چەندین پارتی سیاسی و ڕێکخراوی مەدەنیی وڵاتانی ئاسیا پاسیفیک لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هێرشەکانی هەردوو ڕژیمی ئێران و تورکیا بۆسەر گەلی کوردیا بە توندی شەرمەزار کرد.
بە گوێرەی ماڵپەڕی "مەدیانیوز" لەو بەیاننامەیەدا کە ژمارەیەرکی حزب و ڕێکخراوی وڵاتانی فیلیپین، ئۆسترالیا، نیوزلەندا، ئەندۆنیزیا و پاکستان واژۆیان کردووە، هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆسەر کوردان وەک ژینوساید ناو براوە.
داواش لەو دوو ڕژیمە سەرکوتکارە کراوە دەستبەجێ کۆتایی بە هێرش و هەروەها گوشارەکان بۆسەر بزووتنەوە سیاسییەکان و خۆپێشاندەران بهێنن.
No comments:
Post a Comment