موارد کارایلان لەڕێگای ڕۆژنیوز وەڵامی بانگەشەکانی پارتی دەداتەوە
موراد کارایلان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که و فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل، بانگه‌شه‌کانی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی که‌رکوک ـ جیهان و له‌باشوری کوردستان به‌درۆ خسته‌وه و داوا ده‌کات، که له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه ئاوا بکرێت.
موراد کارایلان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که و فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل، بانگه‌شه‌کانی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی که‌رکوک ـ جیهان و له‌باشوری کوردستان به‌درۆ خسته‌وه و داوا ده‌کات، که له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه ئاوا بکرێت.
له‌هه‌مانکاتیشدا کارایلان، ن داوای پێکهێنانی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رپرسانی باشوری کوردستان ده‌کات و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:"دۆستی ستراتیژی ئێمه، خۆمانین، نه‌ک ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی سه‌رکوردستان".
موراد کارایلان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل، له دیدارێکی رۆژنیوزدا، وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شانه ده‌داته‌وه که ده‌ڵێن، گوایه په‌که‌که بۆری نه‌وتی که‌رکوکی ته‌قاندوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ له‌باشوری کوردستان سه‌رهه‌ڵدان بکات و داوای یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌موو لایه‌نه‌کان و سیاسه‌تمه‌دارانی باشوری کوردستان ده‌کات.
موراد کارایلان، ده‌ڵێت:"به‌راستی هه‌ندێ بابه‌تی گرنگ هه‌یه، ده‌بێ مرۆڤ ئه‌وانه ئاشکرا بکات، له‌ئێستادا ئه‌و قه‌یرانه‌ی باشوری کوردستانی گرتووه‌ته‌وه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ری بکه‌ین، وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کوردستان ده‌مانه‌وێت ئه‌و ئاڵۆزی و ناکۆکیانه‌ی نێوان لایه‌نه‌کان و قه‌یرانه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، نه‌ک ببینه به‌شێک له‌و قه‌یرانانه و قوڵتری بکه‌ینه‌وه".
کارایلان، راشیده‌گه‌یه‌نێت:" گه‌له‌که‌مان له‌باشوری کوردستان زۆر زه‌حمه‌تی کێشاوه، له‌ئێستادا هه‌ندێ ئازادی دروست بووه، ده‌بێ بۆ ئازادی به‌شه‌کانی تری کوردستانیش رۆڵی خۆی به‌جێبهێنێت، ئێمه لایه‌نگری دوژمنانه‌یه‌تی ناوخۆ نین، هه‌ندێ که‌س ده‌یانه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کوردستان بکه‌نه لایه‌نێک، به‌ڵام ئێمه له‌دژی ئه‌وه‌ین ببینه لایه‌ن".
موراد کارایلان، له‌سه‌ر بانگه‌شه‌کان ده‌ڵێت:" ده‌بێ مرۆڤ هۆشیار بێت، ئه‌و بانگه‌شانه، بانگه‌شه و پیلانی دوژمنانه، چۆن برایانی پارتی به‌شتێکی وه‌ها باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه رۆژه‌ڤی خۆیان، ئێمه تێناگه‌ین، هاوکات برایانی یه‌کێتی چۆن شتی وه‌ها باوه‌ڕ ده‌که‌ن که ئێمه بچین له‌رانیه و قه‌ڵادزێ سه‌رهه‌ڵدان رێکبخه‌ین، بکه‌ین، ئێمه هه‌ر رۆژه به‌یه‌که‌وه لهدانوستانین، ئه‌وان چۆن شتی وه‌ها باوه‌ڕ ده‌که‌ن، شتی وه‌ها بوونی نیه، پیلانی دوژمن هه‌یه، پیلانگێڕیه‌ک له‌ئارادایه، ده‌یانه‌وێت نێوانمان خراپ بکه‌ن، چونکه ده‌یانه‌وێت له‌نێوانماندا ئاڵۆزی و بێ سه‌روبه‌ری دروست بکه‌ن و له‌یه‌کتر دامانببڕن، ده‌یانه‌وێت ئێمه له‌دژی یه‌کتر به‌کاربهێنن و به‌و شێوه‌یه پلانی دروستکردنی کوردستان خراپ بکه‌ن و راستیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه".
ده‌سته‌ی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که و فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل، ئەو سیاسەتەی هەیە وەک داگیرکاری قوڵ لە کوردستان بەناوی دەکات و دەڵێت:" لەگەڵ ئەوەی کورد نەتەوەی هەرە کۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوینە، بەڵام تا ئێستا نکۆڵی لە مافەکانی کراوە، بەڵام گەلەکەمان 90 ساڵە لەبەرخۆداندایە، ڕووبەڕووی ئەنفال و کۆمەڵکوژی بوەتەوە، ئیدی گەیشتوەتە ئاستێک کە دەبێت دان بەمافەکانیدا بنرێت، ئێمە و دوژمنیش ئەو ڕاستیە دەزانین، لەکوردستان داگیرکاری قوڵ هەیە، ئەو داگیرکاریە هەرچەندە لەنێوانیاندا ناکۆکیش هەبێت، بەڵام لەسەر کوردستان ڕێکن، ئەمڕۆ ئەوانە زۆر چالاکانە لەسەر کارن، بەپێشەنگایەتی ئاکەپە شێوازی خۆیان نوژەن دەکەنەوە، شێوازی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبەن، قسەیەک دەکات و شتێکی تر دەکات".
کارایلان، لەسەر سیاسەتی ئاکەپە دەڵێت:" ماوەی 11 ساڵە ئاکەپە بەشێوازی جیاواز لەگەڵ ئێمەدا دانوسانی دەکرد، قۆناغی ئۆسلۆ هەبوو دوای ئەوەی قۆناغی ئیمراڵی، پاشان ئێمە تێگەیشتین ئەوانە هەمووی بۆ شەڕی تایبەتە نەک بۆ چارەسەری، ئەوانەی لەگەڵ ڕێبەرمان ڕێبەر ئاپۆ دیداریان ئەنجامدەدا و دەیانگوت چارەسەری دەکەین، بە ڕاوێژکارەکانیش لەناو پلانی لەناوبردنی کوردان‌دا بوون، ئەوانەش دووڕووبوون، ئەوانە ئێستا لە باکور و باشوور و ڕۆژئاوا لەسەر کارن، لەبەر ئەوەی ئەوانیش دەزانن لەم هەلومەرجەدا کوردستان ئاوا دەبێت.
بۆئەوەش دەیانەوێت کوردان بەیەکدا بدەن و شەڕی ناوخۆیی لەنێوانیاندا دروست بکەن، تا لە دیزاینی نوێ‌دا کوردان جێگەیان نەبێت، بۆئەوەش میتی تورک، تەشکیلاتی ئیستغباراتی تورک، لەم ڕۆژەدا زۆر چالاکانە لەوبوارەدا کار دەکەن، ئامانجیشیان نانەوەی ئاژاوەیە لەناو کوردان، ئێمە زۆر بەباشی ئاگاداری ئەوەین.
لەسەر بانگەشەکانی تەقاندنەوەی هێڵی نەوتی باشووری کوردستان و تورکیا لەلایەن پەکەکەوە کارایلان وتی:" لەسەر تەقینەوەی بۆریە نەوتەکان هەندێک کاربەدەستی باشووری کوردستان بەشێوەیەکی ناراست و دوولە ئەسلوب ڕەخنەیان لە ئێمەگرت، لەجێی ئەوەی لە ئێمە بپرسن کێ ئەوەی کردووە بەزمانێکی نەرێنی ڕەخنەیان لێگرتین، بەڵام پاشان لایەنی دیکە پرسیاریان لەوبارەیەوە کرد، سوپاسی ئەو لایەنانە دەکەین و هەرچی ڕاستیەکانە پێمانگوتن، لە 27 مانگدا وتیان لە ناوچەی هەزەخ بۆری نەوتی کەرکوکیان تەقاندوەتەوە، ئێستا لە هەزەخ شەڕ هەیە، بۆیە دەیانەوێت ئەوەی لەوێ ڕوویداوە بیخەنە ئەستۆی ئێمە، من خۆم لێکۆڵینەوە لەوە کرد و بۆم ئاشکرابوو کە هێزەکانی ئێمە هیچ پەیوەندیەکیان بەو کارەوە نیە، کەوتە کێ ئەو بۆریانەی تەقاندوەتەوە؟ دیارە ئەوانەی ئەوەیان کردوە کۆنترگەریلاکانن کە دەیانەوێت ئاژاوە بنێنەوە، دەستی میتی تورک لەو تەقینەدا هەیە".
لەسەر ئەو بانگەشانەی گوایە پەکەکە لەگەڵ هەندێک لایەنی دیکەی باشوور دەیەوێت ڕاپەڕین دروست بکەن ناوبراو وتی:" من لە ڕاگەیاندنەکاندا ئەوەم بیست، گوایە لایەنگرانی پەکەکە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕانیە و قەڵادزێ ڕاپەڕین دەکەن، یان دەڵێن پەکەکە دەیەوێت بە قەیرانی ئابووری باشووری کوردستان تێکبدات، باشە مرۆڤ چۆن باوەڕ بەوشتانە دەکات، هەندێک لە برادەرانی پارتی چوون لەسەر ئەو شتە لەگەڵ کۆنسوڵی وڵاتان لە هەولێر کۆبونەتەوە، من پێیان دەڵێم ئەگەر ئێوە شتێکی بەو شێوەیە دەزانن بۆ نەهاتون بەخۆمان بڵێن، بۆیە ئەو بانگەشانە بەتەواوی درۆن و بێ بناغەن، ئەوانە فیتنەیی و دووبەرەکی دروست دەکەن، تەنها دوژمنەکانمان سود لەو کارانەی ئەوان وەردەگرێت، خۆ ئەوان دەڵێن بەڵگەمان لەبەردەستدایە کوا بەڵگەکانتان ئاشکرا بکەن، ئەگەر بەڵگەیەک لەوبارەیەوە هەیە ئەوا هەر خراپترە، دیارە ئەوانەی بەنیاز ئەو ئاژاوەیە بنێنەوە ئامادەکاریەکی باشیان کردوە".
فەرمانداری ناوەندی پاراستی گەل هۆشیاری دەدات بە ڕای گشتی کە ئەو بانگەشانە گەمەیەکی چەپەڵی دوژمنن و دەڵێت:" چۆن برادەرانی پارتی باوەڕیان بەو شتە کردوە و کردویانە بەڕۆژەڤی خۆیان، هەروەها چۆن برادەرانی یەکێتی باوەڕیان بەوشتە کردوە ئێمە لەوە تێناگەین، ئێمە ڕۆژانەن لەگەڵ یەکدا لەدانوسانداین، ئیدی چۆن شتێکی وەها دەبێت؟ ئەوانە ڕاستنین و هەمووی گەمەی دوژمن، پلانگێڕیەک لە ئارادایە، دەیانەوێت نێوانمان تێکبدەن، دەیانەوێت بماندەن بەیەکدا و تا کوردستان تیکبدەن".
کارایلان، دەشڵێت:" باهەموو کەسێک ئاقڵانە بیربکاتەوە، پەکەکە ناچێت لە ڕانیە و قەڵادزێ ڕاپەڕین بکات، یان ئابووری باشووری کوردستان تێکبدات، ئەوانەی ئەو رەخنانە دەگرن با سەرەتا بێن لەگەڵماندا قسە بکەن، ئەمڕۆ پەکەکە دەستی بەقۆناغێکی مەزن کردووە، دەوڵەتی تورک لە باکوری کوردستان گەلەکەمان کۆمەڵکوژ دەکات زیاتر لە 300 کەسی مەدەنی شەهیدکردووە، هەموویان کەسانی بێچەک بوون، تەنها بۆئەوەی کوردان بترسێنن، تا کورد خاوەنداری لە خۆی نەکات، هەموو شارەکانیان کاول کردوە ئەگەر وانەبێت ناتوانن لەگەڵ ئێمەدا شەڕ بکەن گەنجانمان هەموویان چەکی سوکیان پێیە، بەنزینیان کرد بەسەر کەسانی مەدەنیدا و سوتاندیانن، ئەردۆغان سەدامی نوێی ئەم سەردەمەیە، هەتا لەسەدام خراپترە".
لەسەر دژایەتی ئەردۆغان بۆ باشووری کوردستان ناوبراو وتی:" ئێستا ئەردۆغان و داودئۆغڵوو لەگەڵ کاربەدەستانی باشوور دۆستایەتی دەکەن، بەڵام لەپاڵ ئەوەشدا گۆڕیان بۆ هەڵدەکەنن، ئەگەر ئەوان بتوانن ئێمە لەناوببەن ئەوان بەئاسانی ئەوانیش لەناو دەبەن، بۆچی ئەوان لەدژی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوان؟ لەبەر ئەوە هەموو هێزە نێونەتەوەییەکانیان کرد بە دوژمنی خۆیان، دەڵێن ئێمە ئەو هەڵەیەی لە عێراق کردمان لە سوریا دوبارەی ناکەینەوە، من بەکاربەدەستانی باشووری کوردستان دەڵێم ئایا ئێوە ئەو قسانەی ئەوان نابیستن؟ ئەردۆغان 15 ڕۆژ بەرلەئێستا هەمان قسەی کردەوە، ئەو نەئیوەی خۆش دەویت و نە ئێوە قبوڵ دەکات، ئەو بۆ بەرژەوەندی خۆی و لەپێناو ئەوەدا کە ئێمە لاواز بکات پەیوەندی لەگەڵ ئێوە بەستوە، پارە و سامانی ئێوە دەبات، ئێستا تەنها باشووری کوردستان وەک دۆستی تورکیا ماوەتەوە".
موراد کارایلان، بانگ لە یەکێتی کوردان و دیالۆگ دەکات و دەڵێت:" لەنێوان ئێمەدا کێشە هەیە بەڵام دەتوانین هەموو ئەوانە بە دیالۆگ چارەسەر بکەین، ئێستا پێویستمان بەیەکێتی نەتەوەییە، ئەگەر ئێمە نەبینە یەکیش بادوژمنایەتی یەکتر نەکەین، دەبێت پڕەنسیپی سیاسەتی کوردیمان هەبێت، کەس چاڵ بۆکەسی دیکە هەڵنەکەنێت، من خۆم چەند دیدار و دانوسانێکم لەو بارەیەوە کرد، ئەوەی پێویست بێت وتمان، هەندێکیان ئەرێ کرد بەڵام پاشان پێکیان نەهینا، بەڵام دەزانین هەندێک لایەنی بیانی بەگوێی برادەرانماندا دەچرپێنن دەڵێن ئەگەر ئێوە پەیوەندیتان لەگەڵ پەکەکە بەهێز بکەن ئەوا پەیوەندیتان لەگەڵ تورکیا لاواز دەبێت و ئەوکاتە ناتوانن دەوڵەتی کوردی ئاوابکەن، وەرن لەگەڵ دەوڵەتی تورک پەیوەندیتان بەهێز بکەن ئەوان بۆ دەوڵەتی کوردی پشتگیریتان دەکەن، بەڵام هەموو ئەوانە درۆن، ئەم قسەیەی من بنوسن بۆ مێژوو ئەگەر هەموو جیهان قبوڵ بکات باشووری کوردستان ببێتە دەوڵەت حکومەتەکەی ئاکەپە قبوڵ ناکات".
هه‌روه‌ها، ده‌ڵێت:"ئێوە وەک ئێمە ئاکەپە ناناسن، ئێمە لەگەڵ ئەواندا ژیاوین، ئەوان لەلایەن قسەی لەگەڵ کەسێک دەکەن و لەولاشەوە گۆڕی بۆ هەڵدەکەنن، نابێت باوەڕ بە دژمنەکەمان بکەین، شتێک لە پاشەڕۆژماندا هەیە بۆ ئەوە دەبێت یەکێتی نێوان خۆمان ئاوابکەین، ئەگەر وابێت هیچ کەسێک ناتوانێت ئێمە بەیەکدا بدات، ئەوکاتە دەتوانین کوردستان ئاوابکەین، ئاواکردنی کوردستان بەدۆستایەتی کردن لەگەڵ ئاکەپە دروست نابێت، ئاکەپە دوژمنێکی دووڕووە، لەباکوری دەستی کردوە بە کۆمەڵکوژی و لە ڕۆژئاواش بۆئەوەی کۆبانی و عەفرین و گردەسپی نەگەنە یەکتر دەستی بەهەڵمەتێک کردووە،دژ بە باشووری کوردستان لە ناوچەی رحا (ئورفە) بۆریە نەوتەکان دەتەقێنێتەوە، لەهەمان کاتدا لەناوخۆی کوردستان دۆر و پڕوپاگەندەی ئەوە بڵاودەکاتەوە کە گوایە پەکەکە ڕاپەڕین دەکات، هەمووئەوانە بۆئەوەیە ئێمە بەشەڕبدەن، ئەگەر برادەرانمان باوەر بەوە ناکەن پێیان دەڵێین وەرن با کۆمیسیۆنێکی هاوبەش ئاوا بکەین و ئەو کۆمیسیۆنە بچێت لێکۆڵینەوە لەڕاستیەکان بکات، هەرئەنجامێکیش دەرکەوت ئێمە قبوڵمانە".
موردا کارایلان، لەبەردەوامی قسەکانیدا دەڵێت:" لەبەر ئەوەی بەو کەسانە دەڵێن کە وتویانە بەڵگەمان لایە با ئاشکرای بکەن ئەو بەڵگانەیان لەکوێ هێناوە؟ دەبێت لەم کاتەدا لایەن و سیاسەتمەدارانی کورد هۆشیاربن، دوژمن لە ئێستادا بەنیازە هەموو کورد بەسەرە لەناو ببات، ئێمە هەموومان لەکەشتیەکداین، داهاتووی هەموومان یەکە، بۆیە داوایان لێدەکەین کۆببینەوە و یەکێتیەک ئاوا بکەین، تا ئەو پلانگێڕیە بەتاڵ بکەینەوە، بەتایبەت باشووری کوردستان با لە تێکۆشانی ئازادی‌دا ڕۆڵ ببینن".
لەکۆتایی قسەکانیدا کارایلان، دەڵێت:" هەرچی بکەوێتە ئەستۆی ئێمە جێبەجێی دەکەین، دەبێت گەمەکانی دوژمن باش ببینن و هەڵوێستمان هەبێت، وادیارە هەندێک خێرنەخواز هەن کە دەیانەوێت کێشە دروست بکەن، دەبێت ئەو پیلانانە پوچەڵ بکەینەوە، لەمانگی ئاداردا تێکۆشانی ئازادیمان بڵندتر دەکەین، لە باکوری کوردستان سەردەمێکی نوێ دەستی پێکردوە، داوا لە هەموو گەلەکەمان لە هەرچوارپارچەی کوردستان دەکەین پشتگیری خۆیان ڕاڤەبکەن، ئەو بەرخۆدانە مایەی سەربڵندیە بۆ هەموو کوردان، هیوادارین لەگەڵ نەورۆزدا هەموو لایەک هەنگاو بۆ پێشکەوتنی یەکێتی نەتەوەیی و چارەسەری پرسی کورد بنێت".
س.خ/ش.ف
No comments:
Post a Comment