ڕێژیمی فاشیستی ئایینی ئێران لە کوردستان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام داوە
دوێنێ هێزە تیرۆریستییەکانی سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ماڵی بنەماڵەی کاران فیرویس، هەرزەکاری تەمەن ١٤ ساڵ، لە پیرانشار و دوای تێکدانی کەلوپەلی ماڵەکە و لێدانی دایک و باوکی، کارانیان بە لێدانێکی زۆر دەستبەسەر کرد. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و ڕەوشی ئێستای نەدۆزراوەتەوە.
پەیامێک بۆ خەڵکی بە پەرۆشی #بوکان
🔹 بەکرێگیراوانی خامنەیی ڕۆژی دووشەممە تەرمی سولەیمان شوکرییان دزی و بە نهێنی بەخاکیان سپێردرا. بنەماڵەکەی لە ژێر فشاردایە بۆ ئەوەی مەراسیمی پرسەی بۆ نەکەن. خەڵکی بە پەرۆشی بوکان نابێ بنەماڵەی شەهید سلێمان شوکری بە تەنیا جێبهێڵن. ناونیشان: بوکان، جادەی هێسار، ١٦ کوچەی نەشیمیلان
#سارا_دیەنک شەوی ٢٠ی ئەم مانگە لە نزیک شەقامی #شەرعیەتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچاک لە ڤارامین
No comments:
Post a Comment