لاوێکی کورد بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانەوە گیانی بەختکرد
▪️بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی شەهریار عادڵی، ٢٧ ساڵان، بە هۆی ئەشکەنجەدانەوە لە کاتی دەستبەسەربوونیدا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت، دوای ئازادبوونی کاتی بە بارمتە لە نەخۆشخانە گیانی بەختکردووە.
▪️ئەم لاوە ڕۆژی ١ی سەرماوەز بە هۆی بەشداریکردن لە سەرهەڵدانی سەردەشت دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەربووندا قورسترین ئەشکەنجەی جەستەیی دراوە.
No comments:
Post a Comment