بوچی خیلی بارزانی واز لە خەیانەتکردن ناهینن؟ لە کاتیکدا هەموو کورد دەزانیت کە خیلی بارزانی جاش وخەیانەتکارەن
مستەفا قەرەسوو: ئەگەر پەدەكە ڕێگریی بکات لە گەیشتنی چەک بۆ ناوچەکانی گەریلا ئەوا شەڕ لەگەڵ پەدەکە لە هەموو ناوچەکانی گەریلا بڵاودەبێتەوە
http://israelkurd.blogspot.com/2022/05/blog-post_8.html
🔹 ئەندامێكی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی هێرش و داگیركاریی لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان ڕەوا دەكات پەدەكەیە و دەڵێت: پەدەكە ڕێگریی دەکات لە گەیشتنی چەک بۆ ناوچەکانی گەریلا، پەیوەندیی نێوان هێزەکانی گەریلا دەبڕێت و ئەگەر بەردەوام بێت، ئەوا شەڕ لەگەڵ پەدەکە نەک هەر لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و هەفتانین نامێنێتەوە، بەڵکو لە هەموو ناوچەکانی گەریلا بڵاودەبێتەوە.
🔹 مستەفا قەرەسوو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز تیشكی خستەسەر هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان و هۆكاری هێرشەكانی بۆ خیانەتی پەدەكە گەڕاندەوە.
🔹 قەرەسوو ئاماژە بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دەكات لەلایەن دەوڵەتی توركەوە و دەڵێت: هێزی زەمینی و هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورك لەبەرامبەر بەرخۆدانی تیمە گەڕۆكەكان و تونێلەكانی گەریلا و هاوكات لە بەرامبەر چالاكییەكان بێچارە و دەستەوەستان ماون، ئەوەی لە بەرامبەر گەریلا لەئێستادا بەكاریدێنن گازی كیمیایی قەدەغەكراو و چەكی كیمیاییە، لە شوێنی بۆمبی ئەتۆم كە لە شەڕی جیهانیی دووەم بەكاردەهات و لەهەموو ئەو گازە كیمیاییانەی تا ئێستا بەكارهاتوون، زیاتر لە هەموویان چەك و گازی كیمیایی لەبەرامبەر بەگەریلا بەكاردێنن، لەو چەكە كیمیاییەی سەدام حسین بەكاریهێنا زیاتر لەوە و بەچەندین قات لەلایەن دەوڵەتی توركەوە بەكاردێت، گەریلا لەڕێگە ماسكی بەرگریی لە گاز و ڕێكاری تر خۆیان دەپارێزن.
🔹 دەشڵێت: ژمارەی ئەو بۆمبانەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەسەر ڤیتنامدا بەریاندایەوە، بەساڵانە لە ڕۆژەڤدان، وەها باسیان لێوەدەكەن كە بۆمبارانی هەرە قورس لەمێژوودا بووە، ئێمە دەتوانین ئەمە بەئاسانی بڵێین؛ ئەو بۆمبانەی دەوڵەتی تورك لەم ساڵانەی دواییدا لە كوردستاندا بەكاریان دێنێت، لەو بۆمبارانەی لە شەڕی جیهانی یەكەم و دووەم و شەڕی ڤیتنامدا بەكارهاتوون، زیاترن.
🔹 لە بەشێكی تری قسەكانیدا باسی لە شكستی دەوڵەتی تورك و خیانەتی پەدەكە كرد و وتی: لەگەڵ ئەوەی کە توركیا زیاتر تەنگەتاو دەبێت، پەدەكە زیاتر بەشدارە لە شەڕدا، ڕێگریی دەکات لە گەیشتنی چەک و تەقەمەنی بۆ ناوچەکانی گەریلا، پەیوەندی نێوان هێزەکانی گەریلا دەبڕێت و ڕووبەری جموجوڵ تووند دەکاتەوە و ڕێگریی دەکات لە یارمەتیدانی هێزەکانی گەریلا.
🔹 بەوتەی قەرەسوو، ئێستا پەدەكە هەنگاوی دیکەی ناوە و هەوڵ دەدات هەندێک ناوچەی گەریلا بەناوی توركیاوە لەلایەن ناوچەکانی دەوروبەری گەریلاوە داگیربکات و دەڵێت: پشتگیریی ئێستای پەدەکە بۆ توركیا لەم ئاستەیە، ئەگەر ئەم هەنگاوانەی پەدەکە بەردەوام بن، ئەوا شەڕ لەگەڵ پەدەکە نەک هەر لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و هەفتانین نامێنێتەوە، بەڵکو لە هەموو ناوچەکانی گەریلا بڵاودەبێتەوە.
🔹 مستەفا قەرەسوو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لە “دوژمنایەتیی” پەدەکە بەرامبەر پەکەکە دەکات و دەڵێت: بێگۆمان هەندێک بەڵێنیان بە پەدەکە و جاشەکان داوە، یان پەدەکە حسابی ئەوە دەکات کە ئەگەر پەکەکە و تێکۆشانی ئازادیی لەناوببرێت، ئەوا هەموو گرووپە سیاسییەکان لەناودەبات و هەژموونی خۆیان بەسەر کورد-دا دروست دەکەن، چونکە ئەقڵییەتی دیموکراسییان نییە، ئەو پەیوەندییانەی کە پەدەکە لەگەڵ تورکیا لەسەر ئابووری دروستیکردووە، هاوکارییەکی چەپەڵی دروستکردووە لە نێوانیاندا، پەدەکە ئەمجارە بە ئاشکرا چووە ناو شەڕەوە، ڕەنگە چەند بەڵێنێک بە پەدەکە درابێت، بەڵام دوژمنایەتیی پەدەکە لەگەڵ پەکەکە هێندەی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لەگەڵ پەکەکە قووڵە.
🔹 قەرەسوو هێرشی سەر ڕۆژئاوایش دەبەستێتەوە بە هێڵی خیانەتەوە و وتی: ئەوەی هێرش و داگیركاریی لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان ڕەوا دەكات، پەدەكەیە، ئەو ڕێكخستن و گروپانەی سەر بەپەدەكەن، نە لەدژی داگیركەرین لە رۆژئاوا و نە لەدژی داگیركاریش ڕادەوەستن، ئێستاشی لەگەڵدا بێت لەگەڵ دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكاندا هەڵسووکەوت دەکەن، ئاخۆ وڵاتپارێزییەكی وەها لەكوێ هەیە؟ ناوی ئەمە لە هەموو شوێنێكدا تەنیا خیانەتە، لە كوردستان پێوەری خیانەت و هاوكاریی لەگەڵ داگیركەراندا تێكەڵكراوە و لەلایەن هەندێ دەوروبەرەوە خیانەت و داگیركەریی و وڵاتپارێزیی تێكەلكراوە.
No comments:
Post a Comment