Pages

Ads 468x60px

9 Jun 2013

ڤیدیۆ ... په‌رواز چۆن باسی‌ ساته‌كانی‌ ده‌كات له‌ ئه‌ره‌ب ئایدل ؟


ڤیدیۆ ... په‌رواز چۆن باسی‌ ساته‌كانی‌ ده‌كات له‌ ئه‌ره‌ب ئایدل ؟


http://www.nrttv.com
په‌رواز حسێن ده‌ڵێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ زۆر دڵخۆش بووه‌ له‌ ئه‌ره‌ب ئایدل و باس له‌ خۆشترین ساته‌كانی‌ ده‌كات له‌و به‌رنامه‌یه‌دا .

په‌رواز حسێن خانمه‌ به‌شداربووی‌ كوردی‌ پڕۆگرامی‌ ئه‌ره‌ب ئایدلی‌ كه‌ناڵی‌ ئێم بی‌ سی‌ كه‌توانی‌ چه‌ند قۆناغێكی‌ باشی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی‌ تێپه‌ڕێنێت به‌ڵام له‌به‌رنامه‌ی‌ دوێنێ شه‌ودا نه‌یتوانی‌ سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغێكی‌ نوێ و به‌رنامه‌كه‌ی‌ جێهێشت له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ به‌رنامه‌كه‌وه‌ زۆر دڵخۆش بووه‌.

هه‌روه‌ها په‌رواز ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌ره‌ب ئایدل فێری‌ زۆر شت بووه‌و ده‌شڵێت ئه‌ره‌ب ئایدل منی‌ به‌ دنیا ناساند.

په‌رواز ده‌شڵێت جوانترین كاتم له‌ ئه‌ره‌ب ئایدل ئه‌وه‌بوو كه‌ "گۆران ساڵح"ی‌ هاوسه‌رم هات بۆلام كه‌ ده‌مێك بوو نه‌مبینیبوو زۆریشم بیر ده‌كرد.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates