بەرنامەی ڤییەر بەبەشداری بەرێزان،پیران شێروان، چاودێری سیاسی لە کانتۆنی عەفرین، مام خدر ڕوسی، سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لە شاری هەولێرەوە، لەگەڵمان بەشدار بوون.
مژارەکان:
تێکشکاندنی هێرش چەتەکانی داعش ، کە لە شاری منبجەوە،کردبوویانە سەر بەنداوی تشرینیان.
لە جرابولسەوە بە تۆپی دورهاوێژ، تۆپبارانکردنی گوندەکانی ڕۆژئاوای کانتۆنی کۆبانی.
بەردەوامی ، هێرش و بۆردومانی تاقمە چەتەکانی سەر ئۆپۆزسیونی سوری و ئەنجومەنی بەناو نیشتمانی کوردی سوری ئەنەکەسە، بۆ سەر هەرێمی شەهبای ڕۆژئاوای کوردستان.
ئاشکرابوونی بەڵگەیەک ، کە هاوکاری ئەنەکەسە و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق، لەگەڵ تورکیا تاقمە چەتەکانی بەرەی نوسرە و ئەحراشام دەسەلمێنێت.
(12)ههمین ساڵیادی کۆمهڵکوژیەکەی شاری قامیشلۆ و ڕاپەرێنە جەماوەریەکەی ساڵی 2004 ی ڕۆژئاوای کوردستان، دژ بە ڕژێمی بەعسی سوریا.
٤٦ مین ساڵیادی بەیاننامەی ١١ئاداری ساڵی ١٩٧٠ی نێوان شۆڕشی باشوری کوردستان و حکومەتی ئێراق و هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی و شکستپێهێنانی شۆڕشی کورد لە باشور.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی لە سێدارەدانی مرۆڤەکان لە ئێران و تەنها ساڵی رابردودا، لە سێدارەدانی نۆسهد و 66 كهس.
No comments:
Post a Comment