قەندیل بە درێژایی مێژووی نەتەوەکەمان و شۆڕشە یەک لە دوایی یەکەکانی دژ بە دووژمنان وداگیرکەران ، سمبولی خۆڕاگری و ڕەمزی فیداکاری و لانکەی شۆڕش وبەرخۆدان و مژدەی سەرکەوتن بووە بەسەر دووژمنان وناحەزانی نەتەوەکەماندا
دووژمنانی نەتەوەکەمان هەرگیز نابنە دۆست و پشتیوان و زامنی دەستەبەرکردنی ماف وئازادیەکانمان.
بەپێچەوانەوە دووژمنان، هەمیشە و بە درێژایی مێژووی خەبات وتێکۆشانی نەتەوەکەمان هۆکاربوون بۆ لەناوبردنی خەون و هیواو ئاواتەکانمان وهیچ کات دەرفەتیان پێ نەداوین خۆمان خاوەنی خاک و ئاو کیان و دەستکەوت و ژیان و ماف و ئازادیەکانی خۆمان بین ولەم پێناوەشدا ڕووبەڕووی چەندین کارەساتی کۆمەڵ کوژی وکوشتن وزیندانی وئەشکەنجەو پەتی سێدارەو ئاوارەیی وخاپورکردنی شاروگوندەکانمان بووینەتەوە و تەنانەت بێ بەشیان کردووین لە ئاخافتن بە زمانی شیرینی کوردی ،
خراپتریش لە دووژمنان ئەوکەسانەن کە دەبنە کۆیلەو هەڵگری فکرو ئایدەلۆژیایی شەڕی براکوژی و جێ بە جێ کردنی اجندای سیاسەت و ستراتیجیەتی گڵاوی دووژمنان دژ بە نەتەوەکەمان .
گەریلاو پەکەکە و قەندیل ناسنامەی نەتەوەیەکن هەرگیز ڕێگا نادەین پۆستاڵی گڵاوی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیایی فاشت و بە کرێ گیراوانیان بگانە قەندیل ،
خاکێک کە بە هەزاران ڕۆڵەی تێدا پەروەردە بووبێت و داربە دارو نەمام بە نەمامی چیاکانیان بە خوێنی خۆیان ئاودابێت و بەڵێنی پاراستنیان دابێت هەرگیز خەونی گڵاوی دووژمنان وبەکرێ گیراوان نایەتەدی و تەسلیم نابێت
گەریلا هێزێکی پۆڵاین و دووژمن بەزێنن ، پێویست ناکات شانسی خۆتان تاقی بکەنەوە و مێژوو هێزو پێگەو دەسەڵاتتان تووشی شەرمەزاری و شکست بکەن.
شۆڕش غفور. ۲۱/٤/۲۰۲۰