دۆسیەی زیندانییەکی سیاسیی کورد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، ڕەوانەی لقی جێبەجێکردنی سزاکان لە دادگای کرماشان کراوە؛ ئەمە بە واتای ئەوەیە کە مەترسیی جێبەجێکردنی ئەو سزا داسەپاوە لە ئانوساتدایە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی رەزا رەسایی بە ناوەندی راوێژکاری یاسایی دادبانی راگەیاندووە، رێکارەکان بۆ جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە سەر ئەو زیندانیە سیاسیە کوردە گیراوەتەبەر.
رەزا رەسایی تەمەن ٣٤ ساڵ لە رەزبەری ساڵی ١٤٠٢ ی هەتاوی بەتۆمەتی کوشتنی نادر برایمی بەرپرسی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سەحنە لە کرماشان دەستگیرکرا و دواتر لە ژێر فشار و ئەشکەنجەی زۆرەملێی دانپێدانانی لێوەرگیر ا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
رژێمی ئێران یەکێکە لە ریزی ئەو وڵاتانەی کە ساڵانە زۆرترین سزای سێدارەی تیدا ئەنجامدەدەێت. بەگوێرەی ئامارەکان تەنها لە ساڵی رابردوو ٨٣٤ کەس لە سێدارا دراوون.
No comments:
Post a Comment