
ئامادەکردنی: دڵشاد ئه‌نوه‌ر...
ئێران له‌پشت رێكخستنى سه‌ردانه‌كه‌ى مالیكى و وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى عێراقه‌وه‌یه بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌كردنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم، بریاره ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ هاتنى مالیكی‌دا وه‌فدێكى باڵاى ئێرانى به‌نهێنى بگه‌نه هه‌ولێر و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى نێوان بارزانى و مالیكی‌دا ئاماده‌بن.
سه‌ردانه‌كه‌ى مالیكى بۆ هه‌ولێر به‌ناوه‌ى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌و شاره‌یه، به‌ڵام به‌پێى زانیاریه‌كان مه‌به‌ستى پشت سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامدانى رێكه‌وتنێكه له‌نێوان بارزانى و مالیكى به‌ئاماده‌بوونى وه‌فدى ئێرانى.
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق(یه‌كێتى)، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات ئێران ڕۆڵى هه‌یه له‌رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێرى نێوان حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم دا، چونكه ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت نێوان كورد و شیعه په‌یوه‌ندیه‌كى باش بێت.
بورهان محه‌مه‌د، وتی"ئێران ده‌یه‌وێت خۆى باڵاده‌ست بێت و نایه‌وێت ئه‌مریكاو توركیا هه‌ژموونیان به‌سه‌ر عێراق دا به‌هێز بێت، هه‌روه‌ها رۆلچ گێرانیشى له‌نێوان كورد‌و شیعه بۆ رێگرى كردنه له‌باڵاده‌ستبوونى سونه و وڵاتانى عه‌ره‌بى".
زانیاریه‌كان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن مه‌به‌ست له گواستنه‌وه‌ى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌یه وانیشانبدرێت عێراق هه‌وڵى یه‌كخستنه‌وه‌ى ناوماڵى خۆى ده‌دات، به‌ڵام ئێران له‌پشت شانۆگه‌ریه‌كه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ورده‌كارى سه‌ردانه‌كه‌ى مالیكى بۆ هه‌ولێر، جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه‌ده‌كاته‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى مالیكی‌دا بۆ هه‌ولێر، وه‌فدێكى باڵاى ئێرانى به‌نهێنى كه پێده‌چێت قاسمى سوله‌یمانى سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه بكات ده‌گه‌نه هه‌ولێر.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه كه‌نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه، رایگه‌یاند"بریاره به‌ئاماده‌بوونى وه‌فده‌كه‌ى ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌نێوان بارزانى و مالیكى ئه‌نجام بدرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتیشى"ئێران ده‌یه‌وێت بارزانى و مالیكى رێكبخات و مالیكى ناچار بكات كۆمه‌ڵیچك به‌ڵێن بداته بارزانى، له‌به‌رانبه‌ردا پارتى یارمه‌تى ئۆپۆزسیۆنى سوریا نه‌دات و هاوكارى عه‌ره‌بى سونه‌ى عێراقیش نه‌كات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا فراوانتر نه‌كات".
جه‌ختیشیكرده‌وه"هاتنى مالیكى بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌نجامدانى رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ پارتى به‌نێوانگیرى ئێران".
به‌برواى هه‌ڤاڵ كوێستانى هه‌ڵسوراوى بزووتنه‌وه‌ى گۆران و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆبوونه‌وه چاوه‌روانكراوه‌كه‌ى نێوان مالیكى و بارزانى به‌ده‌ر نیه له‌رۆڵ و چاودێریكردنى ئێرانى، چونكه سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه شیعیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه چاودێرى ده‌كرێت.
كوێستانى، رایگه‌یاند"هێنانى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌یه وانیشانبدرێت هه‌وڵێكى عێراقیه بۆ رێكخستنى ناوماڵى، به‌ڵام له‌بنچینه‌دا هه‌وڵى ئێرانه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان كورد و شیعه".
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج ى نوسه‌ر، پێشبینى ده‌كات بارزانى و مالیكى له‌كۆبوونه‌وه تایبه‌تیه‌كانیاندا له‌سه‌ر بارودۆخى سوریا‌و كشانه‌وه‌ى په‌كه‌كه و بارودۆخى عێراق گفتووگۆى جدى بكه‌ن.
ناوبراو ده‌ڵێت"ئێران كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى پشت دانیشتنه‌كه‌یه‌و ده‌یه‌وێت لایه‌نه ناكۆكه‌كان ئاشتبكاته‌وه بۆئه‌وه‌ى دۆخى سوریا نه‌گوێزرێته‌وه بۆ عێراق".
No comments:
Post a Comment