Pages

Ads 468x60px

21 Apr 2020

دوبارە بە هووی سەخزیی یەکیەتیەوە کوردەکانی رۆژهەلاتی کوردستان وەک دیمۆکراتەکانو کومەلەکان داوای دانووستانیان لە رژیمی سیدارەی ئیران کردوە کە رژیمی ئەمجارە حیزبەکانی بە لاواز زانیووە و رەستی کردوتەوە کە لە گەلیاندا دانووستان بکات


دوبارە بە هووی سەخزیی یەکیەتیەوە کوردەکانی رۆژهەلاتی کوردستان وەک دیمۆکراتەکانو کومەلەکان داوای دانووستانیان لە رژیمی سیدارەی ئیران کردوە کە رژیمی ئەمجارە حیزبەکانی بە لاواز زانیووە و رەستی کردوتەوە کە لە گەلیاندا دانووستان بکات 
ئەوانەی بەناوی بزوتنەوەی شۆرشگێڕِی كوردستانەوە ئامادەن بە پیر رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە بچن كە ئەوە بۆ دەیانجار وەك هەنگاو و هەوڵی شكست خواردوو دووبارە دەبێتەوە، بەو هەوڵە چەندین جار شكستخواردووەیان تەنیا زیان بە بزوتنەوەی مافخوازانەی كوردستان دەگەیەنن و وەك مۆرەگەلێكی پاسیو و بێ كەڵك رژیم یاریان پێدەكات و كاریگەری خراپ لە سەر باری سایكۆلۆژی تاكی كورد دادەنێ. بۆیە ئەو جۆرە حیزبانە كە بە تەواوی تووشی پارادۆكس و كردەوەی نا تەبا بوون پێویستە لەلایەن خەڵكی كوردستان و بەتایبەت ئەندامانی خۆیانەوە پەراوێز بخرێن.
ئەو سازمانەی تێكەڵ بەو شەرمە نەبووە و خاوەن پرنسیب و چوارچێوەی شۆرشگێڕانەیە و لەگەڵ رژیمی ئێران مەرزبەندی و هێڵی سووری هەیە سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانە، هەر بۆیە پێویستە زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە بكرێنە پێشەنگی خەباتی مافخوازانەو ئازادیخوازانەی خەڵكی كوردستان.
سازمانی خەبات خاوەن ستراتیژێكی دیارە لە بەرامبەر رژیمی ئاخوندی و لەسەر ئەساس و بنەمای دروشمی روخان و لەناوچوونی رژیمی ئاخوندی بەرنامە و ستراتژی خۆی دارشتووە، هەر بۆیە ناتوانێ‌ هەر رۆژەی لەسەر هەوایەك بێ و سەر لە خۆیشی و خەڵكیش بشێوێنێ‌.
سازمانی خەبات رێی روون و ئاشكرایە كە دژایەتی رژیمی ئێران و وەدیهاتنی مافە نەتەوەییەكانی خەڵكی كوردستان لە ئەولەویەتی كارەكانیەتی و خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ‌ لە تاك بەتاكی نەتەوەكەی لە كوردستانی رۆژهەڵات.
هەر بۆیە زەروورە سیاسەت و بەرنامەكانی سازمانی خەبات بكرێتە بنەمای كارەكانمان چوونكە بۆ داهاتووی نەتەوەكەمان بەرچاوروونی زیاتر دەدات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates