دوو هاووڵاتیی خەڵکی "نەغەدە" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران
▪️ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەرهەنگ عەلیزادە" کوڕی "ڕەزا" و "فەرزین عەبدوڵڵازادە" کوڕی "خالید" خەڵکی گوندی " کۆیکانـ"ـی سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
▪️هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.
▪️بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.
▪️هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری گیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
No comments:
Post a Comment