لە نیوان سێ مانگەوە، ٨ دیداری نهێنی نێوان ئێران و تورکیا.
ئێستا یەکێک لە ئەندامانی فەتحوڵڵا گۆلن ئاشکرا بوو کە ئێران و تورکیا چەندین کۆبوونەوەی نهێنیان هەبووە لەسەر چۆنیەتی فشار خستنە سەر گەلی کورد. سێ لەو کۆبوونەوە نهێنییانە بریتی بوون لە شاندەکانی ڕووسیا و وەزیری دەرەوەی سوریا.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئێران و تورکیا ڕێککەوتوون لەسەر لێدانی توند لە دژی کورد، هەروەها باسیان لەوە کردووە کە چۆن جینۆسایدێکی پاک لە دژی گەلی کورد دەکەن.
دوایین دیدارە نهێنییەکانی نێوان موجتەبا خامنەیی و ئەردۆغان تەنیا دوو هەفتە پێش تەقینەوەی بۆمب لە ئیستەنبوڵ بوو.
دوای متێ لەگەڵ ئەردۆغان، موجتەبا خامنەیی دیداری نهێنی لەگەڵ مەسرور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی هەبوو.
دیدارێکی دیکەی نێوان سوپای پاسدارانی ئێران و فەرماندە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر.