دوای ٦٠ ساڵ سه‌رۆکى کۆریاى باکوور سەردانی کۆریای باشووری کرد
دوای تێپەڕ بوونی ٦٠ ساڵ بۆ یەکەم جار سەرۆکی کۆریای باکوور بە فەرمی سەردانی کۆریای باشووری کرد. کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور بە پیادە دەربازی خاکی کۆریای باشوور بوو لە لایەن سەرۆکی کۆریای باشوورەوە بە فەرمی پێشوازی لێ‌کرا.
به‌یانى ئه‌مڕۆ کیم جۆنگ ئون به پێ ئه‌و هێڵه سه‌ربازییه‌ى بڕى که له‌نێوان هه‌ردوو کۆریاى باکوور و باشوور له ساڵى ١٩٥٣وه دروستکراوه و چووه کۆریاى باشووره‌وه و له‌لایه‌ن موون جاى ئین سه‌رۆکى کۆریاى باشور پێشواز لێ‌کرا.
کیم جۆنگ ئون یه‌که‌مین سه‌رۆکى کۆریاى باکوره، که له ساڵى ١٩٥٣وه سه‌ردانى کۆریاى باشورى بکات و ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که بشکێنێت که له‌نێوان هه‌ردوو کۆریا زیاتر له ٦٠ ساڵه دروست بووه.
ئه‌وان ئه‌مڕۆ له کۆبوونه‌وه‌کانیاندا باسى چه‌کى ئه‌تۆمى و ڕێکه‌وتنى ئاشتى ده‌که‌ن له‌نێوان هه‌ردوو کۆریادا.
No comments:
Post a Comment