🔻٥١٣ ڕۆژە چارەنووسی ژنە زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان نادیارە
🔹چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە دۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیان نیگرانی دەردەبڕن و دەڵێن زەینەب پێویستی بە چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندان هەیە.
🔹زەینەب جەلالیان تەنها ژنە گیراوای سیاسیە لە ئیران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بە سەردا سەپێندراوە و مافی ئازادی کاتیشی پێ نادرێت.
🔹هەروەها بە هۆی نەخۆشینەوە پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانە هەیە، بەڵام ڕێگە پێ نادرێت.
🔹٥١٣ ڕۆژە پارێزەر و بنەماڵەکەی هیچ زانیاریەکیان سەبارەت بە چارەنووسی زەینەب جەلالیان بە دەست نەکەتووە.
🔹ئەمە لە کاتێکدایە، بەهاری ساڵی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی پەتای کۆرۆنا زینەب جەلالیان لە زیندانی خۆی سەرەتا بۆ کرماشان، پاشان بۆ تاران و دواتر بۆ گرتووخانەی یەزد دوور خرایەوە و تووشی پەتای کۆرۆنا بوو.
🔹زینەب جەلالیان خەڵکی دەیم قشلاقی ماکۆیە، چواردە ساڵ پێش بە تۆمەتی ئەندامیەتی پژاک لە جادەی سنە بۆ کرماشان دەستگیر کرا.
No comments:
Post a Comment