Pages

Ads 468x60px

11 Apr 2020

کۆماری پەتو سیدارەی ڤایرۆسی کورونا فاشیستی ئیسلامی خورافاتی ئیران دو زیندانی لە زیندانی سەقز لە سیدارە دا یەکیک لە ئەو دو زینانیە ی وا ئەمرۆ لە سیدارە دران کاک مستەفا سەلیمی ٥٣ سالە بوو








کۆماری پەتو سیدارەی ڤایرۆسی کورونا فاشیستی ئیسلامی خورافاتی ئیران دو زیندانی لە زیندانی سەقز لە سیدارە دا یەکیک لە ئەو دو زینانیە ی وا ئەمرۆ لە سیدارە دران کاک مستەفا سەلیمی ٥٣ سالە بوو

له‌ زاری کارمه‌ندێکی ئاسایشی پێنجوێنه‌وه‌
مسته‌فا سه‌لیمی، ١٧ ساڵ به‌ تاوانی کوردایه‌تی له‌ ئێران سجن کرابوو، فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی هه‌بوو، که‌چی دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا سجنی سه‌قزیان شکاند و هه‌ڵاتن، خۆی گه‌یانده‌ باشووری کوردستان له‌ سنووری پێنجوێنه‌وه‌.
ئاسایشی یه‌کێتی له‌ ناحیه‌ی گه‌رمک "سه‌ر به‌ قه‌زای پێنجوێن" ده‌ستگیر کرا، دوای هه‌ماهه‌نگیی راده‌ستی دژه‌تیرۆری یه‌کێتی کرا، پاش لێکۆڵینه‌وه به‌ فه‌رمانی (لاهور جه‌نگی) له‌ رێگه‌ی هۆبه‌ی ئێرانی ده‌زگای زانیاری، ته‌سلیم به‌ ئێران کرایه‌وه‌!
بزانن مسته‌فا سه‌لیمی، چی به‌ ئاسایشه‌کانی یه‌کێتی گوتووه‌ له‌ پێنجوێن، که‌ ئه‌مه‌ به‌شێک له‌ قسه‌کانیه‌تی:
- بیکه‌ن له‌ راهی خوا، به‌قوربانتان بم، خۆتان لێره‌ زیندانیم بکه‌ن یان بمکوژن، به‌س مه‌مده‌نه‌وه‌ ده‌ست ئێران.
- مسته‌فا سه‌لیمی زۆر گریا، زۆر پاڕایه‌وه‌ و خۆی دا به‌سه‌ر پێڵاوه‌کانی ئاسایشه‌کان، ئاو له‌ چاوی نه‌ده‌وه‌ستا، سوێن به‌خوا کافر به‌زه‌یی پیا ده‌هاته‌وه‌، وتی: حه‌زه‌که‌م بمکوژن، با به‌ده‌ستی کوردی شه‌ریف بکوژرێم به‌س ته‌سلیم به‌ ئێرانم مه‌که‌نه‌وه‌.
- مسته‌فا، له‌ باخه‌ڵیدا هه‌ندێک تمه‌نی پێ بوو که‌ ده‌یکرده‌ حه‌ڤده‌ هه‌زاری عێراقی، هه‌روه‌ها بنێشتێک و دوو ره‌سمی خۆی.
به‌داخه‌وه... مسته‌فا ده‌یزانی ته‌سلیم به‌ ئێران ده‌کرێته‌وه‌.. ئاسایشه‌کان هیچ ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوو، چونکه له‌سه‌رووی خۆیان فه‌رمانیان پێکرابوو..

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates