Pages

Ads 468x60px

25 May 2017

بنەماڵەی بارزانی دواھەمین بزماری خۆیان لە تابووتی ئازادی دا.


بنەماڵەی بارزانی دواھەمین بزماری خۆیان لە تابووتی ئازادی دا.
بەدرێژایی تەمەنی حکوومەتی کوردی لە باشوور....کوردی رۆژهەڵات لە نووسەر و سیاسەتڤانەوە بگرە تاکوو دەگاتە سەرکردە و چاڵاکڤان و پێشمەرگە و رۆژنامەنووس و مرۆڤی ئاسایی تیرۆر کراون و کوژراون و تەحوویلی کۆماری ئیسلامی ئێران دەراونەتەوە و تا ئێستاش چاڕەنووسی زۆر کەیس و پەروەندە بە شاراوەیی ماونەتەوە...

 تیرۆر و ڕەفاندن و ڕادەستکردنەوەی چاڵاکڤانانی کوردی رۆژهەڵاتی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بە دەستێ کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدامەی هەیە کە بە دڵنیایەوە بە بێ هاوکاری لایەنێکی کوردی باشور ئەم هەوڵانە سەرناگرن، و لەنوێترین هەوڵەکانی ئێران سۆران سەقزی رۆژنامەنووس و چالاکێ ئۆپۆزیسیونێ کوردستانی خورهەڵات تیرۆر کراوە و هەموو بەڵگەکان پشتڕاستی ئەوە دەکەن سۆران لایەن ئیتیڵاعاتێ ئێران و بە هاوکاری لایەنێکی کوردی ( دەزگاێ پاراستنێ بارزانی ) شەهید کراوە.....
 دەنگۆی تیرۆرکردنی سۆران سەقزی لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەهاوکاری پاراستنێ بنەماڵەی بارزانی دڵەڕاوکێیكی گەورەی لای کوردانی رۆژهەڵات ـ نیشتەجێ و پەنابەر لە باشوری کوردستان دروست كردوە،بەداخەوه حیزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات بێباکانە لەو روداوانە دەرۆانن و جورئەتی بەدەنگهاتنیان نییە، بێئاگا لەوەی کە ئەگەر جاسوسەکانی ئێران و بنەماڵەی بارزانی ئەوەندە ئاسان بتوانن لە باشوری کوردستان و بەڕۆژی رووناک کوردێکی رۆژهەڵات تیرۆر بکەن، چاوەڕوانکراوە هەریەک لەسەرانی ئەوانیش بەو دەردەبەرن،بێئاگا لەوەی بەدەنگهاتن لەسەر کەیسی تیرور و هەوڵی دیاریکردنی چاڕەنوسی تیرۆری کەیسی ئەم رۆژنامەنوسە رۆژهەڵاتییە، دەرخستنی توانای ئەوانە لە وروژاندنی ڕای گشتی جیهان و دڵنیایی بەخشینە بەهەموو ئەو کوردانەی کە لەرۆژهەڵات توشی گرفتارییەک دەبن و ئاوارەی باشووری کوردستان دەبن،لەوەی حیزبەکوردییەکانی رۆژهەڵات ئەو باوەش و پەناگە ئارامەیە کە ئەوان پەنای بۆ دەبەن.
 بەڵام بەداخەوە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەمبەر تیرۆر و کووشتنی " سۆران سەقزی" بێدەنگن، بێدەنگی ئەوانیش لەپرسێکی بەو شێوەیەدا زۆر ترسناکە....
 دواھەمین قوربانی تیرۆری سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەشاری ھەولێر کووشتنی چاڵاکوان و رۆژنامەنووس (سۆران سەقزی)بوو،کە چەند رۆژ پێش ئێستا لە شوێنەکەی خۆی کوژراوە و دەزگاکانی ئاسایش و پاراستنی بنەماڵەی بارزانی لە چەندین لێدوانی ناکۆک و دژ بەیەکدا ھەوڵیانداوە ھۆکارەی تیرۆرکردنەکەی بگەڕێنەوە بۆ تەواو نەبوونی باری دەروونی ئەو ڕاگەیاندنکاری کوردی رۆژھەڵات، کە کەوتۆتە ژێر گوشاری ماڵی و قەرزدار بوونەوە و بەم ھۆیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە،بەڵام بنەماڵەی ناوبراو تەواویی ئەو دەنگۆ و ڕاپۆرتانەی دەزگاکانی ئاسایشی سەر بە پارتی دیمۆکرات و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەتدەکەنەوە،زور کەس گومانی ئەوەیان ھەیە کە سۆران سەقزی بە پیلانی ئیتیڵاعات و پارتی دیمۆکرات تیرۆر کراوە..
 تەواویی ئاماژەکان پەنجەی تاوان بۆ ڵای پارتی دەڕێژ دەکەن لە کەیسی کووشتنی ئەو رۆژنامەنووسە رۆژهەڵاتیەی دانیشتووی شاری هەولێر،چۆن تیرۆری سۆران سەقزی لەناوەڕاستی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ولەناو ڕێستورانتەکەی خۆیدا و لەژێر چاوەدێری ئەم هەموو دەزگەی ئاسایش و پۆلیسی بنەماڵەی بارزانی بە رۆژی رووناک کارێکی فرە ئەستەمە ئەگەر دەستی پارتی و پاراستنی تێدا نەبێت،چۆن هەموومان دەزانین لەناو هەولێر مێش ناتوانی بەئاسمانەوە بفڕێت ئەگەر پاراستن و ئاسایشی پارتی ئیزنی پێ نەدات،کەواتە چۆن دەبێ چالاکڤان و رۆژنامەنووسێک بەو شێوەیەی کۆتایی بەژیانی بێت و هەموو لایەنەکانیش بەوپەری خەمساری و بێباکی لێ بڕوانن..
 سۆران ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە حیزبێکی رۆژهەڵات دەکات لە شاری هەولێر و کۆیە،کەواتە بێدەنگی ئەوانیش زیاتر گومان دروست دەکات لە ئاست ئەو تاوانە گەورەیەدا دەرحەق بە کوردی رۆژهەڵات دەکرێت...
 بنەماڵەی سۆران سەقزی و تەواویی چاڵاکانی ناوخۆیی وڵات لە نزیکەوە رووداوەکە دەشۆپێنن و زورێک پێیانوایە بنەماڵەی بارزانی بەهاوکاری بەکرێگیراوانی ئیتیلاعات و سوپای قوودسی ئێران لە هەرێمی کوردستان پێلانی تیرۆرکردنی سۆران سەقزی یان جێبەجێکردوە و بۆ ئەوەی هیچ شونەوارێکی کووشتن و تیرۆریش جی نەهێلن کۆمەڵێک وێنەسازییان بۆ کردوە بە ئاماژەی ئەوەی رووداوەکە خۆکووشتن بووە......

ڕوڵێ پارتی لە ڕادەست کردنەوێ مولوود ئافەند
کێسێ مولوود ئافەند یەکێک لە گرنگترین بابەتە ئەمنیەکانە .
 ھەوڵدان بۆ کووشتنی"مەولوود ئافەند"،رۆژنامەنووس و سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل ـ کورد و بەرپرسی دەزگەی ئیسرائیل ـ کورد لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕێککەوتی(2012 ژۆئەن8 )،لەسەر داوای کۆماری ئیسلامی ئێران وبەپێی بەڵگەنامەکانی وێکلیکیس کە ئاماژە بە نھێنی کووشتن و تیرۆری و ڕادەستکردنەوەی بە دەوڵەتی ئێران دەکەن،بۆ ئەو مەبەستەش "مەولوود ئافەند" لە ھەولێر لە ترسی پاراستنی بنەماڵەی بارزانی بەناچاری روو دەکاتە شاری سلێمانی بەمەبەستی سەفەر کردن و دەرچوونی لە کوردستان ،بەڵام ئەندامانی پاراستن لە شاری سلێمانی بەھاوکاری ھێزێکی زانیاری کە پێوەندی نھێنیان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی و پاراستن و ئیتیڵاعاتی ئێران ھەیە بە پێلانێکی پێشوەختە ئامادەکراو لە ناو شاری سلێمانی و لە ناوچەی سەرچنار لە پێش کافتریا و مۆڵی ئیستانبووڵ بە بێھۆشکراوی دیڕەفێنن و دەیخەنە ناو ئۆتۆمبیلی دیپلۆماتەکانی سوپای قوودسی ئێران و دوایی لە تاران بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەشەنجە و لێدان و زیندانی چاڕەنووسی ئاشکرا دەبێت.
 ئافەند، سەرنووسەری گۆڤاری (ئیسرائیل-كورد) بوو،گۆڤارێک بۆ دروستکردنی پێوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ جوویەکان كێشەی زۆری خستە سەر پێوەندی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەتەک ئێراندا، بەشێویەك كە لەچەند بەڵگەنامەیەكی رەسمیدا ئاشكرا بووە كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بەتوندی داوای لەبەرپرسانی هەرێمی كوردستان كردبوو رێگە لەدەرچوونی ئەو گۆڤارە بگرن.
بۆ ئێمە کورد لەو قۆناغەدا گرنگە و دەبێ بە شێوەیەکی زۆر ستراتێژیکی سەیری مەسەلەی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل بکەین، ئەوەیش بە شێوەی بزاڤێکی سیاسی و رۆشنبیری لە هەوڵی شکاندنی ئەو تابۆیە دابین کە ساڵانێکی زۆر لەسەر ئێمە فەرزکراوە، گۆڤاری ئیسرائیل - کورد لەو ماوەیەدا توانیویەتی کە ئەو ترسەی ساڵانێکی زۆرە باڵی بەسەر شەقامی کوردیدا کێشاوە لەمەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان کورد و جوولەکە بشکێنی و شەقامی کوردیش لە گرنگی ئەو پەیوەندییە تا رادەیەکی بەرچاو ئاگادار بکاتەوە، هەرچەندە دەرچوونی گۆڤاری ئیسرائیل - کورد لە ماوەیەکی کەمدا لە کوردستاندا توانیویتی سنوورە لۆکالیەکانی میدیای کوردی دەرباز بکات، بۆیە ترس و هەرەشەی کووشتنی رۆژنامەنووس و بەرپرسانی گەویشتبووە لووتکەی خۆی،تا؟ئەوەیکە ئێران و پاراستن و زانیاری بە پێلانێکی داڕێژراو توانیان بەرپرس و سەرنووسەری ئەو گۆڤاری لە شاری سلێمانی بڕەفێنن و تەسلێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بکەنەوە.
ئامانجێ مولوود ئافەند گرنگی دان بووبە پیوەندی گەلێ کورد و جۆلەکە بە شێوەیەکی زۆر ستراتێژیکی سەیری مەسەلەی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەت و گەلێ ئیسرائیلێ دەکرد .لە ڕێگاێ گوڤارەکیەوە ئەوەیش بە شێوەی بزاڤێکی سیاسی و رۆشنبیری لە هەوڵی شکاندنی ئەو تابۆیە دابوو کە ساڵانێکی زۆر لەسەر ئێمەێ کورد فەرزکراوە، گۆڤاری ئیسرائیل - کورد لەو ماوەیەدا توانی کە ئەو ترسەی ساڵانێکی زۆرە باڵی بەسەر شەقامی کوردیدا کێشاوە لەمەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان کورد و جوولەکە بشکێنی و شەقامی کوردیش لە گرنگی ئەو پەیوەندییە تا رادەیەکی بەرچاو ئاگادار بکاتەوە، هەرچەندە دەرچوونی گۆڤاری ئیسرائیل - کورد لە ماوەیەکی کەمدا لە کوردستاندا توانیویتی سنوورە لۆکالیەکانی میدیای کوردی دەرباز بکات، بۆیە ترس و هەرەشەی کووشتنی رۆژنامەنووس و بەرپرسانی گەویشتبووە لووتکەی خۆی،تا ئەوەیکە ئێران و پاراستن و زانیاری بە پێلانێکی داڕێژراو توانیان بەرپرس و سەرنووسەری ئەو گۆڤارە لە شاری سلێمانی بڕەفێنن و تەسلێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بکەنەوە.
بەگشتی خیانەت و بازرگانیکردن بە خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان،رەفاندن تیرۆر و فرۆشتنەوەی چاڵاکڤانانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە زۆنی زەرد و سەوز مێژووییەکی دوورو دەڕێژی هەیە،بۆیە پارتی و یەکێتی دەستێکی باڵایان هەیە لە کووشتن و سەرکووتکردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری دەسەڵاتی خۆیاندا،کە هیچکات مێژوو ئەم رووداوانە فەرامۆش ناکات و لە فیکر و ڕامانی گەڵی کوردا ناسڕدرێتەوە..
فەریبورز ئاودانان

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates