Pages

Ads 468x60px

21 May 2017

سەرۆک ترمپ بە سەردانێک گەیشتە وەلاتی عەرەبستانی سعودیا



سەرۆک ترمپ بە سەردانێک گەیشتە وەلاتی عەرەبستانی سعودیا 
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە میانەی وتارەکەی ڕۆژی یەکشەممەی لە ڕیازی عەرەبستانی سعودیە لە بەردەم دەیان ڕێبەری وڵاتانی موسوڵمان و عەرەب داوای یەکێتی موسوڵمانانی کرد لە شەڕی دژ بە تیرۆرسمدا.

سەرۆک ترامپ لە یەکەم گەشتی وەکو سەرۆک بۆ دەرەوەی وڵات، گوتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێویستی بە هاوپەیمانێتی ئەو وڵاتانەیە کە هەوڵی هاوبەش دەدەن بۆ بنبڕکردنی توندڕەوەی و شەڕی دژ بە تیرۆرسمی وەکو شەڕی نێوان چاکەو بەدکاری ناودێر کرد.
سەرۆک ترامپ گوتی " ئەمە شەڕی نێوان ئاینە جیاوازەکان، ئاینزا جیاوازەکان یان شارستانیەتە جیاوازەکان نییە ئەمە شەڕی نێوان تاوانبارە دڕندەکانە کە دەیانەوێت ژیانی مرۆڤەکان تێک بدەن لەگەڵ خەڵکی ئاسایی هەمو ناوچەکان کە دەیانەوێت ژیانیان بپارێزرێت".
سەرۆک ترامپ لە وتارەکەیدا باسی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کرد.
ئەمەش بەشێکە لە وتارەکەی سەرۆک ترامپ

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates