ئەگەر ژنێکی کورد بیەوێت ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی مەلا و ئاینیەکان بگرێت، سەدان هەزار کۆمێنتی خراپ و ناشیرین لە دژی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا دەبینرێت.
لە نێو خەلکی باشووردا هەستی نیشتمانی مردوە ،و هەستی ئایئنئ ومەزهەبی بە سەر خەلکدا زال بووە بەداخەوە..بیرکردنەوەی ئایینی زاڵ بوو بەسەر بیری نەتەوەیی لە کوردستاندا
وە ئەمە یەکێکە لە ئامانجەکانی داگیرکەرانی کوردستان بۆ ئەوەی میللەت زیاتر ئاینی بێت و زاڵ بێت بەسەر بیری ناسیۆنالیستی لە کوردستاندا.
بەڵام ئەگەر ئەردۆغان و ڕژێمی ئێران هێرش بکەنە سەر ناوچەیەکی کوردستان و بۆردومان بکەن، دەبینن ئەو شرۆڤەکارانە بێدەنگن و کاردانەوەیان نییە.
کەم کەس هەیە لەم بارەیەوە کۆمێنت بنووسێت.
لێرەدا بەو ئەنجامە دەگەین کە داگیرکەرانی کوردستان دووجار کوردستانیان داگیرکردووە، جارێکیان بە هێزی سەربازی و جارێکیش لەڕێگەی ئایینەوە.
هەر ئەمەش وایکردووە هەستی نەتەوەیی گەیشتۆتە سفر، ئەمەش لەلایەن مەلا بەکرێگیراوەکانەوە دەکرێت کە لەڕێگەی مزگەوتەکانەوە کار لەسەر گەنجانی کورد دەکەن
No comments:
Post a Comment