بەشداری کردنی چالاک میرانی لە کۆنسێرتی لۆدڤیگسلوستی ئەلمانیا
هونەرمەندی کلارنێت ژەن لە کۆنسێرتی (پیرۆزیەکان هەمیشە لەگەڵتان) لەشاری لودڤیگسلوستی ئەلمانیا بەپارچە مۆسیقایەکی کوردی بەناوی (تەنیایی) لەدانانی خۆیی و بەهاوکاری هونەرمەندان مایستاس شون بەئامێری گیتار و ستیڤن گۆرنی بەئامێری درامس بەشداری کرد.
ئەم کۆنسێرتە بە سەرپەرشتی و بەرێوەبردنی کەنیسەی ئیفا ئینگلیش و تیپی گەنجانی فلۆریدای ئەمەریکا بوو ، شایانی باسە کە چالاک میرانی تاکە موزیک ژەنی کورد بوو لەم کۆنسێرتە بەشداری کرد بوو زیاتر لە سەد کەس لە نەتەوە جیاجیاکانی دونیا ئامادە ببوون.
No comments:
Post a Comment