ڕوسیا، وتورکیا و ئێران سەبارەت بە سوریا لە تاران کۆدەبنەوە
🔹عەلی ئەسغەر خاجی، ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران، بە ڕاگەیاندنەکانی وتووە، روسیا، تورکیا و ئێران سەبارەت بە بەڕیوەچوونی خۆلی تازەی دانوستانەکانی ئاستانە سەبارەت بە سوریا لە مانگەکانی فەبروەری یا خود مارسی ساڵی داهاتووی زایینی لە تاران بەڕێوەبچێت.
🔹عەلی ئەسغەر خاجی، ئاماژەی بەوە داوە ئەو خۆلەی دانوستان، بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ڕوسیا، ئێران و تورکیا بەرێوەدەچێت.
🔹خۆلی ١٧ی دانوستانەکان، دوێنی لە ئەنوەر سوڵتان پایتخەتی کەزاخستان دەستی پێکرد و تیدا نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، هەروەها نوێنەرانی وڵاتانی عیراق، ئەردەن و لوبنان وەک چاودێر بەشدار بوون.
🔹لە کۆبوونەوەکەدا، ئازادکردنی دیلەکان، دوزینەوەی بێ سەروشوێنان، سەقامگیری و ئاسایش، هاوکارییە مرۆییەکان بۆ سوریا و دەستپێکردنەوەی کاراکردنەوەی دەستووری سوریا گفتوگۆیان لە سەرکراوە.
🔹دانوستانەکانی ئاستانە، سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ لە پایتەختی کەزاخستان بە بەشداری نوێنەرانی، ئێران، تورکیا، ڕوسیا و سوریا و چەند لایەنیکی سوری دەستی پێکرد.
No comments:
Post a Comment