Pages

Ads 468x60px

7 Jun 2013

عه‌بدولله‌ ئۆجه‌لان نامەیەک ئاراستەى سه‌رۆکی هه‌رێم ئەکات :_



عه‌بدولله‌ ئۆجه‌لان نامەیەک ئاراستەى سه‌رۆکی هه‌رێم ئەکات :_
............................
ئه‌مڕۆ (٢٠١٣/٦/٦) عه‌بدوالله ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری گشتی pkk نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز (مه‌سعودبارزانی ) ئەنێرێت.....

لە نامەکەدا هاتوە :_


به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی گه‌لی کورد پێش هه‌موو شتێک من لێره‌وه‌ سوپاسی هه‌ست و ماندو بونی جه‌نابتان ده‌که‌م که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ سیاسه‌تێکی حه‌کیمانه‌ توانیت ئاشتی له‌ت ورکیا به‌رقه‌رار بکه‌یت و کۆتایی به‌خوێن ڕشتن بهێنیت, برای به‌ڕێزم من لێره‌وه‌ جه‌نابتان نه‌ک به‌ سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵکو من شه‌ره‌فی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان به‌ جه‌نابتان ده‌به‌خشم چونکه‌ هه‌موان له‌وه‌ باش تێگه‌یشتوین که‌ جه‌نابتان به‌سیاسه‌ته‌ ژیرانه‌کانت نیوه‌ی مافه‌کانی گه‌لی کوردت دیاری کردوه‌ و دڵنیاشم که‌سێک بتوانێت نیوه‌که‌ی دیکه‌ به‌ده‌ست بهێنێت هه‌رجه‌نابتانن وه‌ له‌ خوا داوا ده‌که‌م سه‌لامه‌ت و سه‌رفرازتان بکات ،له‌به‌شێکی دیه‌کی نوسینه‌کانی داواده‌کات که‌ سه‌رۆک بارزانی ژیانی گه‌ریلاکان بپارێزێت و نه‌هێڵێت ژیانیان بکه‌وێته‌ مه‌ترسیەوە, له‌به‌شێکی دیکه‌ی نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت تورکه‌کان هه‌ر کات ده‌هاتن بۆ لام هەمیشه ده‌یانگوت جیاوازى تۆ و مه‌سعود بارزانی چیه؟ منیش وه‌ڵام ده‌دانه‌وه‌و ده‌م وت دایم قاعید (سه‌رکرده‌) تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و جیاوازی زۆره‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌ک, لێره‌دا عه‌بدولله‌ ئۆجه‌لان دیسان سه‌رۆک بارزانی به‌ قاعیدی خۆی ده‌زانێت وخۆشی به‌پێشمه‌رگه‌یه‌کی کوردستان.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates