حکومەتی مندال کوژی کوماری پەتوسیدارە سزای لە سێدارەدانی دوو مێرمنداڵی بەلوچ پەسەند کرا
🔹بەپێی هەواڵێکی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی بەلووچستانەوە، ڕژێمی ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ دوو مێرمنداڵی بەلووچ خەڵکی زاهیدان بڕیوەتەوە.
🔹ناسنامەی ئەو دوو مێرمنداڵە "محەمەد" و "عەلی ڕەخشانی ئازاد، تەمەن ١٦ و ١٥ ساڵان ڕاگەیەندراوە.
🔹محەمەد وعەلی ڕۆژی ٩ی گەلارێزانی ئەم ساڵ لە لایەن هێزە سەرکوتکارەکانی ڕژێمەوە لە نزیک ماڵەکەی خویان لە زاهیدان دەستگیر کران.
🔹عەلی کەریمی، پارێزەری ئەو دوو منداڵە بەلووچە کە ئیستا لە گرتووخانەی زاهیدان ڕاگیراون هەواڵەکەی پشت ڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاند: فیروزی دادوەری دادگای زاهیدان سزاکەی بە سەر ئەو دوو منداڵەدا سەپاندووە
No comments:
Post a Comment