ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی مەسەدە: "تورکیا ژێرخانی ژیانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای لەناوبردووە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە، لەهەمانکاتدا هێزەکانی ڕژێمی سوریا گەمارۆیان خستۆتە سەر ئاوارەکانی عەفرین لە شەهبا و شێخ مەقسود و ڕێگری دەکەن لە گەیشتنی سووتەمەنی بۆ ئەو ناوچانە، بە ئامانجی برسیکردنی خەڵک و ناچارکردنیان بۆ دووبارە کۆچکردن. جیاوازی ڕەفتارەکانی ئەو دوو ڕژێمە چییە؟"
زیاتر لە دوو مانگە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لەژێر گەمارۆیەکی توندی ڕژێم دان
هێزەکانی ڕژێمی سوریا گەمارۆیەکی توندیان خستۆستە سەر هەردوو گەڕەکە کوردنشینەکە لە حەلەب و ڕێگری دەکەن لە گەیشتنی داودەرمان و سوتەمەنی و کارەباشیان لەسەر ئەو گەڕەکانە بڕیوە، گەمارۆخستنە سەر ئەو گەڕەکانە ئەنجامی لێک نزیکبوونەوەی ڕوسیا و تورکیایە.
No comments:
Post a Comment