دوایین ئاماری شه‌ڕ له برادۆست؛ ١٤ سه‌رباز كوژران و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له دژی سه‌ربازانی سوپای توركیا كه له هه‌رێمی برادۆست-ی باشووری كوردستان جێگیربوون، چالاكییه‌كی به‌هێزیان ئه‌نجامدا. له گردی لێلیكان گه‌ریلا هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ری سه‌ربازان و ١٤ سه‌رباز كوژران و ٧ سه‌ربازیش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له هه‌رێمی برادۆسته‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی لێلیكان-ی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان چالاكییه‌كی به‌هێزیان ئه‌نجامداوه.
چالاكییه‌كه ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١١ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای توركیا تێكدران و لایه‌نی كه‌م ١٤ سه‌رباز كوژران و ٧ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی ANF برینی ٤ سه‌رباز سه‌خته.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گردی لێلیكان گه‌مارۆ دراون و نه‌ده‌توان جموجۆڵ بكه‌ن، نه ده‌شتوانن له هه‌رێمه‌كه ڕابكه‌ن.
No comments:
Post a Comment